۱۳۹۵ آذر ۱۷, چهارشنبه



 خەڵکی تێکۆشەری  پارێزگای ورمێ  ڕێز لە تێکۆشانی هەڵۆکانی زاگرۆس دەگرن

  بەگوێرەی هەواڵ  لە شەوانی ڕابردوودا  لە شارۆچکە و ئاواییەکانی ناوچەی ورمێ  بۆ پشتیوانی لە چالاکییەکانی "هەڵۆکانی زاگرۆس" خەڵکی وەزاڵەهاتوو لە دەسەڵاتی نگریسی کۆماری ئیسلامی، بە بووسینی درووشمی شۆرشگێرانە شوێنگەلی بەرچاوی  ناوچەکەیان نەخشاند .
لەشارەدێی دزەی مەرگەور ئەو چالاکییانە  بەشێوەیەکی بەرچاو خۆیان نواند کە چەند وێنەیەک لە چالاکییەکان  گەیشتوونەتە  وێبلاگی هەڵۆکان.
سەرکەوتن بۆ خەباتی ڕزگاریخوازانەی خەڵکی کوردستان
نەمان بۆ نیشتمانفرۆشی و خۆ بەدەستەوەدان 

۱۳۹۵ آذر ۱, دوشنبه

                                           ئاگادارییەک بۆ ڕای گشتی  لە هەڵۆکانی زاگرۆس ەوە

    ئازادیخوازانی ئێران
    کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان

  ئاگادارتان دەکەینەوە کە ئەم ڕۆژانە دەسەڵات دارانی  خۆسەپێنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کوردستان، سەر لە نوێ بە پیلانێکی  نەزۆکی دۆڕاوەوە، بە چاوبەستی و چەواشەکاری  هەوڵی بەلاڕێ دابردنی بیروڕای گشتیی خەڵکی کوردستان  لەمەڕ کوڕو کچە چاو نەترسەکانتان لە ڕیزی هەڵۆکانی زاگرۆس دا دەدن،لە خۆیان نووساون کە  بە تەما ع وەبەرنان، ترساندن و تۆقاندن ، کەسانێک بۆ ڕیزی سیخوڕ و خۆفرۆشەکانیان پەلکێش بکەن و لە ڕێگای ئەوانەوە درێژە بە سەرکوت و کۆت و بەندی  کوێرانەی ڕۆڵەکانمان بدەن . تۆفی ڕەشبگیرییان لە گەلێک لە ناوچەکانی کوردستان دا وەڕێخستووە و سیخوڕ و جاشی ساویلکەیان وێڕای چەکدارە ڕست و چێ کراوەکانی حکوومەتی تاران ، بە شار و دێهاتەکانی کوردستان وەرکردووە،لە دێهات و شار و مەزراو کارگەکان دا هەڵدەکوتنە سەر خەڵکی بێدیفاع و دەرەتان و بێسەرو شوێنیان دەکەن . هەموو ئەو کردەوە دژی گەلی یانە ڕاستییەک دەسەلمێنن  کە سەرەڕای نزیک بە ٤دەیە دەسەڵاتی تفەنگ و سێدارە و زیندان نەیتوانیوە ئیرادەی خەباتی ئێمە بۆ ئازادی و ڕزگاریی نەتەوەیی بچەمەێنێ .
  هەروەک ئاگادارن "هەڵۆکانی زاگرۆس" ڕێکەوتی ٢٠ی خەرمانای ١٣٩٥ی کۆچیی هەتاوی، بە مەبەستی سزادانی  تاوانبارانی خۆفرۆش، بریتی لە جاش، سیخوڕی بەکرێگیراوو جینایەتکارانی "ئەنفالی سپی"ی کیژ و لاوانی کوردستان، کە بە پاڵپشتیی ئاشکرا و نهێنیی  دام و دەزگا سەرکوتکەرەکانی ڕژیم "ماددە هۆشبەرەکان" لە نێو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەتایبەت  کوڕ و کاڵی پێ لە خوێندن و کار و گەشەکردن. بڵاو دەکەنەوە و پەرەی پێ دەدەن، دامەزرانی خۆی ڕاگەیاند . چالاکیی ڕێکخراوەکەمان لە دەستپێکەوە نیشاندەری ئەو ڕاستییەن کە،ئامانجی هێرش و پەلامارەکان تەنیا ئەو تاوانبارانەن کە  دەستنیشان و ئاماژەیان پێکراوە.
  پیلانگێڕانی کۆماری ئیسلامی کە زراویان لە گورز و گوللەی هەڵۆکان چووە،هەوڵ دەدەن ترس و دڵە ڕاوکێ بخەنە نێو خەڵکی ئاسایی و وابنوێنن کە، هەڵۆکانی زاگرۆس مەترسیی سەر "ئاسایش و ئەنییەت"ی جەماوەرن، "ئاسایش و ئەمنییەت"یك کە لە هەموو ماوەی دەسەڵاتی نگریسی کۆماری ئیسلامی دا خەڵکی کوردستان بەخۆیانەوە نەدیوە .
  ڕادەگەیەنینەوە کە. چالاکییەکانی ئێمە لەپێناو پاراستنی کەرامەت،ئاسایش و ئەمنیەتی کیژولاوی نیشتمان و نەتەوەکەمان دایە و  دوژمانی گەلەکەمان لە سەر ئەم خاکە پیرۆزە پارێزراو نابن و ئامانجی سزای تاوانە کانیانن کە هەڵۆکانی زاگرۆس بە شانازییەوە لەئەستۆیان گرتووە.
                              بڕووخێ دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە کوردستان
                              نەمان بۆ خۆفرۆشی و خۆبەدەستەوەدان
                                                                                     
                                                                                    هەڵۆکانی زاگرۆس
                                                                                    ١ی سەرماوەزی١٣٩٥ی هەتاوی

۱۳۹۵ آبان ۲۵, سه‌شنبه


                                           ڕاگەیەندراو

  سزای تاوان



   "هەڵۆکانی زاگرۆس" ڕادەگەیەنێ  کات  تاوانی قەرەسەقەڵمان لەبیر ناباتەوە و بڵێسەی کڵی تۆڵە دانامرکێنێ : ئەمڕۆ سێشەممە کات دەمەو ٣ ێی پاشنیوەڕۆ پۆلێک هەڵۆی زاگرۆس لە نێو شاری شنۆ. لە نێوان گوڕستانی شەهیدان و مەجیدئابات، لە جاشێکی چڵکاوخۆری"ئیتلاعات" ڕۆهاتن و لە سزای تاوانە قیزەونەکانی دەرهەق بە هاونیشتمانانی، دایانە بەر دەسڕێژی گوللە .
  چاش مستەفا وەیسی ناوزڕاو بە مستەفا درۆ، بە تاوانی "کوێرکێشی بۆ دەزگا سیخوڕی و سەرکوتکەرەکانی  پارێزەری  دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری شنۆ، پێدۆزی و پەلکێشی و مڵومٶ بەشوێن پێی تێکۆشەرانی شار و پێشمەرگەکانی شاخ دا . هەروەتر تاوانبار  بە هاوکاریی دوژمن لە تاوانی لە بیر نەکراوی ئاوایی "قەرەسەقەڵ دا سزا درا.

                              نەمان بۆ خۆفرۆشی
                            هەڵۆکانی زاگرۆس٢٥ی خەزەڵوەری١٣٩٥


  ڕاگەیەندراو

  هەڵۆکانی زاگرۆس  ڕادەگەیەنێ کە:

  بۆ چەندەمین جار مۆڵگەی بەسیجی  خۆبەدەستەوەدەرەکانی دوژمن  لە دزە ی مەرگەوڕ کەوتە بەر شاڵاوی  هەڵۆ

  ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی خەزەڵوەر، پۆلێک لە هەڵۆکانی زاگرۆس ، مۆڵگەی بەسیج لەو شارۆچکەیە یان پەلامار دا. لەو پەلامارە دا بۆ ماوەیەکی کاتی  ئاوریان بەسەر مۆڵگەکە دا باراند ، کە بووە هۆی زراوچوونی  خۆبەدەستەوەدەرە سەرشۆڕەکانی ئەو مۆڵگەیە .  هەڵۆکانی زاگرۆس ڕادەگەیەنن کە ، لەئەگەری مانی ئەو دمەڵە گەنیوەی سەرشانی شارۆچکەی ڕازاوەی  دزە ، لە هێرشێکی گورچووبڕدا خاشەبڕ دەکرێ .
                                     نەمان بۆگەل فرۆشی و خۆبەدەستەوەدان
                                    هەڵۆکانی زاگرۆس٢٥ی خەزەڵوەری ٩٥

       


 "هەڵۆکانی زاگرۆس" سزادانی تاوانبارێکی خۆفرۆش ڕادەگەیەنێ

  هەڵۆکانی زاگرۆس  لە چالاکییەکی سزادانی تاوانباران دا ڕادەگەیەنێ کە :

  ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی  کات ٣٠\٢ی  پاشنیوەڕۆ لە بەرچەپەری مۆڵگەی بەسیجی شنۆ، تاوانباری خۆفرۆش غەفوور سەلاحی یان  بە دەسڕێژی گووللە سزادا .

غەفوور سەلاحی ساڵانێکی دوور و درێژە وەک جاش  و سیخوڕێکی خۆفرٶش  بە نرخی بەرماولێسی خزمەتی دەسەڵاتی سەرکوتکارانی کۆماری ئیسلامی دەکا و بێ شەرم و شکۆ لە خزمەت پیلانەکانی دوژمن دایە . جاشی ناوزڕاو غەفوور،بەرپرسی دەستەی سیخوڕیی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە شاری شنۆ بووە و دوایین کردەوەی  خۆفرۆشانەی بەشداریی بووەلە تاوانی "قەرەسەقەڵ" دا .
تاوانبار، بە هۆی کەوتنە بەر دسڕێژی هەڵۆکانەوە،بەتوندی بریندار بووە و لە لایەن ئاغا کانییەوە لە نەخۆشخانەی  ورمێ  فڕێدراوە.

  هەڵۆکانی زاگرۆس هەموو چاش و خۆ فرۆش و بەرماولێسەکانی ڕژیمی سەرکوتکەری کۆماری ئیسلامی  جارێکی دیکەش ئاگادار دەکاتەوە کە ،نە تێپەڕینی کات و نە سپای فشەڵۆکی دوژمن ناتوانێ  لە سزای گەل یان بپارێزی . غەفووری جاش


                                      هەڵۆکانی زاگرۆس
                                      ٢٥ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی

۱۳۹۵ مهر ۲۰, سه‌شنبه

        سزای تاوان
   ئیوارەی رۆژی دووشەممە،١٩ی رەزبەر،لەپاڵنگان، شاهۆ کەریمیکوڕی مخەمەد کەریم و  خەڵکی ئاوایی پاڵنگان و دانیشتووی شاری کامیاران
 ،جاشی ناسراو و تاوانبار بە ئازاردانی خەڵکی ئاسایی، کڕین و فرۆشتنی مادە هۆشبەر و سڕکەرەکان،راوڕووتی کاسبکارانی هەژاری ناوچەکە،سیخوڕی بۆ دام ودەزگا نائەمنی و سەرکوتکەرەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی  وهەروەها شوین هەڵگرتنی تێکۆشەرانی بزووتنەوەی رەوای گەلەکەمان،لە لایەن هەڵۆکانی زاگرۆسەوە سزا درا.
  هێزەکانی دوژمنی داگیرکەر پاش کوژرانی ئەم خائین بە گەل و نیشتمانە،وەک زیانیخورۆیەکی بریندار کەوتنە ئاور و گولەباران کردنی ناوچەکە،کە هاوکات بووە هۆی  هەڵاتنی خەڵکێکی زۆرلە ئاواییەکان بەرەو کامیاران و دەوروبەری.
  سزادانی ئەو تاوانبارە دوای ئەوە بووە کە، کەمتر لە مانگێک بەر لە ئێستا لە لایەن هەڵۆکانی زاگرۆسەوە هۆشداری پێدرابوو و ئاگادار کرابووەوە کە ئەگەر واز لە تاوان و خیانەتەکانی نەهێنێ،بە سزای خۆی دەگات.

۱۳۹۵ مهر ۵, دوشنبه

سزای تاوان
                   کامیاران
راگەندراو
  ڕێکەوتی ١ی ڕەزبەری ١٣٩٥ی هەتاوی ، پۆلێک لە هەڵۆکانی زاگرۆس لە ناوچەی کامیاران ، بەمەبەستی ڕێنوێنی و ئامۆژگاری دەچنە ماڵی چەکدارێکی ملکەچی  هێزە سەرکوتکەرەکانی  کۆماری ئیسلامی بە ناوی ساڵح سابیری لە تیلەکۆی کامیاران . هەڵۆکانی زاگرۆس هەوڵ دەدەن ناوبراو ئامۆژگارییەکان لە گوێ بگرێت و  زیانی پێنەگات ، بەڵام ناوبراو  بەمەبەستی دەستوەشاندن لە هەڵۆکان پەلاماری چەکەکەی ی ددات ، کە دەرەتانی پێنادرێت و دەکەوێتە بەر گولەی چەکی هەڵۆیەک و  بریندار دەکرێت . بەهۆی ئەوەی کە بنەماڵەو خێزانی ناوبراو ئاگاداری هەوڵی هەلۆکان بوون و هەر وەها ڕێزگرتن لە داوای لێبووردنیان، ئیزنیان دا ن کە تاوانبار لە لایەن خۆیانە وە بۆچارەسەری ببرێتە نەخۆشخانە .
 بەم هۆیەوە پاتەی دەکەینەوە و دڵنیایی دەدەینە بەکرێگیراوانی ڕژیم کەلەئەگەری بەردەوامییان لە کاسەلێسی و چڵکاوخۆریی ڕژیم و خەیانەت بە گەل و نیشتمان دا پەنجەی ئاگرینی هەڵۆکانی زاگرۆس دەیانگاتی و سزای تاوانەکانیان لێ دەستێنێ .
     
                              نەمان بۆ خۆفرۆشێ
                              بڕووخێ کۆماری ئیسلامیی ئێران


۱۳۹۵ مهر ۲, جمعه

ڕاگەیاندراوی هەڵۆکانی زاگرۆس

 بەم هۆیەوە ڕادەگەیەنین کە دوابەدوای تاوانی کۆماری ئیسلامی  لە شاری سەوڵاوا ،بڕیارمان دا لە تۆڵەی ئەو تاوانەدا هەموو ئەو بەکرێگیراوو و خۆفرۆشانە سزابدەین کە بەهەرشێوەیەک دەستیان لە شەهید کردنی ڕۆڵەخەباتکارەکانی گەل و نیشتمانمان دا هەبووە، هەر بۆیە لە درێژەی سزا دانی خائینان دا دەستی تۆڵە گەیشتە نیشتمانفرۆشی ناسراو "نەسرەدینین سەجادی" کوڕی وسێن  خەڵکی ئاوایی کەلجیی هەورامان و لە شاری سەولاوا  و  کات ٢ی نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی خەرمانان لە هەڵمەتێکی هەڵۆکانی زاگرۆس دا  بە سزا گەیشت .
  سزای تاوان بەردەوامە
                               نەمان بۆ خۆفرۆشی بەداگیرکەرانی نیشتمان
                              نەمان بۆ نیشتمانفرۆشان
                              بڕووخێ کۆماری ئیسلامیی ئێران

                                                                            هەڵۆکانی زاگرۆس٣١ی خەرمانانی ١٣٩٥ی هەتاوی

۱۳۹۵ شهریور ۲۰, شنبه

راگەیاندراوی هەڵۆکانی زاگرۆس

 

  شەوی هەینی ١٩ی مانگی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٥ لە درێژەی سزای تاوانی نیشتمان فرۆشی و خەیانەت بە گەڵ ،هەڵۆکانی زاگرۆس لە گوندی گڵۆڵانی سەرێ سەر بە شاری بۆکان، خائیین بە نیشتمان و هاوکاری دەزگا سیخوڕییەکانی ڕژیم " هیدایت حوسینی" و" عەزیز حوسینی" یان تەمبێ کرد. هیدایت کوری سەید محەمەدی بلوکبرە و دانیشتوو و لە دایکبووی گوندی گڵۆڵانی سەرێی بۆکانە و تەمەنی ٤٥ ساڵە، ناوبراو لە کرین و فرۆشتنی مادەی هۆشبەری شیشە دا دەستی هەبووە و سەرەڕای ئەوەش هاوکارییی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی رەژیم دەکرد و سیخوری بەسەر خەڵکی ئەو ناوچەیە دەکرد، لە دوایین کردەوەی قێزەونییدا لە لایان دەزگا ئەمنییەکانیی رەژیمە راسپێردرابوو کە لاوانی ناوچەی گەورکایەتی بۆکان بۆ جاشێتی راکێشێ و زۆر بێشەرمانە لە مزگەوتی گڵۆڵانی سەرێ لەسەر ئەو راسپاردەی خۆی قسەی بۆ لاوان کرد بوو و داوای لێکردن ببن بە جاش  و بەسیج، یەک لە فریوخواردووەکانی دەستی هیدایەت ، و یارمەتی دەری لە کاری سیخوری و فرۆشتنی مادەی هۆشبەر دا "عەزیز حوسینی" کوری سەید کەمال بوو، عەزیز برازای هیدایەتە، هەڵۆکانی زاگرۆس هاوکات لەگەڵ هیدایت ئەوەیشان تەمبێ کرد. هیدایت سێ گوڵلەی بەر کەتووە دوو لەزگی و یەک لە شانی چەپی و ئێستا لە بەشی "ئای سی یوی" نەخۆشخانەی گشتی بۆکانە، دۆخی گشتی روو لە خراپییە و عەزیزی برازای یەک گوللـەی بەر سەری کەتووە لە نەخۆشخانەی بۆکان لە بەشی پیاوانە. جێگای ئاماژەیە کە هەڵۆکانی زاگرۆس لە ساڵی ڕابردوودا پتر لە سێ جار بە نوسراوە هیدایەتی حوسینیان ئاگادار کردۆتەوە و داوایان لێکردووە  بە خواستی خۆی دەست لە کردەوە چەپەڵەکانی هەڵگرێ ، بەڵام تا دەهات ئەو لەسەر کردەوەکانی خۆی سوورتر بوو.
بەداخەوە لە کاتی بەسزاگەیاندنی ئەو دوو تاوانبارەدا  کەسێک بە ناوی حەسەن مەعروفی خەڵکی گوندی گڵۆڵانی سەرێ بە هۆی نزیکی لە رووداوەکە بریندار بووە، کە هیوای چاک بونەوەی بۆ دەخوازین .

                                   هەڵۆکانی زاگرۆس ١٩ی خەرمانانی١٣٩٥



۱۳۹۵ شهریور ۱۷, چهارشنبه

بۆکان

    شەوی ڕابردوو لە نێو شاری  بۆکان، لە گەڕەکی "کوی اندیشە" تەقە و لێکدان لە نێوان هەڵۆکانی زاگرۆس  و هێزەکانی ڕژیم هاتۆتە ئاراوە، لە کاتژمێر ٣٠\١٠خولەکەوە خەڵکی گەڕەک شاهیدی ئازایەتی ڕۆلە  قارەمانەکانیان بوون  کە لەڕیزی هەڵۆکانی زاگرۆس دا پارێزگاری لە ماف و کەرامەتی ئینسانییان دەکەن، بەدەربڕینی خۆشحاڵی پێشوازییان لێکردن.
هەڵۆکانی زاگرۆس پاش وەشاندنی زەبر  لە دوژمن بە سلامەتی و سەرکەوتنەوە لە شوێنی ڕاسانەکەیان  دوور کەوتنەوە . بەگوێرەی زانیارییەکان بەکرێگیراوانی ڕژیم برینداریان هەیە  بەڵام هەواڵێک لە دست دا نیە  .

 سەرکەوێ خەباتی ڕەوای خەڵکی کوردستان لە پێناو ئازادی و کەرامەتی ئینسان دا
بڕووخێ ڕژیمی  کوردکوژی کۆماری ئیسلامیی ئێران


                 هەڵۆکانی زاگرۆس١٧ی خەرمانانی ١٣٩٥ی هەتاوی


بۆکان

    شەوی ڕابردوو لە نێو شاری  بۆکان، لە گەڕەکی "کوی اندیشە" تەقە و لێکدان لە نێوان هەڵۆکانی زاگرۆس  و هێزەکانی ڕژیم هاتۆتە ئاراوە، لە کاتژمێر ٣٠\١٠خولەکەوە خەڵکی گەڕەک شاهیدی ئازایەتی ڕۆلە  قارەمانەکانیان بوون  کە لەڕیزی هەڵۆکانی زاگرۆس دا پارێزگاری لە ماف و کەرامەتی ئینسانییان دەکەن، بەدەربڕینی خۆشحاڵی پێشوازییان لێکردن.
هەڵۆکانی زاگرۆس پاش وەشاندنی زەبر  لە دوژمن بە سلامەتی و سەرکەوتنەوە لە شوێنی ڕاسانەکەیان  دوور کەوتنەوە . بەگوێرەی زانیارییەکان بەکرێگیراوانی ڕژیم برینداریان هەیە  بەڵام هەواڵێک لە دست دا نیە  .

 سەرکەوێ خەباتی ڕەوای خەڵکی کوردستان لە پێناو ئازادی و کەرامەتی ئینسان دا
بڕووخێ ڕژیمی  کوردکوژی کۆماری ئیسلامیی ئێران


                 هەڵۆکانی زاگرۆس١٧ی خەرمانانی ١٣٩٥ی هەتاوی







سزای تاوان  لە ناچیت و کەلبێ ڕەزاخان
 
 لێرەوە
ڕایدەگەیەنین کە هەڵۆکانی زاگرۆس لە درێژەی هەڵمەتی نەبڕاوەی خۆیان بۆ نەهێشتنی خائین و خۆفرۆشان بە نیشتمان، شەوی سێ شەممە لەسەر چوارشەممە ١٦ی خەرمانانی ١٣٩٥ی هەتاوی لە ناوچەی بۆکان، دوو جاشی خۆفرۆشیان بە مەبەستی سزای تاوانی خەیانەتەکانیان کردە ئامانجی  چەکە پیرۆزەکانی شانیان .
لە درێژەی هەڵمەتی بەگۆڕی هەڵۆکانی زاگرۆس دا، دوو جاش بە ناوەکانی عوسمان خەبات و عەبدوڵڵا کەربەلایی لە ناوچەی بۆکان کەوتنە بەر چنگی هەڵۆ تیژباڵەکانی خۆرهەڵات و بە سزای تاوانە دژی گەلییەکانی خۆیان گەیشتن.
کاتژمێر ١٢:١٠ خولەکی شەو جاش عوسمان خەبات لە  ئاوایی ناچیت کەوتە بەر پەلاماری گورچووبڕی هەڵۆکان.
هەروەها  کاتژمێر ١٠:٣٠شەو لە ئاوایی سەرچنار، جاشی دژی گەلی عەبدووڵا کەربەلایی کەوتە بەر پەلاماری هەڵۆکان و بە سزای خیانەتەکانی بە خاک  و خەڵکی کوردستان گەیشت.
پێویست بە ئاماژەیە کە بە هۆی نالەباری شوێن و بۆ پاراستنی گیانی هەڵۆکان، دوای دەستڕێژە گورچووبڕە بەبڕشتەکە، هەڵۆکان بەسڵامەتی و سەرکەوتووانە لە شوێنەکە دوورکەوتوونەوە و بەو هۆیەشەوە زانیاریی زیاتر لەمەڕ مان و نەمان و دۆخی ئەو دوو جاشە لە هەواڵەکانی داهاتودا ڕادەگەیێندرێت.

هەڵۆکانی زاگرۆس، خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەنەوە کە تا مانی یەک جاش و خۆفرۆش، لە خەبات بە دژی نیشتمانفرۆشەکان بەردەوام دەبن.


    سەرکەوێ خەباتی ڕەوای خەڵکی کوردستان
    بڕووخێ کۆماری ئیسلامیی ئێران

                                           هەڵۆکانی زاگرۆس١٧/٠٦/١٣٩٥ی هەتاوی






سزای تاوان  لە ناچیت و کەلبێ ڕەزاخان
 
 لێرەوە
ڕایدەگەیەنین کە هەڵۆکانی زاگرۆس لە درێژەی هەڵمەتی نەبڕاوەی خۆیان بۆ نەهێشتنی خائین و خۆفرۆشان بە نیشتمان، شەوی سێ شەممە لەسەر چوارشەممە ١٦ی خەرمانانی ١٣٩٥ی هەتاوی لە ناوچەی بۆکان، دوو جاشی خۆفرۆشیان بە مەبەستی سزای تاوانی خەیانەتەکانیان کردە ئامانجی  چەکە پیرۆزەکانی شانیان .
لە درێژەی هەڵمەتی بەگۆڕی هەڵۆکانی زاگرۆس دا، دوو جاش بە ناوەکانی عوسمان خەبات و عەبدوڵڵا کەربەلایی لە ناوچەی بۆکان کەوتنە بەر چنگی هەڵۆ تیژباڵەکانی خۆرهەڵات و بە سزای تاوانە دژی گەلییەکانی خۆیان گەیشتن.
کاتژمێر ١٢:١٠ خولەکی شەو جاش عوسمان خەبات لە  ئاوایی ناچیت کەوتە بەر پەلاماری گورچووبڕی هەڵۆکان.
هەروەها  کاتژمێر ١٠:٣٠شەو لە ئاوایی سەرچنار، جاشی دژی گەلی عەبدووڵا کەربەلایی کەوتە بەر پەلاماری هەڵۆکان و بە سزای خیانەتەکانی بە خاک  و خەڵکی کوردستان گەیشت.
پێویست بە ئاماژەیە کە بە هۆی نالەباری شوێن و بۆ پاراستنی گیانی هەڵۆکان، دوای دەستڕێژە گورچووبڕە بەبڕشتەکە، هەڵۆکان بەسڵامەتی و سەرکەوتووانە لە شوێنەکە دوورکەوتوونەوە و بەو هۆیەشەوە زانیاریی زیاتر لەمەڕ مان و نەمان و دۆخی ئەو دوو جاشە لە هەواڵەکانی داهاتودا ڕادەگەیێندرێت.

هەڵۆکانی زاگرۆس، خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەنەوە کە تا مانی یەک جاش و خۆفرۆش، لە خەبات بە دژی نیشتمانفرۆشەکان بەردەوام دەبن.


    سەرکەوێ خەباتی ڕەوای خەڵکی کوردستان
    بڕووخێ کۆماری ئیسلامیی ئێران

                                           هەڵۆکانی زاگرۆس١٧/٠٦/١٣٩٥ی هەتاوی

۱۳۹۵ شهریور ۵, جمعه

لەو تاوانە خۆش نابین
وێنە:ئارشیوی وێبلاگ

  شەوی ڕابردوو ٥شەممە لەسەر هەینی٢٥\٨\٢٠١٦ هەڵۆکانی زاگرٶس  بەکرێگیراوێکی ڕژیمی داگیرکەری کۆماری ئیسلامی بەناوی جەعفەر لوتفیپووریان لە بۆکان دایە بەر دەسرێژی چەکەکانیان ، بەداخەوە  لەبەر نالەباریی شوێنەکە لە چارەنووسی ئەو خۆفرۆشە ئاگادار نیین .
                       هەڵۆکانی زاگرۆس٠٥\٠٦\١٣٩٥

۱۳۹۵ شهریور ۴, پنجشنبه

سزای تاوان

  سزای تاوان
بەسزاگەیاندنی تاوانبارانی خۆفرۆش بە چەکداری هێزەسەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی


هەڵۆکانی زاگرۆس لە پارێزگاری کردنی زەحمەتکێشانی کوردستاندا لێبڕاوانە چەکدارە بەکرێگیراوەکانی کۆماری ئیسلامی دەکەنە ئامانجی چەکەکانیان .

   ئێمە هەڵۆکانی زاگرۆس  چەکدار و خۆفرۆشان بە کۆماری ئیسلامی لە کوردستانمان ئاگادار کردۆتەوە کە هیچ پەلامارو سەرکوتێکی ڕژیم بۆسەر شۆڕشگێران و کاسبکارانی کوردستان  بێ وڵام ناهێڵینەوە و بەزووی بەسزای کردەوەکانیان دەگەیەندرێن .
   بەداخەوە سەرەڕای چەندجار ئاگادار کردنەوەمان ،بەکرێگیراوانی ڕژیم بریتی لە جاش و پاسدارو ناجایی لە ڕاستای سیاسەتی سەرکوت و بێکاری و ....لە کوردستاندا، لە کردەوە دژی ئینسانی و قێزەونەکانیان بەردەوامن و ڕۆژ نیە هێرش نەکەنە سەر چالاکانی مەدەنی، شۆڕشگێران و تەنانەت کاسبکاری زەحمەتکێش وکۆڵکێشی ناوچەسنووریەکان . ئاشکرایەلەئاکامی ئەو سیاسەتەی حکوومەت دا دەیان کەس گیانیان لەدەست داوە ، سەدان ئامرازی کار دەستیان بەسەر داگیراوەو زۆر لەو ژمارانەش زیاتر ئەسب و بارکێشی خەڵک  بەکۆمەڵ و بە بەرچاوی خاوەن و خەڵکی ئاساییەوە کوژراون .
   لەو کردەوە دزێوانەدا ڕژیم ناتوانی  سەرکەوتوو بێ ئەگەر  هێندێک خۆفرۆشی ناوچەیی نەبنەچاوساغ و هاوکاریان .هەر بۆیە ئەمجارەش و بەڕاگەیاندنی ئەو هەواڵانەشمان  لێیان پاتەدەکەینەوە کە "هەڵۆکانی زاگرۆس لە پارێزگاری کردنی زەحمەتکێشانی کوردستاندا لێبڕاوانە چەکدارە بەکرێگیراوەکانی ڕژیم لەکوردستان دەکەنە ئامانجی چەکەکانیان .
   لە ماوەی چەندڕۆژی ڕابردوودا هەڵۆکانی زاگرۆس لە ناوچەکانی مەرگەوڕی ورمێ ، بۆکان،  سەقزو شاری سەردەشت و ....کۆمەڵێک لەوبەکرێگیراوانەیان بەسزای تاوانەکانیان گەیاند و لەدرێژەدا:  سه‌رله‌به‌ریانیی‌ سێ‌شه‌ممه‌، 2ی‌ خه‌رمانانی‌ 1395 هه‌تاوی‌، به‌رامبه‌ر به‌ 23ی‌ ئاگۆستی‌ 2016، هه‌ڵۆكانی‌ زاگرۆس له‌سه‌ر رێگای‌ گوندی‌ "بڵه‌سه‌ن"ی‌ ناوچه‌ی‌ حەوتەوانانی بانه‌، هێرشیان كرده‌ سه‌ر ماشینێكی‌ هێزه‌كانی‌ رێژیم‌و 4 یان لێکوشتن و بریندار كردن  کە بەگوێرەی دوایین هەواڵسەرگوردێکی ناجا لەنێو کوژراوەبەسزاگەیشتووەکان دایە.




ناوی‌ کوژراو و بریندارەکان بریتین له‌:
1ـ سه‌رگورد عه‌بدوڵڵامحەممەدی
2ـ گروهبان داوودی‌
3ـ غه‌فارری‌،
4ـ كه‌ماڵ‌ ئەنجێنەیی
ڕوونی دەکەینەوە كه‌ ئه‌و چەکدارانەده‌ستێكی‌ باڵایان له‌ ئازار‌و ئه‌زیه‌تی‌ خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ دا هه‌بوو‌ەو خەڵک و کاسبکارانیان بێزار کردووە.
پێویسته‌ بگوترێ‌ له‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند مانگی‌ رابردوودا هه‌ڵۆكانی‌ زاگرۆس له‌ سه‌راسه‌ری‌ كوردستان چه‌ندین هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر هێزه‌كانی‌ رێژیم‌و تا ئێستا ده‌یان كه‌س له‌ هێزه‌كانی‌ رێژیم به‌ده‌ست هه‌ڵۆكانی‌ زاگرۆس كوژرا‌و بریندار بوون‌و به‌ سزای‌ خۆیان گه‌یشتوون.
هەڵۆکانی زاگرۆس،هیزی چەکداری چالاک خۆمان بەپاڵپشتی بزووتنەوەی ڕەوای خەڵکی کوردستان،  پشتیوانی خەڵکی هەژار و زەحمەتکێشی کاسبکاردەزانین،و ناهێڵین تاوانی سەرکوت و تاڵان و ڕاوەڕوت لەکوردستان بێ وەڵام بمێنێتەوە.
     سەرکەوێ خەباتی خەڵکی کوردستان بۆئازادی
     بڕووخێ کۆماری ئیسلامی،"ڕژیمی داگیرکەری ماف و ئازادییەکانی خەڵکی کوردستان"
  

۱۳۹۵ مرداد ۲, شنبه



 
هەڵمەتی هەڵۆبەرزەفرەکانی زاگرۆس بۆ سەر خۆفرۆش و بەرماولێسەکانی  کۆماری ئیسلامی  بەردەوامە .


  بەم هۆیەوە جارێکی دیکە وەبیر دێنینەوە کە هیچ تاکێکی خۆفرۆش و ئامرازی دوژمنی داگیرکەر  لە چنگ هەڵۆتیژباڵ و چنگ بەگڕەکانی زاگرۆسی نیشتمان  ڕزگاری نابێ مەگەر ، لە کردەوە دزێو و خائینانەکانی دەست هەڵنەگری،چکی جاشیەتی بۆڕژیم فڕێ نەدا ونەگەڕێتەوە ئامێزی گەل .
  شەوی سێشەممە لەسەر چوار شەممەی ڕێکەوتی ٣٠پووشپەڕی ١٣٩٥ لە ئاوایی"زێویەی کۆنەلاجانی پیرانشار" ماشێنێکیهەڵگری چاشە خۆفرۆشەکان کە لەو دا مەلاعەلیی زیویەیی بۆ سزادان دەستنیشان کرابوو  کەوتە  بەر پەلاماری کوت و پڕی هەڵۆکانی زاگرۆس و  بەتوندی  بریندار کرا. مەلا عەلی سەرەتا ڕەکێشی نەخۆشخانی پیرانشار و دواتر  لەبەر کاریگەریی کۆڵەوارییەکەی  بۆ نەخۆشخانەی  خومەینی لە شاری ورمێ بار کرا .

                 لە پێناو نیشتمانی بێ خۆ فرۆش دا
                 بژین هەڵۆکانی زاگرۆس
                سەرکەوێ خەباتی گەلەکەمان بۆ ئازادی ،دێمۆکراسی و مافە نەتەوایەتییەکانی

                                                                         ١ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی
               

۱۳۹۵ تیر ۱۶, چهارشنبه

هەڵۆکانی زاگرۆس

هەڵۆکانی زاگرۆس  لە درێژەی پەلامارەکانیان بۆ سەر هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی  لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ، شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممەی ڕابردوو ، لە هێرشیکیکی هەڵۆ ئاسادا ، مۆڵگەی داگیرکرانی ماف و ئازادییەکانی خەڵکی کوردسستانیان لە شارەدێی دزەی مەرگەوەر دایە بەر پەلاماری خۆیان . هەڵۆکان  بۆ ماوەی کاتژمێر و نیوێک داگژانە مۆڵگەکەو لە جموجۆڵیان خستن . چەکدارە سەرشۆڕەکانی ڕژیم  توانای هیچ بەرەنگار بوونەوەیەکیان لە خۆیان دا نەدی  بۆیە  نەیانوێرا تاقە هەنگاوێک  لەکونی مۆلگەکەیان  بێنەدەری و سەری شۆڕیان وەدەر نین .
  پاش ئەو زەبرە لە دوژمن . هەڵۆکان  بۆ حەسانەوە و پلانی داهاتوویان  باڵیان گرتەوە ناو جەماوەری هەڵۆپەروەری دزە ،

  سەرکەوی خەباتی خەڵکی کوردستان  بۆ ئازادی دێمۆکراسی و  مافی نەتەوایەتی
بڕووخێ  ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

۱۳۹۵ تیر ۶, یکشنبه

تۆڵەی شەهیدانی پێشمەرگە



هاوکات لەگەڵ هێرشی هێزی داگیرکەر و سەرکوتکەری کۆماری ئیسلامی بۆسەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ناوچەکانی  شنۆ،مهاباد و سەوڵاوا ومەریوان ، هەڵۆکانی زاگرۆس کە خۆیان بە ‌هێزێکی  پاڵپشتی بزووتنەوەی ڕەوای خەڵکی کوردستان دەزانن ، لە ناوچەی سەرشیوی سەقز لە سەر جادەی سەقز مەریوان و لەنزیک ئاوایی
"وەشەدرە" خۆشەدەرە پەلاماری هێزیکی چەکداری ڕژیمیان دا و سەرهەنگ ئەکبەری و ٦ پارێزەری ناوبراویان لە تۆڵەی شەهیدانی هێزی پێشمەرگە دا کوشتووپیکاپێکی هەڵگری ئەو تاقمە ڕێگرەیان  هەڵدێرا  کەندەڵانەکانی  چۆمی سەرشیوەوە.

هەر بەم هۆیەوە ڕادەگەیەنین:  کە ئەگەر پەلاماری دوژمن بۆسەرهیزی پێشمەرگە و خەڵکی کوردستان  بەردەوام بێ هەموو کوردستان دەکەینە دۆزەخ لەژێر پێی پارێزەرانی کۆماری ئیسلامی دا.

                                                       هەڵۆکانی زاگرۆس
                                                 
٥ی پووشپەڕی١٣٩٥ی هەتاوی                                          

۱۳۹۵ اردیبهشت ۱۵, چهارشنبه

دەستەیەك جاش و پاسدار كۆماریی ئیسلامیی لە كاتژمێر 7ی بەیانی رۆژی چوار شەمۆ 15/2/1395ی هەتاویی كە لە دەوروو بەریی ئاوایی چۆلكراوی "مێونە"ی سەر بە ناوچەی رەبەت بە دوای سەركووتیی كاسبكاران و راوە رووت و مڵومۆ دابوون ,لە نە كاو دەكەنە بەر دەسرێژەوە و تەقە دەست پێدەكات و لە ئئاكامی شەرێكی چەند كاتژمێری دا,كەلاكی چوار پاسدار وجاش بردراونەتە نەخۆشخانەی رەبەت و چەند برینداری دیكەش بۆ نەخۆشخانەی ورمێی راگوێزراون, كەسێكی برینداری قوورسیش بە هێلیكۆپێتر بەرەو ورمێی بەرێیكراوە.
پێویستە ئاماژەی پێبكرێت ژمارەی كوژراو  بە 10 كەس و بریندار بە 2 كەس دەخەمڵێندرێت.
تاكوو ئێستا هێچ هێزێك ئەم هەواڵە و تێكهەڵچوونەی وەئەستۆ نەگرتووە.



۱۳۹۴ اسفند ۲۰, پنجشنبه

بەگوێرەی هەوالێكی كە لە شاری بۆكانەوە  لەلایەن هةواڵنێرمان گەیشتوە. شەوی دوای هەڵبژاردن یەكێك لە ئیتلاعاتییە چەپەڵكانیی شاری بۆكان بە سزای تاوانە گڵاوەكانیی گەیشت.
   ئەو كەسە جەلیل ئاشنا كووری سەید محەمەدی ئاشنا , كە لەتیپیی قوڵە چۆماغەكانیی ئیتلاعاتیی بۆكان ,لات,چەقۆكێش,فرۆشیاری مادە هۆشبەرەكان,تاوانبار بە دەست درێژی كردن بۆ سەر منداڵان, شەركەر و كۆڵان گەر,كە شەوانە لە سەر كۆڵانان رادەوەستا و بەزەبری چەقۆ پارەی لە خەڵك دەستاند وگیرفانانی بەتاڵ دەكردن ,بەڵام بەهۆی پاڵپشتیی كردنی ئیتلاعاتیی شاری بۆكان ,كەس نەیدەوێرا لە بەرانبەریی دا راوەستێی.
     شەوی 7/8ی رەشەمەی 1394ی هەتاویی , لە كاتیی گەرانەوەی لە راوەرووتیی شەوانەی ,كەلە كووی محەمەدی یەوە ,بە ماتۆر بەرەو ماڵەكەی كە لە گەرەكیی نیرووگا , كەوتە بەر پەلامارەوە و كوژرا.
    هەرچەندە تائێستا هیچكەس و لایەنێك بەرپرسایەتیی ئەو كردەوە شۆرشگێرانەیان وەئەستۆ نەگرتووە ,بەڵام شادی و خۆشحالی كەوتۆتە نێو دڵیی لاوەكانی شار و بە تایبەتیی ئەو گەرەكانەی ئەو چەپەڵە گیرو گرفتیی بۆ لاوەكان پێك دەهێنا.
   "هەڵۆكانی زاگرۆس" وێرای خۆشحالی دەربرین لە بە سزاگەیاندنیی ئەوچەپەڵە ,دەشتخۆشانە لە بكەریی ئەو كردەوە شۆرشگێرانەیە دەكات وبۆ دواجار بەو كەسانەی تا ئێستاش بە هۆی پاڵپشتیی ئیتلاعاتەوە , خەریكی كردەوەی ناحەز وناشایست و بەلارێی دا بردنی لاوەكانیی كوردستانن ,وەخۆ بێنەوە و دەست لەو كردەوانە هەڵگرن ,دەنا دەكەونە بەر رق و تۆڵەی هەڵۆكانیی زاگرۆس و لایەنگرانیانەوە.



۱۳۹۴ اسفند ۷, جمعه

(عەمەلیاتیی هەڵۆكانیی زاگرۆس)

 (عەمەلیاتیی هەڵۆكانیی زاگرۆس)

    هەڵۆ تیژباڵەكانی زاگرۆس لە ناوچەی "سەرچناری" سەر بە ناوچەی "چۆمی مەجید خان "لە كاتژمێری8ی شەوی 6 لەسەر 7ی رەشەمەی1394ی هەتاویی هەڵیان كوتایە سەر مۆڵگەی بە ناو "نەبیی ئەكرەمیی"سەر بە بەسیجییەكانیی سپای پاسداران , بە دەسرێژكردنە نێو مۆڵگەكەیان ئەو ئەمنییەتە رەواڵەتییەیەی بەرپرسانیی سپای پاسداران و هەندێك بە كرێگیراوی ناوچەكە, پێی هەڵدەڵێن ,زراوی بەسیجیی نێو مۆڵگەكەی تۆقاند كە نەیانوێرا هیچ جووڵەیەك لەخۆ نیشان بدەن, دەنگی هات و هاواریان لە دوورەوە دەبیسترا.لە تەلەفاتیان هیچ هەواڵێك لەبەر دەستدا نیە, مەبەست لەو عەمەلیاتەی ئەو بەشە لە هەلًۆكانیی زارگرۆس تەنیا بۆ نیشان دانیی قەترەیەك لەو زەربانەیە كە بە سەرانی رژێم نیشان بدەین ,هەڵۆكانیی زاگرۆس لە مەو بەدوا ئەو ئەمنییەتە كەزاییەی رژێم ئاوا ناهێلینەوە. بەرپرسانیی سپای پاسداران و بەكرێگیراوانی ناوچەیی خۆیان بۆ زبری گۆرچووبری تر ئامادە بكەن!!!!!
      شایانی وەبیر هێنانەوەیە كە لە پاییزی رابردوو دا مۆڵگەی قەرەمووسالیان هێرشی كرایە سەر و چەند بە ناو وجاش و بە كرێگیراوی رژێم لە ناوچەكانیی بۆكان ,ورمێی,شامات وچۆمی مەجیدخان لە لایەن "هەڵۆەكانی زاگرۆس"لەوناوچانە سزا دران و هۆشداربە هەموو ئەو جۆرە خۆفرۆش و بەرپرسانەی رژێم درا كە ئەگەر دەست لە كردەوەی ناحەز و دژی مرۆڤانە بدەن هەڵۆكانی زاگرۆس بەسزای تاوانەكەیان دەگەیەنن.

  ئەم پەلامارە هەم بۆ هۆشدارە و هەم لە كاتێك دایە كە لە شەوی پێش هەڵبژاردنە كە رژێم ناوچەكانیی بە تەواوی میلیتاریزە كردووە.