۱۳۹۷ آذر ۱۵, پنجشنبه

چالاکیی هەڵۆکانی زاگرۆس هەڵۆکانی زاگرۆس هێرشیان کردەسەر مۆڵگەیەکی سپای داگیرکەری کۆماری ئیسلامی لە پارێزگای سنە. ئاوایی دگاگا لەنێوان شارەکانی کامیاران و سەوڵاوای پارێزگای سنە هەڵکەوتووە. خەڵکی نیشتمانپەروەری دگاگا لە ڕەوتی خەباتی نوێی گەلەکەماندا چالاکانە بەشدارییان لەبزووتنەوەداکردووە و بە گیان و ماڵ پشتیوانی هێزی پێشمەرگە بوون.سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بەمەبەستی سەرکوت و ترساندنی خەڵکی ئاوایی دگاگا دوومۆڵگەی ئاوساوەجاش و پاسداری لەنێو ئاوایی و بەرزاییەکانی ئەوگوندەدا ڕۆناوە.کوڕەی گڵێن کە بە تەپەعوسمانیش ناسراوە لەمێژە بەوکوانەوە ئاوساوە کە بێزراوی خەڵکی ئاوایی و ناوچەکەیەوهێمای دزێوی ڕوخساری داگیرکەرانی کوردستانە. هەڵۆکانی زاگرۆس بڕیاریاندا بۆدەربڕینی ئەوڕق و بێزارییە زەبرێکی کاریگەریان لێ بوەشێنن. پێنجی ئێوارێ بەکاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پۆلی کۆساڵان ی هەڵۆکانی زاگرۆس مۆڵگەی تەپە عوسمانی هەوارمارانی لەدگاگایان بۆ ماوەی نیو کاتژمێردایە بەرگورزی ئاگرینی چەکەکانیان.ئاکامی ئەوهێرشەی هەڵۆکانی زاگرۆس کۆمەڵێک کوژراو و برینداری دوژمن بوون و زیانی ماڵی لە کەلو پەلی موخابراتی و لۆجێستیکیی سپای دژی گەلیی دەوڵەتی تاران. ١٤ی سەرماوەزی١٣٩٧ هەڵۆکانی زاگرۆس پۆلی کۆساڵان