۱۳۹۶ دی ۲۱, پنجشنبه

هێرش بۆسەر مۆڵگەی دوژمن

هێرش بۆسەر مۆڵگەی دوژمنی داگیرکەر لە شاری پیرانشار کوانی بۆگەنیوی سەرشانی شاری ڕازاوەی خانێ،شاری پیرانشار، مۆڵگەی چەکدارەداگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی،کەتەبەر هێرشی هەڵۆباڵ بەفرینەکانی زاگرۆس لە پۆلی قەندیل. کاتژمێر یازدەونیوی شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە ڕێکەوتی۲۰ مانگی بەفرانبار لە نێوەڕاستی شاری پیرانشار، مۆڵگەی ئازاری سپای پاسداران کەوتە بەرهێرشی پۆلەهەڵۆی قەندیل،لەهەڵۆکانی زاگرۆس. پەلاما و هێرش بۆ سەر ئەو بنکەیەی هێزی سەکوتکەری دوژمن ۱٥ خولەکی خایاند. هەڵۆکان پاش ئەوگورزە لە کەڵەشی سپای ڕژیم شوێنەکەیان بەجێهێشت. لەژمارەی کوژراو و برینداری هەواڵێک لە دەست دانیە. هەڵۆکانی زاگرۆس ۲۰ی بەفرانباری ۱۳۹٦ی هەتاوی