سزادانی تاوانبارانی سپا لە ناوچەی سەقز
مۆڵگەی سپای تێرۆریستی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی، جێگیر لە جادەی سەرشیو(سەقز/مەریوان/بانە) لەنزیک ئاوایی قشڵاقی پرد کەوتەبەر هەڵمەتی سزادان لەلایەن پۆلێک لە هەڵۆکانی زاگرۆسەوە.
مۆڵگەکانی سپا لە کوردستان ناوەندی ئازار و دەستی چەکدار و تاوانکاری ڕژیمن. ئەم مۆڵگەیەی سپاش یەکێک لەو بنکە سەرکوتانەیە کە بەردەوام دەستی لە ئازار و ئەزیەتی لاوانی خەباتکار ، تێکۆشەرانی گەل و دانیشتوانی ناوچەکە بەتایبەت دا هەیە و جارەها لە راوەدوونانی کاسبکارانی هەژاردا خەلکیان شەهید و بریندار یا راکیشی گرتووخانە و ئەشکەنجەگاکان کردوون.
هەڵۆکانی زاگرۆس پۆلی نەکەرۆز لە هەڵمەتێکی کوتوپڕدا و بەمەبەستی سزادان مۆڵگەکەیان مووشەکباران کرد.
١٩ی گەلاوێژ کات دوو و سی خولەکی شەو پۆلێک لە هەڵۆکانی زاگرۆس بنکەی قوڵە چۆماغەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانیان لەئاوایی قشڵاقی پرد لە جادەی سەرشیو کردە ئامانجی هێرشکی تۆقێنەر. ئەم هێرشە چاوەڕوان نەکراوەی هەڵۆکانی زاگرۆس چەکدارانی ڕژیمی دەستەوەستان کرد و نەیانتوانی لەکاتی هێرشەکەدا هیچ دژ کردەوەیەک لە خۆیان نیشان بدەن . ئەم پەلامارە بۆسەر ئەو بنکە سەرکوتەی ڕژیم دڵخۆشیی خەڵکی ناوچەکەی لێکەوتەوە.
هەڵۆکانی زاگرۆس
پۆلی نەکەرۆز١٩ی گەلاوێژی١٤٠١
هەر بژین بۆ گەل
پاسخحذف