۱۴۰۰ فروردین ۳۱, سه‌شنبه


مۆڵگەیەکی تاوانبارانی کۆماری ئیسلامی ئاورباران کرا بەم هۆیەوە ڕادەگەیەنین کە ،مۆڵگەیەکی تاوانبارانی ڕژیمی سەرکوت وتاڵان و سێدارە لە ناوچەی بانە لەلایەن پۆلێک لە هەڵۆکانی زاگرۆسەوە درایە بەر زەبری مووشەکی تۆقێنەری ئاڕبیجی. هەڵۆکانی زاگرۆس پۆلی ئاربابا، شەوی ڕابردوو لەگەڵ یەکەم چرکەکانی پێنجشەممە٢٠ی بانەمەڕ،زراوی مۆلگەی جاشە ئاڵقەلەگوێیەکانی سپای سەرکوتی کۆماری ئیسلامییان لە ناوچەی ئاربابای شاری بانە تەقاند . مۆڵگەی دوژمنی ماف و ئازادییەکانی خەڵکی کوردستان لە زەرواوی سەرێ ،ماوەیەکی دوور و درێژە کە لە لایەن سپای پارێزەری دەوڵەتی تارانەوە وەک دمەڵی بۆگەنیو بە جەستەی جوان و ڕازاوەی ناوچەی بانەوە ،چاوی خەڵکی ناوچەکە ئازار دەدا .بەکرێگیراوانی ئەو مۆلگەیە بوونەتە داردەستی هێزە سەرکوتکەرەکانی سپا و بەردەوام بوونە لە تاڵان و کوشت و بڕی خەڵکی خەباتکار و کاسبکاری ناوچەکە و بە نرخی کاسەلێسی و بەرماوخۆری، شکۆی خەڵکی ناوچەکە دەژاکێنن . هەڵۆکانی زاگرۆس ٢٠ی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر