۱۴۰۱ اردیبهشت ۲۴, شنبه

ڕوونکردنەوە

ڕاگەیاندراوی هەڵۆکانی زاگرۆس 
هاونیشتمانە بەڕێزەکان 
تێکۆشەرانی ڕێگای ڕزگاریی نیشتمان 
هەروەک لە ڕاگەیاندراوی دامەزرانی ڕێکخراوەکەماندا بەڕاشکاوی هاتووە، "هەڵۆکانی زاگرۆس ڕێکخراوێکی چەکداری سەربەخۆیە کە بەمەبەستی پارێزگاری لە کەرامەتی مرۆفی کورد و پشتیوانی لەبزووتنەوەی ڕەوای خەڵکی کوردستان دامەزراو". ڕێکخراوەکەمان لەهەرجۆرە ناوزڕاندن و دەنگۆسازکردن و هەڕەشە و چاوسوورکردنەوەیەک بەهەرمەبەستێک و لەهەرلایەن و کەسێک خۆ دەپارێزی و ئەو کردارانە لەڕاستای خزمەت بە"سیاسەتی دژی کورد"ی کۆماری ئیسلامیدا دەبینێ.
 ڕادەگەیەنین کە؛ ڕێکخراوەکەمان، هەواڵی چالاکی و ڕاگەیاندنەکانی لە وێبلاگی فەرمی وناسراوی هەڵۆکانی زاگرۆس دا بڵاو دەکاتەوە.
 هیچ تۆڕ و لاپەڕە و کاناڵێک کە بەناوی هەڵۆکانەوە بابەت بڵاو بکاتەوە ، پێوەندیی بە ڕێکخراوەکەمانەوە نیە وبەشێوەی گونجاو لەدژی ڕادەوەستین. 
ئادرێسی خوارەوە سەرچاوەی فەرمیی هەڵۆکانی زاگرۆسە کە هەواڵ و زانیاری و ڕاگەیاندراوکانی ڕێکخراو بڵاو دەکاتەوە. http://halokan.blogspot.com 
هەڵۆکانی زاگرۆس٢٣ی بانەمەڕی ١٤٠١ ی هەتاوی

۱۴۰۱ اردیبهشت ۲۲, پنجشنبه

دژ کردەوەی هەڵۆکانی زاگرۆس، بەرامبەر تاوانی تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکان

ڕاگەیاندراوی هەڵۆکانی زاگرۆس میاندواو_ پۆلی سەوزەپۆش خەڵکی بەشەرەفی کوردستان تێکۆشەرانی ڕێگای ئازادیی گەلانی ئێران هەروەک ئاگادارن سەرلەبەیانیی ڕۆژی ڕابردو ٢١ی بانەمەڕ دەمڕاستە چەواشەکارەکانی هێزی زەوینیی سپای تێرۆریستیی کۆماری ئیسلامی هەواڵی پەلاماری مووشەکی و تۆپخانەیی یان بۆ سەر بنکەو بارەگاکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بڵاو کردەوە و ڕایانگەیاند کە خەسارێکی زۆریان لە بارەگاکانداوە و زیانێکی گیانی زۆر وەبەر هێزی پێشمەرگە کەوتووە . ڕادەگەیەنین کە بە گوێرەی زانیارییەکانی هەڵۆکانی زاگرۆس، ئەم جۆرە پەلامارانەی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر سنوورەکانی هەردووک شاری شنۆ و پیرانشار، وەک نەریتێکی دژی گەلییانەی ئەم ڕژیمە ساڵانێکی دوورو درێژە لەوەرزی کوێستانچوونی خەڵکی ئەوناوچانە دا لە هەردوو دیوی رۆژھەڵات و باشووری نیشتمانەکەماندا درێژەی هەیە.بەڵام لە ڕوانگەی هەڕەشەکانیانەوە هەڵوێستمان ڕوونەو خۆمان بەپشتیوانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەمان دەزانین کە هێزی پێشمەرگە نوێنگەیەتی. هەر بۆیە شەوی ٢١ لەسەر ٢٢ی بانەمەر لە دژکردەوەیەکماندابۆ ڕوانگەو جموجۆلی ڕژیم و چەکدارە دژی گەلییەکانی،هەڵمەتێکی مووشەکیی وریاکەرەوەمان لەناو دڵی بەناو"ئیقتیدار"یاندا و لە چەند کیلۆمیتریی شاری میاندواو کردەسەر مۆڵگەی سەرکوتیان لە نزیک ئاوایی بەردەڕەشان. لەم هەڵمەتەماندا ئامانجمان ڕاگەیاندنی ئامادەیی هەڵۆکانی زاگرۆس بوو کە دەست و مەچەکمان پڕچەکە و بە پانتایی کوردستان باڵمان کراوەیە و لە هیچ شوێنێکی ئەم نیشتمانە دا هێزی داگیر کەر پارێزراو نابن . دەقی هەواڵ ؛ دوابەدوای هێرشی چەکدارەکانی ڕژیم بۆ سەر کوێستانەکانی سنووری پیرانشار و شنۆ لەبەری باشوری کوردستان و ڕاگەیاندنی چەواشەکارانەی فەرماندەیی ئەو هێزانە، هەڵۆکانی زاگرۆس بڕیاریاندا لە پارێزگای ورمی دژکردەوەیەکی لەئاستی ئەوپەڵامارانەدا بنوێنن ووڵامی پێویستیان بدەنەوە،هەربۆیە لە کۆتایی ئەو ڕێکەوتەدا لەناو جەرگەی هێزەکانی دوژمندا و لە نزیک شاری میاندواو بە مووشەک پەلاماری مۆلگەی بەردەڕەشان درا. چەکداری مۆڵگەکە پاش ئەوپەلامارە،کوێرانە بە چەکی دوورهاوێژ ناوچەکەیان گوللەباران کرد. هەڵۆکانی زاگرۆس هەروا لەنگەریان لەسەر پشتی داگیرکرانە و لەهەر ئەگەرێک هێزی داگیرکەری کۆماری ئیسلامی بەرپرسیار دەزانێ. سەرکەوێ بزووتنەوەی ڕزگاریی نەتەوەیی هەڵۆکانی زاگرۆس پۆلی سەوزەپۆش