۱۳۹۵ شهریور ۲۰, شنبه

راگەیاندراوی هەڵۆکانی زاگرۆس

 

  شەوی هەینی ١٩ی مانگی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٥ لە درێژەی سزای تاوانی نیشتمان فرۆشی و خەیانەت بە گەڵ ،هەڵۆکانی زاگرۆس لە گوندی گڵۆڵانی سەرێ سەر بە شاری بۆکان، خائیین بە نیشتمان و هاوکاری دەزگا سیخوڕییەکانی ڕژیم " هیدایت حوسینی" و" عەزیز حوسینی" یان تەمبێ کرد. هیدایت کوری سەید محەمەدی بلوکبرە و دانیشتوو و لە دایکبووی گوندی گڵۆڵانی سەرێی بۆکانە و تەمەنی ٤٥ ساڵە، ناوبراو لە کرین و فرۆشتنی مادەی هۆشبەری شیشە دا دەستی هەبووە و سەرەڕای ئەوەش هاوکارییی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی رەژیم دەکرد و سیخوری بەسەر خەڵکی ئەو ناوچەیە دەکرد، لە دوایین کردەوەی قێزەونییدا لە لایان دەزگا ئەمنییەکانیی رەژیمە راسپێردرابوو کە لاوانی ناوچەی گەورکایەتی بۆکان بۆ جاشێتی راکێشێ و زۆر بێشەرمانە لە مزگەوتی گڵۆڵانی سەرێ لەسەر ئەو راسپاردەی خۆی قسەی بۆ لاوان کرد بوو و داوای لێکردن ببن بە جاش  و بەسیج، یەک لە فریوخواردووەکانی دەستی هیدایەت ، و یارمەتی دەری لە کاری سیخوری و فرۆشتنی مادەی هۆشبەر دا "عەزیز حوسینی" کوری سەید کەمال بوو، عەزیز برازای هیدایەتە، هەڵۆکانی زاگرۆس هاوکات لەگەڵ هیدایت ئەوەیشان تەمبێ کرد. هیدایت سێ گوڵلەی بەر کەتووە دوو لەزگی و یەک لە شانی چەپی و ئێستا لە بەشی "ئای سی یوی" نەخۆشخانەی گشتی بۆکانە، دۆخی گشتی روو لە خراپییە و عەزیزی برازای یەک گوللـەی بەر سەری کەتووە لە نەخۆشخانەی بۆکان لە بەشی پیاوانە. جێگای ئاماژەیە کە هەڵۆکانی زاگرۆس لە ساڵی ڕابردوودا پتر لە سێ جار بە نوسراوە هیدایەتی حوسینیان ئاگادار کردۆتەوە و داوایان لێکردووە  بە خواستی خۆی دەست لە کردەوە چەپەڵەکانی هەڵگرێ ، بەڵام تا دەهات ئەو لەسەر کردەوەکانی خۆی سوورتر بوو.
بەداخەوە لە کاتی بەسزاگەیاندنی ئەو دوو تاوانبارەدا  کەسێک بە ناوی حەسەن مەعروفی خەڵکی گوندی گڵۆڵانی سەرێ بە هۆی نزیکی لە رووداوەکە بریندار بووە، کە هیوای چاک بونەوەی بۆ دەخوازین .

                                   هەڵۆکانی زاگرۆس ١٩ی خەرمانانی١٣٩٥



هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر