۱۳۹۶ آبان ۱۲, جمعه

هێرش بۆسەر دوژمن لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بەبیانووی جۆراوجۆر شارو گوند و ئاوەدانییەکانی کوردستانیان کردبووە مۆڵی خۆڕانان و هەڵتیزانیان و بەباوەڕی خۆیان"اقتدار"ی کۆماری ئیسلامی یان بەچاوی خەڵکی وەزاڵەهاتووی کوردستان دادەدا.هەر بۆیە بۆ سەلماندنی فشەڵۆکیی هێزی ڕەوەی زۆر و بۆری ڕژیم لەکوردستان و بەردەوامیی گەلەکەمان لە خەبات و تێکۆشانی هەمەلایەنە، شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە کات ۱۱ی شەو مۆڵگەی چەکداری گوێ لەمستی کۆماری ئیسلامی لەئاوایی شێخانی ناوچەی شنۆ کەوتە بەر ئاوری چەکی هێرشی هەڵۆکانی زاگرۆس.هێرش بۆسەر ئەو مۆڵگەیە ماوەیەکی درێژی خایاند و دەستەوەستانیی دوژمن بەرامبەر هێزی شۆڕشگێڕانی گەل سەلماند. پەلامارەکە تا درەنگانی خایاند،پاش دامانی دوژمن لەبەرەنگاری پۆلی شنۆی هەڵۆکانی زاگرۆس دەوری مۆڵگەی سەرشۆڕی دوژمنیان چۆلکرد و بەسڵامەتی فڕینەوە. بەگوێرەی زانیارییەکان دوو مردووکێشی دوژمن لەبەرە بەیانییەوە لەنێوان شاری شنۆ و مۆڵگەی شێخانیان لەهاتووچۆدابوون. سەرشۆری بۆ دوژمن. سەرکەوتن بۆ خەباتی ڕەوای گەلەکەمان . هەڵۆکانی زاگرۆس۱۱ی خەزەڵوەری ۱۳۹٦ی هەتاوی