۱۳۹۵ آذر ۱, دوشنبه

                                           ئاگادارییەک بۆ ڕای گشتی  لە هەڵۆکانی زاگرۆس ەوە

    ئازادیخوازانی ئێران
    کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان

  ئاگادارتان دەکەینەوە کە ئەم ڕۆژانە دەسەڵات دارانی  خۆسەپێنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کوردستان، سەر لە نوێ بە پیلانێکی  نەزۆکی دۆڕاوەوە، بە چاوبەستی و چەواشەکاری  هەوڵی بەلاڕێ دابردنی بیروڕای گشتیی خەڵکی کوردستان  لەمەڕ کوڕو کچە چاو نەترسەکانتان لە ڕیزی هەڵۆکانی زاگرۆس دا دەدن،لە خۆیان نووساون کە  بە تەما ع وەبەرنان، ترساندن و تۆقاندن ، کەسانێک بۆ ڕیزی سیخوڕ و خۆفرۆشەکانیان پەلکێش بکەن و لە ڕێگای ئەوانەوە درێژە بە سەرکوت و کۆت و بەندی  کوێرانەی ڕۆڵەکانمان بدەن . تۆفی ڕەشبگیرییان لە گەلێک لە ناوچەکانی کوردستان دا وەڕێخستووە و سیخوڕ و جاشی ساویلکەیان وێڕای چەکدارە ڕست و چێ کراوەکانی حکوومەتی تاران ، بە شار و دێهاتەکانی کوردستان وەرکردووە،لە دێهات و شار و مەزراو کارگەکان دا هەڵدەکوتنە سەر خەڵکی بێدیفاع و دەرەتان و بێسەرو شوێنیان دەکەن . هەموو ئەو کردەوە دژی گەلی یانە ڕاستییەک دەسەلمێنن  کە سەرەڕای نزیک بە ٤دەیە دەسەڵاتی تفەنگ و سێدارە و زیندان نەیتوانیوە ئیرادەی خەباتی ئێمە بۆ ئازادی و ڕزگاریی نەتەوەیی بچەمەێنێ .
  هەروەک ئاگادارن "هەڵۆکانی زاگرۆس" ڕێکەوتی ٢٠ی خەرمانای ١٣٩٥ی کۆچیی هەتاوی، بە مەبەستی سزادانی  تاوانبارانی خۆفرۆش، بریتی لە جاش، سیخوڕی بەکرێگیراوو جینایەتکارانی "ئەنفالی سپی"ی کیژ و لاوانی کوردستان، کە بە پاڵپشتیی ئاشکرا و نهێنیی  دام و دەزگا سەرکوتکەرەکانی ڕژیم "ماددە هۆشبەرەکان" لە نێو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەتایبەت  کوڕ و کاڵی پێ لە خوێندن و کار و گەشەکردن. بڵاو دەکەنەوە و پەرەی پێ دەدەن، دامەزرانی خۆی ڕاگەیاند . چالاکیی ڕێکخراوەکەمان لە دەستپێکەوە نیشاندەری ئەو ڕاستییەن کە،ئامانجی هێرش و پەلامارەکان تەنیا ئەو تاوانبارانەن کە  دەستنیشان و ئاماژەیان پێکراوە.
  پیلانگێڕانی کۆماری ئیسلامی کە زراویان لە گورز و گوللەی هەڵۆکان چووە،هەوڵ دەدەن ترس و دڵە ڕاوکێ بخەنە نێو خەڵکی ئاسایی و وابنوێنن کە، هەڵۆکانی زاگرۆس مەترسیی سەر "ئاسایش و ئەنییەت"ی جەماوەرن، "ئاسایش و ئەمنییەت"یك کە لە هەموو ماوەی دەسەڵاتی نگریسی کۆماری ئیسلامی دا خەڵکی کوردستان بەخۆیانەوە نەدیوە .
  ڕادەگەیەنینەوە کە. چالاکییەکانی ئێمە لەپێناو پاراستنی کەرامەت،ئاسایش و ئەمنیەتی کیژولاوی نیشتمان و نەتەوەکەمان دایە و  دوژمانی گەلەکەمان لە سەر ئەم خاکە پیرۆزە پارێزراو نابن و ئامانجی سزای تاوانە کانیانن کە هەڵۆکانی زاگرۆس بە شانازییەوە لەئەستۆیان گرتووە.
                              بڕووخێ دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە کوردستان
                              نەمان بۆ خۆفرۆشی و خۆبەدەستەوەدان
                                                                                     
                                                                                    هەڵۆکانی زاگرۆس
                                                                                    ١ی سەرماوەزی١٣٩٥ی هەتاوی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر