۱۳۹۶ مهر ۳۰, یکشنبه

سزای تاوان

لە شاری بانە چەکداری سەرکوتکەری کۆماری ئیسلامی کەوتنە بەرهێرشی هەڵۆکانی زاگرۆس. شەوی ڕابردوو لاوانی خەباتکاری بانە ،چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییان لە شاری بانە کردە ئامانجی زەبری چەکەکانیان. چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی سەربە چەکدارە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم جێگیر لەکەڵانتەریی۱۲ی شاری بانە کە دەستیان لەسەرکوتی خەڵک و کاسبکار و و کۆڵبەرەکاندا ئاوەڵایە،شەوی ڕابردوو کەوتنەبەر ئاوری چەکی تووڕەیی لاوانی بانە. بەم هۆیەوە،هەڵۆکانی زاگرۆس پۆلی بانە، بەرپرسیارەتیی هەواڵی بڵاوکراوە لە لاپەڕەکانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا وە ئەستۆ دەگرێت و ڕادەگەیەنێ کە: ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی٢٨ی ڕەزبەری١٣٩٦ی هەتاوی، پۆلێک لە هەڵۆکانی زاگرۆس لە شاری بانە بە مەبەستی سزادانی کۆمەڵێک لە چەکدارەکانی ناجا ی قوڵەچۆماخی هێزەسەرکوتکەرەکانی سپای تێرۆریستیی کۆماری ئیسلامی لەو شار و ناوچەیەیان دایە بەر پەلاماری ئازایانەیان و چەن کەسیان لێ بەسزا گەیاندن . مەبەست لەو سزادانە جارێکی دیکەش وریا کردنەوەی ئەو بەناو هێزانەی ناجایە کە دەستیان بۆ قەتڵ و بڕ و کۆشتنی کاسبکار و کۆڵبەر و ئازادیخوازانی ناوچەکە ئاواڵە کراوە و لە چەند مانگی ڕابردوو دا چەندین کردەوەی دژی گەلییان لە شار و ناوچەکانی بانە ئەنجام داوە . ڕادەگەیەنین کە لە هێرشی پۆلی بانە ی هەڵۆکانی زاگرۆس دا ئەفسەرێکی ئەوتا‌قمە و چەکدارێکی دیکەشیان کەوتونە بەر گوللەی سزای هەڵۆکان و کوژراون . ڕادەگەیەنین کە ئەم هێرشانەمان بەردەوام دەبن تا ئەوکاتەی دەسەڵاتی ڕژیمی داگیرکەری ماف و ئازادییەکانی خەڵکی کوردستان لەسەر گەلەکەمان دەسڕێتەوە. هەڵۆکانی زاگرۆس پۆلی بانە ٢٨یڕەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی