۱۳۹۶ فروردین ۲۶, شنبه

                                       سزای تاوان

   هەڵۆکانی زاگرۆس سزادانی  پاسدارێکی تاوانبار ڕادەگەیەنن

بەیانیی ئەمڕۆ  پاسدارێکی تاوانبار  بە کوشتن و ئەزییەتی  خەڵکی کوردستان ،ئازاری کاسبکار و زەحمەتکێشانی ناوچەکانی پیرانشار لە لایەن  پۆلێک هەڵۆی زاگرۆسەوە سزادرا.
   سەرگوردی پاسدار  مێهدی سەڵماسی  بەرپرسی کالاقاچاخی ڕژیم لە پیرانشار،٥ساڵ بەرپرسایەتی  لە مۆڵگەی  سەرکوتی ڕژیم لە ئاوایی هەنگەوێی ناوچەی نەڵێنی پیرانشار . بکوژی کاسبکارانی سەرسنوورەکانی ناوچەکەکە. ئەمڕٶ بەیانی کات ٧ی٢٦ی خاکەلێوەی١٣٩٦ی  هەتاوی لەلایەن هەڵۆکانی زاگرۆس پۆلی  پیرانشارەوە  کەوتە  بەر  گوللەی سزا.
  لەژانی ئەو سزایەدا داگیرکەرانی کوردستان  ناوچەکەیان گەمارۆ داوە و جارێکی دیکە  کەوتوونەتەوە ئازار دانی خەڵک . بە خۆشییەوە  هەڵۆکانی زاگرۆس پاش ڕاپەڕاندنی  ئەرکەکەیان . کوی خیام ، تێپەڕگەی ڕێگای پیرانشار سەردەشتیان بەسەر  برکی  بەکرێگیراوان و تەرمی  پاسدار مێهدیی سەڵاماسی دا بە سڵامەتی و سەرکەوتنەوە بەجێهێشت.

    سەرکەوتن بۆ بزووتنەوی ڕەوای  گەلەکەمان
   بڕووخێ  کۆماری ئیسلامیی ئێران
                                                                                       ‌هەڵۆکانی زاگرۆس
                                                                                       ٢٦ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی

۱۳۹۵ اسفند ۲۷, جمعه

سزای تاوان

                                    هەلۆکانی زاگرۆس سزادانی ٣ تاوانبار ڕادەگەیەنن

    شەوی ڕابردوو لە ناوچەی مەریوان ، پۆلێک لە هەڵۆکانی زاگرۆس ٣ تاوانباری دژی گەلی یان  سزادا .

    شەوی ٢٦ی ڕەشەممە   هەڵۆکانی زاگرۆس  پۆلی مەریوان، بەمەبەستی سزادانی تاوانبارانی کۆماری ئیسلامی لەسەر سنووری مەریوان پەلاماری ڕەوەیەک لە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییان دا کە  بەمەبەستی ڕاوەڕووت،تاڵان و کۆشتنی کاسبکار وکۆڵبەرەکانی ئەوسنوورە لە بۆسە و مڵومۆ دابوون . لە ئاکامی هەڵمەتی بوێرانەی هەڵۆکان دا دوو چەکداری دژی گەلی کوژران و یەکێکیش  بە توندی بریندار بوو.
  بەم هۆیەوە، هەڵۆکانی زاگرۆس ڕادەگەیەنن کە تا دەسەڵاتی خۆسەپێن و داگیرکەری کۆماری ئیسلامی سێبەری دزێویان  بەسەر ژیانی خەڵکی کوردستانەوە بمێنێ ، هەڵمەت و پەلامارەکانیان درێژەی دەبێ و ئاوری چەکەکەکانیان  ئاوقای دەسەڵاتی دزێویان دەکەن .
                    نەمان بۆ کۆماری ئیسلامی و جەکدارە دژی گەلییەکانی
                    سەرکەوێ خەباتی ڕزگاریخوازانەی خەڵکی کوردستان

                                                                                                هەڵۆکانی زاگرۆس
                                                                                               ٢٦ی ڕەشەممەی١٣٩٥ی هەتاوی

۱۳۹۵ اسفند ۱۸, چهارشنبه

سزای تاوان

  سزای تاوان

    بانه‌
          هه‌ڵۆکانی زاگرۆس، پۆلی بانه‌، سزادانی تاوانبارێکیان ڕاده‌گه‌یه‌نن.

  سه‌ره‌ڕای چه‌ند جار وریا کردنه‌وه‌ی تاوانبارانی خۆفرۆش له‌مه‌ر ده‌ستهه‌ڵگرتن له‌  خۆفرۆشی و خه‌یانه‌ت به‌گه‌ل و نیشتمان ، کۆمه‌ڵێک  تاوانباری ده‌سته‌مۆی هێزه‌ سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی له‌ کوردستان درێژه‌ به‌ نیشتمانفرۆشی و ئازار و ئه‌زه‌یه‌تی خه‌ڵک ده‌ده‌ن.

  سیپاڵه‌ جاشی ناسراو نه‌بی مه‌جیدیان خه‌ڵکی سنه‌ که‌ ڕه‌گه‌ڵ ڕه‌وه‌ جاش و پاسداره‌ دژیگه‌لیه‌کان له‌ ناوچه‌ی بانه‌ خرابوو و
' به‌رنیر' ایه‌تیی دووهه‌می(جێگری گورووهی زه‌ربه‌ت) تاقمی سه‌رکوتی له‌ ناوچه‌کانی بانی درابوویه‌، له‌ هیچ جۆره‌ ئازار و ئه‌زه‌یه‌تێکی خه‌ڵک خۆی نه‌ده‌پاراست و له‌ به‌ر  خۆش خزمه‌تی و به‌رماولێسی بۆ ڕاوه‌دوونانی خه‌ڵکی نیشتمان خۆشه‌ویست سه‌ری به‌هه‌موو شوێنێکی ناوچه‌کانی بانه‌ داده‌کرد. ناوزڕاو نه‌بی،شه‌وی18ی ڕه‌شه‌ممه‌ی 1395 له‌ گه‌ڕه‌کی"فنی حرفه‌یی" شاری بانه‌  له‌ لایه‌ن هه‌ڵۆکانی زاگرۆسه‌وه‌  به‌ گولله‌ی  تاوان ئه‌ستێن سزادرا.

                                                                 بڕووخێ کۆماری ئیسلامی
                                                                سه‌رکه‌وێ بزووتنه‌وی ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌له‌که‌مان
                                                                نه‌مان بۆ خۆفرۆش
                                                                                               هه‌ڵۆکانی زاگرۆس
                                                                                                18ی ڕه‌شه‌ممه‌ی1395ی هه‌تاوی

۱۳۹۵ بهمن ۲۱, پنجشنبه

سزای تاوان:

                  هەڵۆکانی زاگرۆس  بەکوشتچوونی چاشێکی دیکەی وێڕای  ئەنوەر ئەمینی ڕاگەیاند.
                ئەو جاشە  کاسەلێسی چرووکی بەکرێگیراو ئەنوەر ئەمینی  کە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو کەوتبووە بەرئاوری سزا،  ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە تەواو بوو.
                  شەریکی ڕاوەڕووتەکانی ئەنوەر بوو و حەوتوویەک لەمەو بەر لەنێو شاری بۆکان بەبەر چاوی خەڵکەوە ٤کەس لەماشینێک دادەبەزێنن و هەرچی پێیان دەبێ و لە ماشێنەکەیان دادەبێ دەیبەن . لەو کەسە نەفس نزمانە بوو کە لەهەموو پیلانەکانی ئیتلاعاتی بۆکان دژی تێکۆشەران و خەڵکی ئاساییش دا بەشداریی دەکرد. مشەخۆرێکی سەرجەستەی خەڵکی  بۆکان بووکە لەسەر بەرماوی هێزەسەرکوتکەرەکانی سپای داگیرکەری بۆکان  خۆی دەژیاند.

 بە گوێرەی دوایین هەواڵەکان ناوزڕاو تائێستا  نەمردووە و لە بەخٶشخانەی ورمێ  لە گیانەڵڵا دایە .


          نەمان بۆ خۆفرۆشی
         بڕووخێ کۆماری ئیسلامیی ئێران
         هەڵۆکانی زاگرۆس٢١ی ڕێبەندانی١٣٩٥

۱۳۹۵ بهمن ۲۰, چهارشنبه



هەڵۆکانی زاگرۆس ڕادەگەیەنن :
ڕۆژی سێ شەممە  کات ١٧و١٥ خولەکی دوانیوەڕۆی١٩ی ڕێبەندان بەکاتی  بۆکان، لە بۆسەو پەلامارێکی کتووپڕ بۆسەر کۆمەڵێک لە چەکدارانی ڕژیم لە گەڕەکی کەلوڕاوای شاری بۆکان(افشار١) دووجاشی تاوانباریان  لەسەر تاوانە قێزەونەکانیان دەرهەق  بە خەڵکی شار و ناوچەکانی دەوروو بەر بەسزا گەیاند.

 



 پۆلێک لە هەڵۆکانی زاگرۆس  بە بەرچاوی خەڵکی گەڕەکەوە  هەڵیانکوتا سەر ماشینی هەڵگری چەکدارەکانی ڕژیم و بە دەسڕێژێکی  گیان ئەستێن  کردیاننە ئامانجی چەکی تۆڵەیان . ئەنوەر ئەمینی ناسراو بە ئەنوەری عەلی دارفرۆش لەو هەڵمەتەدا کوژراو  ئەمیری عومەرمەحمەڵ"ئەمیر عەلیپوور"  بریندار بوو
.

ئەنوەر ئەمینی ناسراو بە ، سوورەی مەواد فرۆش ، سوورەی لات و باجگر ، سوورەی خۆفرۆش،  بە درێژایی فام و تەمەنی خۆفرۆشیی کرد،ماددەی سڕکەری لەنێو لاوان دا بڵاو کردەوە و بە فەرمانی  ئاغاکانی کوڕو کچی شاری بۆکانی ئەشکەنجەکرد،  لە دەورووبەری بۆکان ،لە شامات و شاروێران و چۆمی مەجید خان  مڵومۆی شوێن پێی تێکۆشەران و زەحمەتکێشانی دەکرد و بە دوژمنی بەگرت دەدان ، لە زیندانی ئیتلاعات لە "چوارڕێیانی ئیتلاعات"،ئەشکەنجەی  بەندکراوانی بێتاوانی دەدا،  عامیلی فشار بۆ سەر بازاڕ و دوکاندارە کانی شار، قوڵەچۆماغی دەستی پاسدار . بکوژی ئەندامانی بنەماڵەی خۆی لەوانە خۆشکێکی و تۆمەتبار بە پیلان دانان بۆکوشتنی برایەکیشی ، ....تاوانبار ئەنوەری عەلی دار فرۆش"ئەنوەر ئەمینی"  بە دوا بەرپرسیاریەتی لە مۆڵگەی سپای سەرکوتی بۆکان لە قەرەکەندی سەر بە ناوچەی پیرمحەممەد ، لە سێهەمین هەوڵی بە سزاگەیاندنی دا ، دواجار ، لە کەلوڕاوای بۆکان "افشار١" لە بەردەرگای ماڵەکەیان و بەبەرچای خەڵکی گەڕەک و کۆمەڵێک چەکداری ترەوە بە دەسڕێژێکی گیان ئەستێنی هەڵۆکانی زاگرۆس سزا درا . کات ١٥\١٧دەقیقە بەکاتی بۆکان  کەلاکی شەڵاڵی خۆڵی ناوبراویان بردە نەخۆشخانەی بۆکان  .

   نەمان بۆ خۆفرۆشی
  بڕووخێ کۆماری ئیسلامیی ئێران
  سەرکەوێ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی خەڵکی کوردستان

   هەڵۆکانی زاگرۆس١٩ی ڕێبەندانی ١٣٩٥

۱۳۹۵ بهمن ۵, سه‌شنبه







چالاکیی تەبلیغیی هەڵۆکانی زاگرۆس
  هەڵۆکانی زاگرۆس لە ناوچەی مەرگەوری ورمێ چالاکییان بەڕێوە برد
  لە بیرەوەریی دووی ڕێبەندانی ١٣٢٤ی هەتاوی ڕۆژی ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان دا ، پۆلێک لە هەڵۆکانی زاگرۆس بۆ پشتیوانی لە ئیرادەی گەلی کورد لە پێناو سەروەری نەتەوەیی و نیشتمانی دا چالاکیی تەبلیغی یان بەڕێوەبرد
هەڵۆکانی زاگرۆس وەک پشتیوانی خەباتی ڕەوای خەڵکی کوردستان دژی داگیرکارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دروشمی ،" هەڵۆکانی زاگرۆش  کوردستان لە خۆفرۆش و خەیانەتکارەکان پاک دەکەنەوە ، گەڕەکەکانی دزەی مەرگەوریان ڕەنگاند .

           بەڕێز بێ یادی دامەزرانی کۆماری کوردستان
           سەرشۆڕی و نەمان بۆ خۆفرۆشی
         



بڕووخێ  کۆماری ئیسلامیی ئێران

                                                                      هەڵۆکانی زاگرۆس ٢ی ڕێبەندانی ١٣٩٥- مەرگەور

۱۳۹۵ بهمن ۲, شنبه


ڕاگەیەندراو
  هەڵۆکانی زاگرۆس ڕادەگەیەنن:
  شەوی هەینی لە سەرشەممۆ پۆلێک هەڵۆ  لە مٶلگەی  داگیرکەرانی بەکرێگیراوی ڕژیمی کۆنەپەرەست و سەدەکانی نێوەڕاست ئاسای کۆماری ئیسلامی ڕۆهاتن و ئاوریان بەسەر داباراندن .
  شەوی ڕابردوو هەڵۆکانی زاگرۆس  بە چەکی بەرگری لە گەلەکەیان پەلاماری ئەو دژیگەلی و خائین و خۆفرۆشانەیان دا  کە لە پێناوی گەلفرۆشی دا چەکی  کۆماری ئیسلامیان لەخۆکردووە و بە مەبەستی کورد کۆشتن  لە مۆڵگەی سەردۆشی مەریوان  مۆڵیان خواردووە . هەڵۆکانی زاگرٶس بۆماوەی زیاتر لە چارەگەسەعاتێک ئاوریان بەسەر دوژمنی ترساو لە شاڵاوی هەڵۆکان دا باراند بەڵام هێزە ترسەنۆکەکانی د وژمن نەیانوێرا سەر لە ئاخوڕەکانیان بێننەدەری و بەرەنگاری هەڵمەتی هەڵۆکان ببنەوە .
  با جاش و بەکرێگیراو و ئاغا فیشاڵکەرەکانیان باش بزانن و دڵنیابن  لە هەیوانی هەرماڵێک دا و لە بناری هەر یاڵێک دا  هەڵۆ لە بۆسەیان دان و تا لە کوردستان  دوابڕاویان نەکەن دەست لە پەلامار دانیان هەڵناگرن .

                                          سەرکەوێ خەباتی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد
                                          بڕووخێ ڕژیمی دژی گەلیی کۆماری ئیسلامیی ئێران
                                          هەڵۆکانی زاگرۆس ٢ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی