۱۳۹۶ آذر ۱۳, دوشنبه

سزای تاوان هەڵۆکانی زاگرۆس سزادانی تاوانبارێک ڕادەگەیەنن . جاشی ناو زڕاو لە ناوچەی شنۆ،خەڵکی سەڵماس، دانیشتووی ئاوایی شێخانی شنۆ، ئاڵقە لەگوێ و قەڵاتە لەملی سپای ڕژیم لە ورمێ بەتاوانی خۆفڕۆشی، سیخوڕی،جاشیەتی ئاشکرا، بەشدار لەتاوانی دوژمن لە حەماسەی قەرەسەقەڵی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا، شەوی ڕابردوو کەوتە بەر زەبری تۆڵە ئەستێنانەی پۆلێک لە هەڵۆکانی زاگرۆس و لە بەر دەرگای ماڵەکەی کوژرا.ساڵح قاسمی ناوزڕاو بە موحسین لەو تاوانبارانە بوو کە پێشتر لەلایەن هەڵۆکانی زاگرۆسەوە لە ئاکارە دژی گەلییەکانی ئاگادار کرابۆوە بەڵام چێتر لەپێشوو دەستەمۆی چەکدارەداگیرکەرەکانی ڕژیم لەکوردستان درێژەی بە بەرماولێسییەکانی دەدا. نەمان بۆ خۆفرۆشی سەرکەوێ خەباتی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد هەڵۆکانی زازاگرۆس.پۆلی شنۆ ۱۳ی سەرماوەزی۱۳۹٦ی هەتاوی