۱۳۹۷ فروردین ۹, پنجشنبه


هەڵۆکانی زاگرۆس لە شارەدێی "نێ" عەمەلیاتێکی قارەمانانەیان ئەنجام دا هەڵمەت و عەمەلیاتە قارەمانانەکانی هەڵۆکانی زاگرۆس لە دەڤەرە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵات بەردەوامە و لە بەرەبەری ١٠ی خاکەلێوەش، گورزێکی بەگوڕیان لە هێزەکانی ڕژیم وەشادن. هەڵۆکانی زاگرۆس: کاتژمێر ١٠ی شەوی چوارشەمە، ٢٨ی مارس بەرانبەر لەگەڵ ٨ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ی کوردی، هەڵۆکانی زاگرۆس لە دەڤەری نیشتمانپەروەری "نێ"، گورزێکی گورچووبڕیان لە هێزەکانی ڕژیم وەشاند. پۆلێک لە هەڵۆکانی زاگرۆس، کاتژمێر ٢٢:٠٠ـی شەوی چوارشەمە، ٨ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ی کوردی لە شارەدێی "نێ"ـی کۆڵنەدەر، لەو دەڤەرە ماشێنێکی وەزارەتی ئیتلاعاتیان دایە بەر دەسڕێژ. هەڵۆکان دوای ئەنجام دانی ئەو هێرشە قارەمانانە و سەرکەوتوانە، شوێنی عەمەلیاتەکەیان بە بێ هیچ تێچوویەکی گیانی و مادی بەجێهشتوو و بۆ ئەنجام دانی عەمەلیاتێکی تر لە داهاتووی نزیکدا، بەرەو لووتکەکانی خۆیان هەڵکشانەوە. تا ئێستا زانیاریی ورد لەمەڕ تێچووە گیانیەکانی ڕژیم و کوژراو و بریندارەکانی لەبەردەستدا نیە بەڵام بەپێی بەراوردە سەرەتاییەکان، لانیکەم ٢ کەس لە چەکدارەکانی ڕژیم لەو هێرشەدا بریندار بوون. ئێمە وەک هەڵۆکانی زاگرۆس ڕایدەگەیێنین کە ئەو عەمەلیاتەمان بە تۆڵەی هێرشی بێ بەزەیی ڕژیم بۆ سەر خەڵکی شارەدێی "نێ" لە ڕۆژەکانی سەرەتای نەوڕۆژی ئەمساڵ و بەرز ڕاگرتنی یادی شەهید پێشەوا و هاوڕێیانی ئەنجام داوە. لە ماوەی چەند ڕۆژی یەکەمی ساڵی نوێی کوردیەوە تا ئێستاش، گوشار و هێرش و هەڕەشەکانی ڕژیم لەسەر شارەدێی "نێ" بەردەوامە و تەنانەت گازی فرمێسک ڕێژ و باتوومیان بە دژی خەڵکی بێ دەرەتان بەڵام خۆڕاگر و کۆڵنەدەری شارەدێی نێ بەکار هێنا. هەروەها ڕاشیدەگەیێنین کە لە ئەگەری درێژەدار و بەردەوام بوونی دۆخی ئەمنی لەسەر شارەدێی "نێ"، عەمەلیاتەکانی ئێمە چڕتر و توندتر دەبن. هەڵۆکانی زاگرۆس پۆلی زرێبار

۱۳۹۶ اسفند ۲۳, چهارشنبه


سزای تاوان ڕاگەیەندراوی هەڵۆکانی زاگرۆس لەمەر سزادانی تاوانبار مامەڵ محەممەدی ناوزڕاوی جاش، مامەڵ محەممەدی کوڕی جەمیڵ خەڵکی باوان ی مەرگەوڕ بە تاوانی دەستەمۆیی و سیخوڕی بۆ چەکدارە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی، ئەزیەت و ئازاری لاوان و تاڵان و بڕی کاسبکارانی هەژاری ناوچەکە، گوشار و ترس و تۆقاندنی لاوان و بەهۆیەوە ڕەکێش کردنیان بۆ نێو ڕایلکەی سیخوڕیی بەسیج، لە لایەن هەڵۆکانی زاگرۆس پۆلی مەرگەور بەسزای تاوانەکانی گەیشت. مامەڵ لەو خۆفرۆشانەبوو کە سەرەڕای چەند جار وریاکردنەوە و داوای وازهێنان لە کردەوە دژیگەلییەکانی هەروا درێژەی بە گوێ لەمستی بۆ دەسەڵاتدارانی ڕژیم لە ناوچەکە دەدا، هەر بۆیە سەرلە ئێوارەی ڕۆژی ٢٢ی ڕەشەممە بڕیاری سزادانی لە لایەن هەڵۆکانی زاگرۆشەوە دراو گوللە باران کرا . بەم هۆیەوە جارێکی دیکەش هەڵۆکانی زاگرۆس هەموو ئەوچەکدارانی کەوتوونەتە داوی پیلانەکانی دەوڵەتی تاران بۆ سەرکوت و ئازاری گەلەکەیان وشیار دەکاتەوە کە کۆتایی بە خزمەت کردنی داگیرکەرانی ماف و ئازادییەکانی گەلەکەیان بێنن، بە پێچەوانەوە لە لایەن هەڵۆکانی زاگرۆسەوە بەسزای تاوانەکانیان دەگەن هەڵۆکانی زاگرۆس ٢٢یڕەشەممەی ١٣٩٦ی هەتاوی