۱۳۹۶ اسفند ۸, سه‌شنبه


نیشتمانفرۆشێکی تر بە سزای خیانەت بە نیشتمان گەیشت جاشیکی نیشتمانفرۆش لە ناوچەی بانە بە سزای کردەوەکانی خۆی لە هەمبەر نیشتمان گەیشت و کوژرا، جاش "عەلی قادری" ناسراو بە عەلی سەلیم بلەی، لەنێوان جادەی ڕەشەقەڵات- بانە کوژرا. هەڵۆکانی زاگرۆس: کاتژمێر ١٦:٠٠ـی ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە 27ی ژانویە بەرانبەر لەگەڵ ٨ی ڕەشەمەی ٢٠١٨ی زایینی، جاش "عەلی قادری" ناسراو بە عەلی سەلیم بلەی، لەنێوان جادەی ڕەشەقەڵات- بانە واتا بانە بۆ سەقز کوژرا. ئێمە وەک هەڵۆکانی زاگرۆس وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە، بەرپرسیارەتیی سزادان و کوشتنی ئەو نیشتمانفرۆشە لەلایەن "هێزی وەنەوەشەی" هەڵۆکانی زاگرۆسەوە وەئەستۆ دەگرین و ڕایدەگەیێنین کە بە تاوانی خیانەت بە نیشتمان و نەتەوەفرۆشی و بەگرت دانی لاوانی نەتەوەکەمان و خۆشخزمەتی بۆ داگیرکەران، سزامان داوە ئێمە وەک پۆلی "وەنەوشە"ـی سەر بە هەڵۆکانی زاگرۆس، سزادانی جاشی دەستەمۆی چەکدارە سەرکوتکەرەکانی دەوڵەت عەلی قادری ناسراو بە عەلیی سەلیم بەلەجەڕ، بەتاوانی گەلفرۆشی و تاڵان و بڕینی خەڵکی هەژار و کاسبکار، ڕادەگەیەنن." شیاوی ئاماژەیە کە پێشتریش چەندین جاران ئەو نیشتمانفرۆشەمان ئاگادار کردووەتەوە کە دەست لە خیانەت و کوردفرۆشی هەڵبگرێ و بگەڕێتەوە داوێنی کوردایەتی بەڵام ناوبراو لە خیانەتەکانی خۆی بەردەوام بوو تا لە ئاکامدا لە دادگای دادوەریی کوردایەتیدا، بڕیاری سزادران و کوژرانی بۆ دەرچوو. ئەو هەواڵە بە گەیشتنی زانیاریی زۆرتر، نوێ دەکرێتەوە .... هەڵۆکانی زاگرۆش پۆلی وەنەوشە ٨ی ڕەشەممەی ۱۳۹۶ی هەتاوی

هەڵۆکانی زاگرۆس،پۆلی وەنەوشە سزادانی جاشێک ڕادەگەیەنن: پۆلی وەنەوشەی هەڵۆکانی زاگرۆس ڕادەگەیەنن کە کات ٤ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەنێوان جادەی ڕەشەقەڵات - بانە جاشی دەستەمۆی چەکدارە سەرکوتکەرەکانی دەوڵەت عەلی قادری ناسراو بە عەلیی سەلیم بەلە جەڕی بەتاوانی گەلفرۆشی و تاڵان و بڕینی خەڵکی هەژار و کاسبکار،ڕادەگەیەنن. لە ڕاگەیەندراوی داهاتوو دا عەلیی سەلیم بلەجەڕی و تاوانکارییەکانی دەناسێنین. هەڵۆکانی زاگرۆس-پۆلی وەنەوشە

۱۳۹۶ بهمن ۱۳, جمعه


ڕاسانەوەی هەڵۆکانی زاگرۆس هەمبەر بۆسەی ناجای بەکرێگیراو. بۆسەیەکی ناجای بەکرێگیراوی ڕژیم سەرکوت کرا. ناجا کە لەژێر فەرمانەکانی سپای پاسدارانی حکوومەتی تاران دا ئەرکی دزێوی ڕاوەڕووت و تاڵان و کوشتوبڕی کاسبکارانیشیان وەک ئەرکەکانیتریان کە سەرکوت و داپڵۆسینی تێکۆشەران و ئازادیخوازانی کوردستانە، پێ ئەسپێردراوە و بەردەوام مڵوومۆیانە. لە مڵو مۆ و خۆمەڵاس دانیاندا،ڕۆژی ٥شەممە کات ٤ی پاشنیوەڕۆی خۆرهەڵات ، بۆسەیەک لەڕاستای مەبەستە گڵاوەکانیان کە لە داوخستنی کاسبکارانی ناوچەکە و تاڵانی کەل و پەلەکانیانە دادەنێنەوە. پۆلێک لە هەڵۆکانی مەڵبەنندی ئاربابا لە ئاست دەراوی بەیاندەرە ،لەناوچەی سەرشیوی سەقز و جادەی دووئاو- بانە دا چاوەدێریی پیلانەکەیان دەکەن. داوی کرێگرتەکانی دوژمن لەبەرچاوی تیژی هەڵۆکانی کاکەیان و بەختیار ئاشکرا دەبێ و هەڵۆکانی زاگرۆس، بەڕاسانەوەیان ناجای بەکرێگیراو دەدەنە بەر ئاگری تووڕەییان و لە بەر ماڵی وزمەڵێ تێکیاندەشکێنن . پاش ئاور بارانێکی چەند خولەکی هەڵۆکان بە سڵامەتی بەردەوام بوون لە فڕین بە دوندەکانی چیای دووزین وکێوی شەهید و کەلی بەرزی خانا. هەواڵ لە وێکەوتنی زەبری گورچوو بڕ لەو ڕەوە گوێلەمستە هەیە کە لە دادێ دا ڕای دەگەیەنین . هەڵۆکانی زاگرۆس ١٢ی ڕێبەندانی ١٣٩٦