۱۳۹۷ مرداد ۲۵, پنجشنبه


ڕاگەیاندراوێک لە لایەن هەڵۆکانی زاگرۆسەوە هەڵۆکانی زاگرۆس پۆلی ئاربابا ڕادەگەیەنن کە، هەروەک لە ڕاگەیاندراوەکانی پێشوومان دا پشتیوانیی توند و تۆڵی خۆمان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی خەڵکی کوردستان ڕاگەیاندبوو ،بەم شێوەیەش پاتەی دەکەینەوە کە لە هیچ تاوانێکی هێزە داگیرکەرەکانی مل بەپەت و ڕستی کۆماری ئیسلامی چاوپۆشی ناکەین و جینایەتەکانیان بێ وەڵامی گورچووبڕ ناهێڵینەوە. تەوار و هەڵۆ باڵ ئاگرینەکانمان ئەمڕۆ ئێوارێ ۲٥ی گەلاوێژ کات ٨ پێکاپێکی بارکرراو لە چەکداری بەکێگیراوی ناوزڕاو بەهەنگی مەرزیی مۆڵدرا لە نزیک ئاوایی بڵەسەن، لە جادەی بەردەبووکـ ـ بانە یان دایە بەر دەسڕێژی چەکی تۆڵەی شەهیدانی پێشمەرگەو ژمارەیەکی بەرچاویان لێ بەسزای گوێ لەمستی بۆ تاوانکارییەکانی کۆماری ئیسلامی گەیاند کە، تاڕاگەیاندنی ئەم ه٤کوژراو ۳برینداریان ڕوون بۆتەوە ، لەوانە کەوسەری بەرپرسی هەنگی .مەرزیی چۆمان و زەڵێ یەکێک لە بریندارەکانە... لە ڕاگەیاندراوی دادێ دا ژمارە و ناوی کوژراوو بریندارەکانی دوژمن ڕادەگەیەنین. جێی خۆیەتی پڕ بەدڵ دەستی هەڵۆکانمان بکوشین . فەرماندەیی گشتیی هەڵۆکانی زاگرۆس سەبارەت بەوەشاندنی ئەو زەبرە کاریگەرە لەپەیکەری بۆشی هێزە سەرکوتکەرەکانی رژیمی تاران، دەستخۆشیان لێدەکات و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆدەخوازیت کە بەو هەڵمەتە جوامیرانەیە دڵی خەلکی کوردستانیان خۆش کرد هەڵۆکانی زاگرۆســ ۲٥ی گەلاوێژی ۱۳۹۷