راگەیەندراوی دامەزراندنیی "هەڵۆكانی زاگرۆس" لە كوردستانی رۆژهەڵات (ئێران)
خەڵكی خەباتگیر و كۆڵنەدەری كوردستان!
بنە ماڵەی سەربەرەزی شەهیدان!
بنە ماڵەی خۆراگری بەندییە سیاسییەكان و هەموو چین وتێژەكانی كۆمەڵگای كوردستانی رۆژهەڵات!
هەروەك دەزانن گەلی كورد بەدرێژایی مێژوو,بەدەست دەسەڵاتدارنی حاكم بە سەر ئێراندا , لە ژێر تەوژم و ئازار ,ئەشكەنجە دابووە ولە هەمووجۆرە مافەێكیمرۆیی بێ بەشكراوەو ئەگەر چی باب وباپیرانمان بە فیداكارییەوە كوردستانیان لە نەمان پاراستووە,بەڵام ئێستاش كوردستان و گەلی كورد لە بن دەستی دەسەڵاتدارانی ستە مكار و سەرەرۆی ئێراندایە.
بە مەبەستی درێژەدان بە خەباتی بێ ووچانیی نەتەوەیی,گەیشتن بە ئامانجە دێرێنەكانی گەلەكەمان و رێز لێنان لە بەرخۆدانی چەندین ساڵەی باب و باپبرانمان, هەروەها بۆ كوورت كردنەوەی دەست درێژی مۆرەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ سەر خاك ونیشتمان و گەلەكەمان,
ئێمە كۆمەلێك لە دڵسۆزانیی گیانفیدای كوردستانی رۆژهەڵات, دوای لێكدانەوەیەكی قوول و بنەرەتی بەو ئاكامە گەیشتووین كە وەڵامی رژێم بە شێوەی خۆی بدەێنەوە, بە دامەزراندنی هێزێك بە ناوی"هەڵۆكانی زاگرۆس" كە ئامانجی رزگاری و ئازادی گەلەكەمان لە بن دەستی رێژیمی تیرۆریست وداگیركەری كۆماری ئیسلامیی ئێرانە حەول دەدات, ئەم هێزە بە بێ لە بەر چاوە گرتنی ئایدۆلۆژی رێكخراوەیەكی تایبەت تێدەكۆشێت هەموو ئەو كەسانەی دڵیان بۆرزگاری كوردستان و دەستەبەركردنی ئازادی لێدەدات لە دەوری خۆی كۆبكاتەوەو بەم چەشنە رێگا بۆ دامەزراندی سپایەكی یەكگرتوو كە ئامانجی بەرگری لە كورد و كوردستان بێ هەموار بكات.
بەم بۆنەوە داوا لە هەموو چین و تۆێژەكانی كۆمەڵگای كوردستانی رۆژهەڵات دەكەین , كەلە هەر تەمەن و رەگەز و شوێنێكی گۆیزەوی دا دەژین, بە پێی توانای خۆیان بۆ بەهێزكردنی ئەم ئۆرگانیزاسیۆنە یارمەتی دەرمان بن.
زانیارییەكانی خۆتان لە سەر:
- عامیلانیی سەركووت , زووڵم و زۆری و ستەم كاری لەدژی هاونیشتمانان.
- هەموو دام و دەزگاكانیی رژێمی دژیگەلی كۆماری ئیسلامیی
لە رێگای ئیمیل وسایتی تایبەت بە "هەڵۆكانی زاگرۆس"ئەركی نەتەوەیی ونیشتمانی خۆتان بە جێی بگەیەنن.
رێبازی ئێمە رێبازی شەهیدانی سە رفەراز و جێی شانازی كوردستانی رۆژهەڵاتە.
رێبازی ئێمە رێبازی گەیشتن بە ئازادی و ژیانێكی تەندرووست و پر لە ئاسایش و ئاسوودەیی بۆ نەتەوەكەمانە.
رێبازی ئێمە پاراستنی سروشتی جوانیی كوردستانە.
رێبازی ئێمە پاراستنی مێژوو, زمان وكلتۆری نەتەوەكەمانە.
رێبازی ئێمە رێزگرتن و پاراستنی مافی هەموو كەمایەتییە نەتەوەیی و ئایینێیەكانی دانیشتووی كوردستانە.
رێبازی ئێمە رێگا بە بن بر كردنیفەساد,مەوادە سركەرەكان هەموار دەكەین.
بژی كورد و كوردستان – مردن و نەمان بۆ دووژمنانی گەل و نیشتمانەكەمان
بەرێوەبەرایەتی هەڵۆكانی زاگرۆس
15/5/1394یهەتاوی بەرامبەر بە 7/8/2015ی زایینی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر