۱۴۰۱ مرداد ۲۰, پنجشنبه

سزادانی تاوانبارانی مۆڵگەیەکی رژیم لەناوچەی ورمێ

هەڵۆکانی زاگرۆس لە شارە دێی دزەی مەڕگەوەڕی ورمێ هێرشیان کردەسەر مۆڵگەیەکی رژیم.

شەوی پێنج شەممە رێکەوتی ۱٨ لەسەر ۱۹ی گەلاوێژی ساڵی ۱٤۰۱ی هەتاوی هەڵییان کوتایە سەر "پاسگای قەزایی دزەی مەڕگەوەڕ"ی هیزی سەرکوتکەری کۆماری ئیسلامی ئێران .

شایانی ئاماژەیە کە فەرماندەو بەکرێگیراوانی ئەو مۆڵگەیەی رژیم دەستێکی باڵایان لە ئەزییەت و ئازاری خەڵکی دزەی مەڕگەوەڕ و ناوچەکەدا هەیە.

ئەو مۆڵگەیەی ڕژیم بەهۆی هەڵکەوتەی جوغرافی و پێکهاتی سیاسی و کۆمەڵایەتیی دزەی مەڕگەوەر، هەر لە سەرەتای شۆڕشی ئیسلامییەوە، گرینگی تایبەتی پێدرابوو و بەردەوام هێزی دڵڕەق و بێبەزەیی و کوردکوژی تێدا داندراوە

ئەو هەڵمەتە کوتووپڕە جەکدارەکانی ڕژیمی بە جۆرێک تۆقاند کە تا بەیانی نەیانوێرا سەر لە مۆڵگەکەیان بێننە دەرێ. هەڵمەتی هەڵۆکانی زاگرۆس دڵخۆشیی خەلکی دزە و دەورو بەری لێکەوتەوە

هەڵۆکانی زاگرۆس

پۆلی دزە٢٠ی گەلاوێژی١٤٠١



 

۲ نظر: