۱۳۹۷ اردیبهشت ۲۰, پنجشنبه


وردەکاری زیاتر لەبارەی هێرشی هەڵۆکانی زاگرۆس لە بانە بە پێی دوایین زانیاریەکان، لە ئەنجامی هێرشی شەوی رابردووی هەڵۆکانی زاگرۆس،پۆلی ئاربابا بۆ سەر مۆڵگەی رێژیم لە زەرواوی سەرێ،جێگری فەرماندەی مۆڵگەکە و ژمارەیەکی دیکە لە دژی گەلییەکانی جێگیر لەو ناوچەیە برینداربوونە. هەر بە پێی دوایین زانیاریەکان، بەشێک لە مۆڵگەکە بە سەر بەکرێگیراواندا رووخاوە. هەڵٶکانی زاگرۆس ٢٠ی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی
مۆڵگەیەکی تاوانبارانی کۆماری ئیسلامی ئاورباران کرا بەم هۆیەوە ڕادەگەیەنین کە مۆڵگەی تاوانبارانی ڕژیمی سەرکوت وتاڵان و سێدارە لە ناوچەی بانە لەلایەن پۆلێک لە هەڵۆکانی زاگرۆسەوە درایە بەر زەبری مووشووەکی تۆقێنەری ئاڕبیجی. هەڵۆکانی زاگرۆس پۆلی ئاربابا شەوی ڕابردوو لەگەڵ یەکەم چرکەکانی پێنجشەممە٢٠ی بانەمەڕ زراوی مۆلگەی جاشە ئاڵقەلەگوێیەکانی سپای سەرکوتی کۆماری ئیسلامییان لە ناوچی ئاربابای شاری بانە تەقاند . مۆڵگەی زەرواوی دوژمنی ماف و ئازادییەکانی خەڵکی کوردستان لە زەرواوی سەرێ ماوەیەکی دوور و درێژە لە لایەن سپای پارێزەری دەوڵەتی تارانەوە لەو ناوچەیە وەک دمەڵی بۆگەنیو بە جەستەی جوان و ڕازاوی ناوچەی بانەوە چاوی خەڵکی ناوچەکە ئازار دەدا .بەکرێگیراوانی ئەو مۆلگەی بوونەتە داردەستی هێزە سەکوتکەرەکانی سپا و بەردەوام بە تاڵان و برینی خەڵکی خەباتکار و هەژار و کاسبکاری ناوچەکە بە . نرخی کاسەلێسی و بەرماوخۆری شکۆی خەڵکی ناوچەکە دەژاکێنن .هەڵۆکانی زاگرۆس لە ڕاگەیەندراوی دادێ دا زیانەکانی دوژمن لەو مۆڵەگەیە ڕادەگەیەنن.