ڕاگەیەندراو
سزای تاوان
"هەڵۆکانی زاگرۆس" ڕادەگەیەنێ کات تاوانی قەرەسەقەڵمان لەبیر ناباتەوە و بڵێسەی کڵی تۆڵە دانامرکێنێ : ئەمڕۆ سێشەممە کات دەمەو ٣ ێی پاشنیوەڕۆ پۆلێک هەڵۆی زاگرۆس لە نێو شاری شنۆ. لە نێوان گوڕستانی شەهیدان و مەجیدئابات، لە جاشێکی چڵکاوخۆری"ئیتلاعات" ڕۆهاتن و لە سزای تاوانە قیزەونەکانی دەرهەق بە هاونیشتمانانی، دایانە بەر دەسڕێژی گوللە .
چاش مستەفا وەیسی ناوزڕاو بە مستەفا درۆ، بە تاوانی "کوێرکێشی بۆ دەزگا سیخوڕی و سەرکوتکەرەکانی پارێزەری دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری شنۆ، پێدۆزی و پەلکێشی و مڵومٶ بەشوێن پێی تێکۆشەرانی شار و پێشمەرگەکانی شاخ دا . هەروەتر تاوانبار بە هاوکاریی دوژمن لە تاوانی لە بیر نەکراوی ئاوایی "قەرەسەقەڵ دا سزا درا.
نەمان بۆ خۆفرۆشی
هەڵۆکانی زاگرۆس٢٥ی خەزەڵوەری١٣٩٥
تێکۆشەرانی ئاڵای سوور زنجیرە چالاکیەکی نیزامییان لە شاری شنۆ بەڕێوەبرد
پاسخحذفتێکۆشەرانی ئاڵای سوور لە دوو رۆژی رابردوودا زنجیرە چالاکیەکی نیزامییان لە شاری شنۆ بەرێوەبردووە کە تێیدا چەند کەس لە بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی کوژران وبرینداربوون کە ناوی دوو کەسیان بریتین لە "غەفوور سەلاحی و مستەفا وەیسی ناسراو بە "مچە دڕوو".
ئەم بەکرێگیراوانە راستەوخۆ بەتەقەی تێکۆشەرانی ئاڵای سوور کوژراون.
لە داهاتوویەکی نزیکدا وردەکاری ئەم چالاکیانە بە بەڵگەوە لە لاپەڕەی سەرەکی تێکۆشەرانی ئاڵای سوورەوە بڵاو دەکرێتەوە.
تێکۆشەرانی ئاڵای سوور سەرجەم پڕوپاگەندەی کەسانی دیکە لەم بابەتەوە سەبارەت بە ئەوەستۆگرتنی ئەم چالاکیانە وەدرۆ دەخاتەوە.
جێگای ئاماژەیە، ئەم هاوڕێیانەمان لە کاتی ئەنجامدانی ئەم چالاکیانەدا دروشمی بژی تێکۆشەرانی ئاڵای سووریان بەرز کردووەتەوە.
دەستان خۆش و چەکتان پڕ خۆش هاوڕێیان و تێکۆشەرانی ئاڵای سوور
بەڕێزان ئەو هەواڵەی ئێوە دوورە لە ئەخلاقی شۆڕشگێڕانە، ئەمە چالاکی تێکۆشەرانی ئاڵای سوورە بۆیە تکایە پێداچوونەوە بە ناوەرۆکی هەواڵەکەدا بکەن
پاسخحذفسڵاوو و ڕێز بۆ هەموو تێکۆشەرانی گەلەکەمان، وێڕایان "تێکۆشەرانی ئاڵای سوور.
حذفپێتوانەبێ بێدەنگ دەبم
پاسخحذفلە ئاست خۆبەزل زانینت
هەڵۆ قەد بە ئەستێرە ناگا
تێک دەشکێنم مەکۆی قینت
(A.B)
تا بووە هەر وابووە، بڕک پێیان وایە بە پێڵاوی خەڵکەوە ئەتوانن ڕێگەیەکی زۆر بپێون، خافڵ لەوەی "شەلە شەل" هەر دەرجا ئەکوتن..
شۆڕش بە تەپڵ و سوڕناوە ناکرێت، هەزار قاتیش بپێویت، ئەوە منم هەر سەرترم..
ڕێوی لە قەفسی دانێی
هەوای سازان دێتە سەری
بەڵام شێر سوورە وەک پۆڵا
مردنیش لەنگەر ناگرێ لەبەری
لەبیرت نەچێت، من ئەستێرەم..!