۱۴۰۰ فروردین ۳۱, سه‌شنبه

سزای تاوان

هەڵۆکانی زاگرۆس سزای تاوانی فەرماندەیەکی ناجای کۆماری ئیسلامییان  لە ورمێ
هەڵۆکانی زاگرۆس لە ناوچەی مەڕگەوەڕی سەر بە شاری ورمێ،  پەلاماری هێزی ڕاوەڕووتکەری پاسگای ناوەندیی زێوەی ناوچەی مەڕگەوەرییان دا.
کاتژمێر یەک و ٣٠ خولەکی شەوی هەینی ڕێکەوتی ٢٦ لەسەر ٢٧ی بانەمەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، تیمێک لە پاسگای ناوەندیی زێوەی سەر بە ناوچەی مەڕگەوەڕی ورمێ، کە بە مەبەستی ڕاوەڕووت و ئازار و ئەزییەتی خەڵک لە مۆڵگەکەیان هاتبوونە دەرێ، کرانە ئامانجی پۆلێ لە هەڵۆکانی زاگرۆس لەو ناوچەیە و فەرماندەکەیان لەو هێرشەدا بریندار بوو.
فەرماندەی ئەو هێزە سەرکوتکەرە کەسێکە بەنێوی "موحەڕەمی" و دەستێکی باڵای لە ئەزییەت و ئازار و بەگرتندانی مەڕ و ماڵاتی خەڵکی هەیە و هەر بەو هۆیە لەلای خەڵکی ناوچەکە زۆر بێزراوە.
شایەنی باسە کە ئەو حەرەکەتەی هەڵۆکانی زاگرۆس بووە بە هۆی دڵخۆشی خەڵکی ناوچەی مەڕگەوەڕ و لەو پیوەندییەدا پیرۆزباییان لە یەکتر دەکرد.

هەڵۆکانی زاگروس
۲٨/۲/۹۹

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر