۱۳۹۷ آذر ۱۵, پنجشنبه
چالاکیی هەڵۆکانی زاگرۆس
هەڵۆکانی زاگرۆس هێرشیان کردەسەر مۆڵگەیەکی سپای داگیرکەری کۆماری ئیسلامی لە پارێزگای سنە.
ئاوایی دگاگا لەنێوان شارەکانی کامیاران و سەوڵاوای پارێزگای سنە هەڵکەوتووە. خەڵکی نیشتمانپەروەری دگاگا لە ڕەوتی خەباتی نوێی گەلەکەماندا چالاکانە بەشدارییان لەبزووتنەوەداکردووە و بە گیان و ماڵ پشتیوانی هێزی پێشمەرگە بوون.سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بەمەبەستی سەرکوت و ترساندنی خەڵکی ئاوایی دگاگا دوومۆڵگەی ئاوساوەجاش و پاسداری لەنێو ئاوایی و بەرزاییەکانی ئەوگوندەدا ڕۆناوە.کوڕەی گڵێن کە بە تەپەعوسمانیش ناسراوە لەمێژە بەوکوانەوە ئاوساوە کە بێزراوی خەڵکی ئاوایی و ناوچەکەیەوهێمای دزێوی ڕوخساری داگیرکەرانی کوردستانە. هەڵۆکانی زاگرۆس بڕیاریاندا بۆدەربڕینی ئەوڕق و بێزارییە زەبرێکی کاریگەریان لێ بوەشێنن. پێنجی ئێوارێ بەکاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پۆلی کۆساڵان ی هەڵۆکانی زاگرۆس مۆڵگەی تەپە عوسمانی هەوارمارانی لەدگاگایان بۆ ماوەی نیو کاتژمێردایە بەرگورزی ئاگرینی چەکەکانیان.ئاکامی ئەوهێرشەی هەڵۆکانی زاگرۆس کۆمەڵێک کوژراو و برینداری دوژمن بوون و زیانی ماڵی لە کەلو پەلی موخابراتی و لۆجێستیکیی سپای دژی گەلیی دەوڵەتی تاران.
١٤ی سەرماوەزی١٣٩٧
هەڵۆکانی زاگرۆس پۆلی کۆساڵان
۱۳۹۷ آبان ۲۸, دوشنبه
۱۳۹۷ آبان ۲۶, شنبه
سزای تاوان
۱۳۹۷ مرداد ۲۵, پنجشنبه
۱۳۹۷ تیر ۲۰, چهارشنبه
هەڵۆکانی زاگرۆس بکوژی شەهیدان عەوڵاتەبەرزەومرادڕەحیم زادەیان بە سزای تاوانکارییەکانی گەیاند
حوسێن شوانکارەی جاش ڕست و قەڵاتە لەملی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ڕژیمی داگیرکەری ماف و ئازادییەکانی خەڵکیکوردستان پاش ڕۆژگارێکی درێژ لەخۆشاردنەوە لە کولانەکانی دوژمن دا ، سەرەنجام ئەم ئێوارەیە کەوتە بەر سێرەی تفەنگی هەڵۆچاوتیژەکانی زاگرۆس و مەڵبەندی پیرانشاریان لەگەڕی بوونی پاک کردەوە
ڕادەگەیەنین کە پۆلی قەندیلی هەڵۆکانی زاگرۆس ئاگاداری تاوانکارییەکانی هەموو ئەوگەل و نیشتمانفرۆشانەیە کەبە دەسکیسیی دوژمن بوونە هۆی داگیرکرانی نیشتمانەکەمان و ڕژانی خوێنی ڕۆڵە خەباتکارەکانی گەلەکەمان. لە تاوانباران خۆش نابین مەگەر ئەوکاتەی خۆبخەنەوە باوەشی گەل و داوای لێبووردن لە دایکی شەهیدان وئازیزانیان بکەن.
هەڵۆکانی زاگرۆس .پۆلی قەندیلی۲۰ پووشپەڕی۱۳۹۷
۱۳۹۷ تیر ۱۱, دوشنبه
هەڵۆکانی زاگرۆس هێرشیان کردە سەر مۆڵگەیەکی بەکرێگیراوانی ڕژیم
لە پیرانشار
پۆلی قەندیل لەهەڵۆکانی زاگرۆس شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە پەلاماری مۆڵگەی خۆبەدەستەوەدەرانی بەسیجی سپای
پاسدارانیان لە پیرانشار داو
لە بڵێسەی ئاوردا سووتاندیان
بەکاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان/٤٥دەقیقەی پاش نیوەشەو پۆلی قەندیلی هەڵۆکانی زاگرۆس، بەمەبەستی زراو تۆقاندن و هەروەها وریاکردنەوەیان لەوەی کەئاکامی ئاکاری خۆبەدەستەوەدەرانەیان و خزینیان بۆ بازنەی خۆفرۆشی ئەوەدەبێ کە خەڵکی پیرانشار دوزەخیان لەشار دا بۆ دادەخەن.
خۆفرۆش و خۆبەدەستەوەدەران ئاگادار دەکەینەوە کە لە چاوی تیژی هەڵۆ ون نابن و دڵنیا بن هەموو ماڵێکی ئەم گەلە ڕاپەڕیوە هیلانەی هەڵۆیەکی زاگرۆسە.
هەڵۆکانی زاگرۆس
۱۲ی پووشپەڕی۹۷
۱۳۹۷ اردیبهشت ۲۰, پنجشنبه
مۆڵگەیەکی تاوانبارانی کۆماری ئیسلامی ئاورباران کرا
بەم هۆیەوە ڕادەگەیەنین کە مۆڵگەی تاوانبارانی ڕژیمی سەرکوت وتاڵان و سێدارە لە ناوچەی بانە لەلایەن پۆلێک لە هەڵۆکانی زاگرۆسەوە درایە بەر زەبری مووشووەکی تۆقێنەری ئاڕبیجی.
هەڵۆکانی زاگرۆس پۆلی ئاربابا شەوی ڕابردوو لەگەڵ یەکەم چرکەکانی پێنجشەممە٢٠ی بانەمەڕ زراوی مۆلگەی جاشە ئاڵقەلەگوێیەکانی سپای سەرکوتی کۆماری ئیسلامییان لە ناوچی ئاربابای شاری بانە تەقاند . مۆڵگەی زەرواوی دوژمنی ماف و ئازادییەکانی خەڵکی کوردستان لە زەرواوی سەرێ ماوەیەکی دوور و درێژە لە لایەن سپای پارێزەری دەوڵەتی تارانەوە لەو ناوچەیە وەک دمەڵی بۆگەنیو بە جەستەی جوان و ڕازاوی ناوچەی بانەوە چاوی خەڵکی ناوچەکە ئازار دەدا .بەکرێگیراوانی ئەو مۆلگەی بوونەتە داردەستی هێزە سەکوتکەرەکانی سپا و بەردەوام بە تاڵان و برینی خەڵکی خەباتکار و هەژار و کاسبکاری ناوچەکە بە .
نرخی کاسەلێسی و بەرماوخۆری شکۆی خەڵکی ناوچەکە دەژاکێنن .هەڵۆکانی زاگرۆس لە ڕاگەیەندراوی دادێ دا زیانەکانی دوژمن لەو مۆڵەگەیە ڕادەگەیەنن.
۱۳۹۷ فروردین ۹, پنجشنبه

۱۳۹۶ اسفند ۲۳, چهارشنبه

ناوزڕاوی جاش، مامەڵ محەممەدی کوڕی جەمیڵ خەڵکی باوان ی مەرگەوڕ بە تاوانی دەستەمۆیی و سیخوڕی بۆ چەکدارە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی، ئەزیەت و ئازاری لاوان و تاڵان و بڕی کاسبکارانی هەژاری ناوچەکە، گوشار و ترس و تۆقاندنی لاوان و بەهۆیەوە ڕەکێش کردنیان بۆ نێو ڕایلکەی سیخوڕیی بەسیج، لە لایەن هەڵۆکانی زاگرۆس پۆلی مەرگەور بەسزای تاوانەکانی گەیشت.
مامەڵ لەو خۆفرۆشانەبوو کە سەرەڕای چەند جار وریاکردنەوە و داوای وازهێنان لە کردەوە دژیگەلییەکانی هەروا درێژەی بە گوێ لەمستی بۆ دەسەڵاتدارانی ڕژیم لە ناوچەکە دەدا، هەر بۆیە سەرلە ئێوارەی ڕۆژی ٢٢ی ڕەشەممە بڕیاری سزادانی لە لایەن هەڵۆکانی زاگرۆشەوە دراو گوللە باران کرا .
بەم هۆیەوە جارێکی دیکەش هەڵۆکانی زاگرۆس هەموو ئەوچەکدارانی کەوتوونەتە داوی پیلانەکانی دەوڵەتی تاران بۆ سەرکوت و ئازاری گەلەکەیان وشیار دەکاتەوە کە کۆتایی بە خزمەت کردنی داگیرکەرانی ماف و ئازادییەکانی گەلەکەیان بێنن، بە پێچەوانەوە لە لایەن هەڵۆکانی زاگرۆسەوە بەسزای تاوانەکانیان دەگەن
هەڵۆکانی زاگرۆس
٢٢یڕەشەممەی ١٣٩٦ی هەتاوی
۱۳۹۶ اسفند ۸, سهشنبه
۱۳۹۶ بهمن ۱۳, جمعه
۱۳۹۶ دی ۲۱, پنجشنبه
هێرش بۆسەر مۆڵگەی دوژمن
هێرش بۆسەر مۆڵگەی دوژمنی داگیرکەر لە شاری پیرانشار
کوانی بۆگەنیوی سەرشانی شاری ڕازاوەی خانێ،شاری پیرانشار، مۆڵگەی چەکدارەداگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی،کەتەبەر هێرشی هەڵۆباڵ بەفرینەکانی زاگرۆس لە پۆلی قەندیل.
کاتژمێر یازدەونیوی شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە ڕێکەوتی۲۰ مانگی بەفرانبار لە نێوەڕاستی شاری پیرانشار، مۆڵگەی ئازاری سپای پاسداران کەوتە بەرهێرشی پۆلەهەڵۆی قەندیل،لەهەڵۆکانی زاگرۆس. پەلاما و هێرش بۆ سەر ئەو بنکەیەی هێزی سەکوتکەری دوژمن ۱٥ خولەکی خایاند.
هەڵۆکان پاش ئەوگورزە لە کەڵەشی سپای ڕژیم شوێنەکەیان بەجێهێشت. لەژمارەی کوژراو و برینداری هەواڵێک لە دەست دانیە.
هەڵۆکانی زاگرۆس
۲۰ی بەفرانباری ۱۳۹٦ی هەتاوی
اشتراک در:
نظرات (Atom)




