سزای تاوان لە ناچیت و کەلبێ ڕەزاخان
لێرەوە ڕایدەگەیەنین کە هەڵۆکانی زاگرۆس لە درێژەی هەڵمەتی نەبڕاوەی خۆیان بۆ نەهێشتنی خائین و خۆفرۆشان بە نیشتمان، شەوی سێ شەممە لەسەر چوارشەممە ١٦ی خەرمانانی ١٣٩٥ی هەتاوی لە ناوچەی بۆکان، دوو جاشی خۆفرۆشیان بە مەبەستی سزای تاوانی خەیانەتەکانیان کردە ئامانجی چەکە پیرۆزەکانی شانیان .
لە درێژەی هەڵمەتی بەگۆڕی هەڵۆکانی زاگرۆس دا،
دوو جاش بە ناوەکانی عوسمان خەبات و عەبدوڵڵا کەربەلایی لە ناوچەی بۆکان کەوتنە بەر
چنگی هەڵۆ تیژباڵەکانی خۆرهەڵات و بە سزای تاوانە دژی گەلییەکانی خۆیان گەیشتن.
کاتژمێر ١٢:١٠ خولەکی شەو جاش عوسمان خەبات
لە ئاوایی ناچیت کەوتە بەر پەلاماری گورچووبڕی
هەڵۆکان.
هەروەها کاتژمێر ١٠:٣٠شەو لە ئاوایی سەرچنار، جاشی دژی گەلی
عەبدووڵا کەربەلایی کەوتە بەر پەلاماری هەڵۆکان و بە سزای خیانەتەکانی بە خاک و خەڵکی کوردستان گەیشت.
پێویست بە ئاماژەیە کە بە هۆی نالەباری
شوێن و بۆ پاراستنی گیانی هەڵۆکان، دوای دەستڕێژە گورچووبڕە بەبڕشتەکە، هەڵۆکان بەسڵامەتی و سەرکەوتووانە لە شوێنەکە دوورکەوتوونەوە و بەو هۆیەشەوە زانیاریی زیاتر لەمەڕ
مان و نەمان و دۆخی ئەو دوو جاشە لە هەواڵەکانی داهاتودا ڕادەگەیێندرێت.
هەڵۆکانی زاگرۆس، خەڵکی کوردستان دڵنیا
دەکەنەوە کە تا مانی یەک جاش و خۆفرۆش، لە خەبات بە دژی نیشتمانفرۆشەکان بەردەوام دەبن.
سەرکەوێ خەباتی ڕەوای خەڵکی کوردستان
بڕووخێ کۆماری ئیسلامیی ئێران
هەڵۆکانی زاگرۆس١٧/٠٦/١٣٩٥ی هەتاوی
سەرکەوێ خەباتی ڕەوای خەڵکی کوردستان
بڕووخێ کۆماری ئیسلامیی ئێران
هەڵۆکانی زاگرۆس١٧/٠٦/١٣٩٥ی هەتاوی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر