۱۴۰۱ اردیبهشت ۲۲, پنجشنبه

دژ کردەوەی هەڵۆکانی زاگرۆس، بەرامبەر تاوانی تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکان

ڕاگەیاندراوی هەڵۆکانی زاگرۆس میاندواو_ پۆلی سەوزەپۆش خەڵکی بەشەرەفی کوردستان تێکۆشەرانی ڕێگای ئازادیی گەلانی ئێران هەروەک ئاگادارن سەرلەبەیانیی ڕۆژی ڕابردو ٢١ی بانەمەڕ دەمڕاستە چەواشەکارەکانی هێزی زەوینیی سپای تێرۆریستیی کۆماری ئیسلامی هەواڵی پەلاماری مووشەکی و تۆپخانەیی یان بۆ سەر بنکەو بارەگاکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بڵاو کردەوە و ڕایانگەیاند کە خەسارێکی زۆریان لە بارەگاکانداوە و زیانێکی گیانی زۆر وەبەر هێزی پێشمەرگە کەوتووە . ڕادەگەیەنین کە بە گوێرەی زانیارییەکانی هەڵۆکانی زاگرۆس، ئەم جۆرە پەلامارانەی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر سنوورەکانی هەردووک شاری شنۆ و پیرانشار، وەک نەریتێکی دژی گەلییانەی ئەم ڕژیمە ساڵانێکی دوورو درێژە لەوەرزی کوێستانچوونی خەڵکی ئەوناوچانە دا لە هەردوو دیوی رۆژھەڵات و باشووری نیشتمانەکەماندا درێژەی هەیە.بەڵام لە ڕوانگەی هەڕەشەکانیانەوە هەڵوێستمان ڕوونەو خۆمان بەپشتیوانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەمان دەزانین کە هێزی پێشمەرگە نوێنگەیەتی. هەر بۆیە شەوی ٢١ لەسەر ٢٢ی بانەمەر لە دژکردەوەیەکماندابۆ ڕوانگەو جموجۆلی ڕژیم و چەکدارە دژی گەلییەکانی،هەڵمەتێکی مووشەکیی وریاکەرەوەمان لەناو دڵی بەناو"ئیقتیدار"یاندا و لە چەند کیلۆمیتریی شاری میاندواو کردەسەر مۆڵگەی سەرکوتیان لە نزیک ئاوایی بەردەڕەشان. لەم هەڵمەتەماندا ئامانجمان ڕاگەیاندنی ئامادەیی هەڵۆکانی زاگرۆس بوو کە دەست و مەچەکمان پڕچەکە و بە پانتایی کوردستان باڵمان کراوەیە و لە هیچ شوێنێکی ئەم نیشتمانە دا هێزی داگیر کەر پارێزراو نابن . دەقی هەواڵ ؛ دوابەدوای هێرشی چەکدارەکانی ڕژیم بۆ سەر کوێستانەکانی سنووری پیرانشار و شنۆ لەبەری باشوری کوردستان و ڕاگەیاندنی چەواشەکارانەی فەرماندەیی ئەو هێزانە، هەڵۆکانی زاگرۆس بڕیاریاندا لە پارێزگای ورمی دژکردەوەیەکی لەئاستی ئەوپەڵامارانەدا بنوێنن ووڵامی پێویستیان بدەنەوە،هەربۆیە لە کۆتایی ئەو ڕێکەوتەدا لەناو جەرگەی هێزەکانی دوژمندا و لە نزیک شاری میاندواو بە مووشەک پەلاماری مۆلگەی بەردەڕەشان درا. چەکداری مۆڵگەکە پاش ئەوپەلامارە،کوێرانە بە چەکی دوورهاوێژ ناوچەکەیان گوللەباران کرد. هەڵۆکانی زاگرۆس هەروا لەنگەریان لەسەر پشتی داگیرکرانە و لەهەر ئەگەرێک هێزی داگیرکەری کۆماری ئیسلامی بەرپرسیار دەزانێ. سەرکەوێ بزووتنەوەی ڕزگاریی نەتەوەیی هەڵۆکانی زاگرۆس پۆلی سەوزەپۆش

۲ نظر: