۱۳۹۵ دی ۱۹, یکشنبه

     هەواڵ


       هەڵۆکانی زاگرۆس لە شاری بانە  بەگژ چەکدارە سەرکوتکەرەکانی  ڕژم داهاتنەوە
  کات ٣ی سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە پۆلیک لە هەڵۆکانی زاگرۆس هێرشیان کردە سەر مۆڵگەیەکی دوژمنانی گەل و نیشتمان لە شاری بانە .
  پۆلێک لە هەڵۆکانی زاگرۆس  بە مەبەستی زەبر وەشاندن لە چەکداری سەرکوتکەری نیشتەجێ  لە مۆڵگەی ساڵحاوای سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی  لەشاری بانە  بە نارنجۆکی دەستی مۆڵگەی ناوزڕاویان پەلاماردا . چەند نارنجۆکی دەستی هاوکات خرانە جەرگەی سەنگەرەکانی مۆڵگەکەوە. تاگەیشتنی ئەم هەواڵە  خەساری گیانی و ماڵی مۆڵگەکە ڕانەگەیەندراوە .
  بەم هۆیەوە هەڵۆکانی زاگرۆس ڕادەگەیەنن کە بە مەبەستی بەرگری لە ئاسایش و ئەمنیەتی خەڵکی کوردستان ، لە هەموو خاکی نیشتمانمان دا تا وەدەرنانی هیزی سەرکوت و داگیر کاری لە چالاکیەکانیان بەردەوام دەبن و هیچ هەڕەشەیەک بۆ سەر خاک و خەڵکی کوردستان بێ وەڵام ناهێڵنەوە.
                                                     بڕووخێ کۆماری ئیسلامی
                                                     سەرکەوێ بزووتنەوەی ڕزگاریی نەتەوەیی خەڵکی کوردستان
                                                    هەڵۆکانی زاگرۆس١\٨\٢٠١٧

۱۳۹۵ آذر ۱۷, چهارشنبه



 خەڵکی تێکۆشەری  پارێزگای ورمێ  ڕێز لە تێکۆشانی هەڵۆکانی زاگرۆس دەگرن

  بەگوێرەی هەواڵ  لە شەوانی ڕابردوودا  لە شارۆچکە و ئاواییەکانی ناوچەی ورمێ  بۆ پشتیوانی لە چالاکییەکانی "هەڵۆکانی زاگرۆس" خەڵکی وەزاڵەهاتوو لە دەسەڵاتی نگریسی کۆماری ئیسلامی، بە بووسینی درووشمی شۆرشگێرانە شوێنگەلی بەرچاوی  ناوچەکەیان نەخشاند .
لەشارەدێی دزەی مەرگەور ئەو چالاکییانە  بەشێوەیەکی بەرچاو خۆیان نواند کە چەند وێنەیەک لە چالاکییەکان  گەیشتوونەتە  وێبلاگی هەڵۆکان.
سەرکەوتن بۆ خەباتی ڕزگاریخوازانەی خەڵکی کوردستان
نەمان بۆ نیشتمانفرۆشی و خۆ بەدەستەوەدان 

۱۳۹۵ آذر ۱, دوشنبه

                                           ئاگادارییەک بۆ ڕای گشتی  لە هەڵۆکانی زاگرۆس ەوە

    ئازادیخوازانی ئێران
    کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان

  ئاگادارتان دەکەینەوە کە ئەم ڕۆژانە دەسەڵات دارانی  خۆسەپێنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کوردستان، سەر لە نوێ بە پیلانێکی  نەزۆکی دۆڕاوەوە، بە چاوبەستی و چەواشەکاری  هەوڵی بەلاڕێ دابردنی بیروڕای گشتیی خەڵکی کوردستان  لەمەڕ کوڕو کچە چاو نەترسەکانتان لە ڕیزی هەڵۆکانی زاگرۆس دا دەدن،لە خۆیان نووساون کە  بە تەما ع وەبەرنان، ترساندن و تۆقاندن ، کەسانێک بۆ ڕیزی سیخوڕ و خۆفرۆشەکانیان پەلکێش بکەن و لە ڕێگای ئەوانەوە درێژە بە سەرکوت و کۆت و بەندی  کوێرانەی ڕۆڵەکانمان بدەن . تۆفی ڕەشبگیرییان لە گەلێک لە ناوچەکانی کوردستان دا وەڕێخستووە و سیخوڕ و جاشی ساویلکەیان وێڕای چەکدارە ڕست و چێ کراوەکانی حکوومەتی تاران ، بە شار و دێهاتەکانی کوردستان وەرکردووە،لە دێهات و شار و مەزراو کارگەکان دا هەڵدەکوتنە سەر خەڵکی بێدیفاع و دەرەتان و بێسەرو شوێنیان دەکەن . هەموو ئەو کردەوە دژی گەلی یانە ڕاستییەک دەسەلمێنن  کە سەرەڕای نزیک بە ٤دەیە دەسەڵاتی تفەنگ و سێدارە و زیندان نەیتوانیوە ئیرادەی خەباتی ئێمە بۆ ئازادی و ڕزگاریی نەتەوەیی بچەمەێنێ .
  هەروەک ئاگادارن "هەڵۆکانی زاگرۆس" ڕێکەوتی ٢٠ی خەرمانای ١٣٩٥ی کۆچیی هەتاوی، بە مەبەستی سزادانی  تاوانبارانی خۆفرۆش، بریتی لە جاش، سیخوڕی بەکرێگیراوو جینایەتکارانی "ئەنفالی سپی"ی کیژ و لاوانی کوردستان، کە بە پاڵپشتیی ئاشکرا و نهێنیی  دام و دەزگا سەرکوتکەرەکانی ڕژیم "ماددە هۆشبەرەکان" لە نێو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەتایبەت  کوڕ و کاڵی پێ لە خوێندن و کار و گەشەکردن. بڵاو دەکەنەوە و پەرەی پێ دەدەن، دامەزرانی خۆی ڕاگەیاند . چالاکیی ڕێکخراوەکەمان لە دەستپێکەوە نیشاندەری ئەو ڕاستییەن کە،ئامانجی هێرش و پەلامارەکان تەنیا ئەو تاوانبارانەن کە  دەستنیشان و ئاماژەیان پێکراوە.
  پیلانگێڕانی کۆماری ئیسلامی کە زراویان لە گورز و گوللەی هەڵۆکان چووە،هەوڵ دەدەن ترس و دڵە ڕاوکێ بخەنە نێو خەڵکی ئاسایی و وابنوێنن کە، هەڵۆکانی زاگرۆس مەترسیی سەر "ئاسایش و ئەنییەت"ی جەماوەرن، "ئاسایش و ئەمنییەت"یك کە لە هەموو ماوەی دەسەڵاتی نگریسی کۆماری ئیسلامی دا خەڵکی کوردستان بەخۆیانەوە نەدیوە .
  ڕادەگەیەنینەوە کە. چالاکییەکانی ئێمە لەپێناو پاراستنی کەرامەت،ئاسایش و ئەمنیەتی کیژولاوی نیشتمان و نەتەوەکەمان دایە و  دوژمانی گەلەکەمان لە سەر ئەم خاکە پیرۆزە پارێزراو نابن و ئامانجی سزای تاوانە کانیانن کە هەڵۆکانی زاگرۆس بە شانازییەوە لەئەستۆیان گرتووە.
                              بڕووخێ دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە کوردستان
                              نەمان بۆ خۆفرۆشی و خۆبەدەستەوەدان
                                                                                     
                                                                                    هەڵۆکانی زاگرۆس
                                                                                    ١ی سەرماوەزی١٣٩٥ی هەتاوی

۱۳۹۵ آبان ۲۵, سه‌شنبه


                                           ڕاگەیەندراو

  سزای تاوان



   "هەڵۆکانی زاگرۆس" ڕادەگەیەنێ  کات  تاوانی قەرەسەقەڵمان لەبیر ناباتەوە و بڵێسەی کڵی تۆڵە دانامرکێنێ : ئەمڕۆ سێشەممە کات دەمەو ٣ ێی پاشنیوەڕۆ پۆلێک هەڵۆی زاگرۆس لە نێو شاری شنۆ. لە نێوان گوڕستانی شەهیدان و مەجیدئابات، لە جاشێکی چڵکاوخۆری"ئیتلاعات" ڕۆهاتن و لە سزای تاوانە قیزەونەکانی دەرهەق بە هاونیشتمانانی، دایانە بەر دەسڕێژی گوللە .
  چاش مستەفا وەیسی ناوزڕاو بە مستەفا درۆ، بە تاوانی "کوێرکێشی بۆ دەزگا سیخوڕی و سەرکوتکەرەکانی  پارێزەری  دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری شنۆ، پێدۆزی و پەلکێشی و مڵومٶ بەشوێن پێی تێکۆشەرانی شار و پێشمەرگەکانی شاخ دا . هەروەتر تاوانبار  بە هاوکاریی دوژمن لە تاوانی لە بیر نەکراوی ئاوایی "قەرەسەقەڵ دا سزا درا.

                              نەمان بۆ خۆفرۆشی
                            هەڵۆکانی زاگرۆس٢٥ی خەزەڵوەری١٣٩٥


  ڕاگەیەندراو

  هەڵۆکانی زاگرۆس  ڕادەگەیەنێ کە:

  بۆ چەندەمین جار مۆڵگەی بەسیجی  خۆبەدەستەوەدەرەکانی دوژمن  لە دزە ی مەرگەوڕ کەوتە بەر شاڵاوی  هەڵۆ

  ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی خەزەڵوەر، پۆلێک لە هەڵۆکانی زاگرۆس ، مۆڵگەی بەسیج لەو شارۆچکەیە یان پەلامار دا. لەو پەلامارە دا بۆ ماوەیەکی کاتی  ئاوریان بەسەر مۆڵگەکە دا باراند ، کە بووە هۆی زراوچوونی  خۆبەدەستەوەدەرە سەرشۆڕەکانی ئەو مۆڵگەیە .  هەڵۆکانی زاگرۆس ڕادەگەیەنن کە ، لەئەگەری مانی ئەو دمەڵە گەنیوەی سەرشانی شارۆچکەی ڕازاوەی  دزە ، لە هێرشێکی گورچووبڕدا خاشەبڕ دەکرێ .
                                     نەمان بۆگەل فرۆشی و خۆبەدەستەوەدان
                                    هەڵۆکانی زاگرۆس٢٥ی خەزەڵوەری ٩٥

       


 "هەڵۆکانی زاگرۆس" سزادانی تاوانبارێکی خۆفرۆش ڕادەگەیەنێ

  هەڵۆکانی زاگرۆس  لە چالاکییەکی سزادانی تاوانباران دا ڕادەگەیەنێ کە :

  ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی  کات ٣٠\٢ی  پاشنیوەڕۆ لە بەرچەپەری مۆڵگەی بەسیجی شنۆ، تاوانباری خۆفرۆش غەفوور سەلاحی یان  بە دەسڕێژی گووللە سزادا .

غەفوور سەلاحی ساڵانێکی دوور و درێژە وەک جاش  و سیخوڕێکی خۆفرٶش  بە نرخی بەرماولێسی خزمەتی دەسەڵاتی سەرکوتکارانی کۆماری ئیسلامی دەکا و بێ شەرم و شکۆ لە خزمەت پیلانەکانی دوژمن دایە . جاشی ناوزڕاو غەفوور،بەرپرسی دەستەی سیخوڕیی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە شاری شنۆ بووە و دوایین کردەوەی  خۆفرۆشانەی بەشداریی بووەلە تاوانی "قەرەسەقەڵ" دا .
تاوانبار، بە هۆی کەوتنە بەر دسڕێژی هەڵۆکانەوە،بەتوندی بریندار بووە و لە لایەن ئاغا کانییەوە لە نەخۆشخانەی  ورمێ  فڕێدراوە.

  هەڵۆکانی زاگرۆس هەموو چاش و خۆ فرۆش و بەرماولێسەکانی ڕژیمی سەرکوتکەری کۆماری ئیسلامی  جارێکی دیکەش ئاگادار دەکاتەوە کە ،نە تێپەڕینی کات و نە سپای فشەڵۆکی دوژمن ناتوانێ  لە سزای گەل یان بپارێزی . غەفووری جاش


                                      هەڵۆکانی زاگرۆس
                                      ٢٥ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی

۱۳۹۵ مهر ۲۰, سه‌شنبه

        سزای تاوان
   ئیوارەی رۆژی دووشەممە،١٩ی رەزبەر،لەپاڵنگان، شاهۆ کەریمیکوڕی مخەمەد کەریم و  خەڵکی ئاوایی پاڵنگان و دانیشتووی شاری کامیاران
 ،جاشی ناسراو و تاوانبار بە ئازاردانی خەڵکی ئاسایی، کڕین و فرۆشتنی مادە هۆشبەر و سڕکەرەکان،راوڕووتی کاسبکارانی هەژاری ناوچەکە،سیخوڕی بۆ دام ودەزگا نائەمنی و سەرکوتکەرەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی  وهەروەها شوین هەڵگرتنی تێکۆشەرانی بزووتنەوەی رەوای گەلەکەمان،لە لایەن هەڵۆکانی زاگرۆسەوە سزا درا.
  هێزەکانی دوژمنی داگیرکەر پاش کوژرانی ئەم خائین بە گەل و نیشتمانە،وەک زیانیخورۆیەکی بریندار کەوتنە ئاور و گولەباران کردنی ناوچەکە،کە هاوکات بووە هۆی  هەڵاتنی خەڵکێکی زۆرلە ئاواییەکان بەرەو کامیاران و دەوروبەری.
  سزادانی ئەو تاوانبارە دوای ئەوە بووە کە، کەمتر لە مانگێک بەر لە ئێستا لە لایەن هەڵۆکانی زاگرۆسەوە هۆشداری پێدرابوو و ئاگادار کرابووەوە کە ئەگەر واز لە تاوان و خیانەتەکانی نەهێنێ،بە سزای خۆی دەگات.