۱۳۹۶ بهمن ۱۳, جمعه


ڕاسانەوەی هەڵۆکانی زاگرۆس هەمبەر بۆسەی ناجای بەکرێگیراو. بۆسەیەکی ناجای بەکرێگیراوی ڕژیم سەرکوت کرا. ناجا کە لەژێر فەرمانەکانی سپای پاسدارانی حکوومەتی تاران دا ئەرکی دزێوی ڕاوەڕووت و تاڵان و کوشتوبڕی کاسبکارانیشیان وەک ئەرکەکانیتریان کە سەرکوت و داپڵۆسینی تێکۆشەران و ئازادیخوازانی کوردستانە، پێ ئەسپێردراوە و بەردەوام مڵوومۆیانە. لە مڵو مۆ و خۆمەڵاس دانیاندا،ڕۆژی ٥شەممە کات ٤ی پاشنیوەڕۆی خۆرهەڵات ، بۆسەیەک لەڕاستای مەبەستە گڵاوەکانیان کە لە داوخستنی کاسبکارانی ناوچەکە و تاڵانی کەل و پەلەکانیانە دادەنێنەوە. پۆلێک لە هەڵۆکانی مەڵبەنندی ئاربابا لە ئاست دەراوی بەیاندەرە ،لەناوچەی سەرشیوی سەقز و جادەی دووئاو- بانە دا چاوەدێریی پیلانەکەیان دەکەن. داوی کرێگرتەکانی دوژمن لەبەرچاوی تیژی هەڵۆکانی کاکەیان و بەختیار ئاشکرا دەبێ و هەڵۆکانی زاگرۆس، بەڕاسانەوەیان ناجای بەکرێگیراو دەدەنە بەر ئاگری تووڕەییان و لە بەر ماڵی وزمەڵێ تێکیاندەشکێنن . پاش ئاور بارانێکی چەند خولەکی هەڵۆکان بە سڵامەتی بەردەوام بوون لە فڕین بە دوندەکانی چیای دووزین وکێوی شەهید و کەلی بەرزی خانا. هەواڵ لە وێکەوتنی زەبری گورچوو بڕ لەو ڕەوە گوێلەمستە هەیە کە لە دادێ دا ڕای دەگەیەنین . هەڵۆکانی زاگرۆس ١٢ی ڕێبەندانی ١٣٩٦

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر