هەڵۆکانی زاگرۆس ڕادەگەیەنن :
ڕۆژی سێ شەممە کات ١٧و١٥ خولەکی دوانیوەڕۆی١٩ی ڕێبەندان بەکاتی بۆکان، لە بۆسەو پەلامارێکی کتووپڕ بۆسەر کۆمەڵێک لە چەکدارانی ڕژیم لە گەڕەکی کەلوڕاوای شاری بۆکان(افشار١) دووجاشی تاوانباریان لەسەر تاوانە قێزەونەکانیان دەرهەق بە خەڵکی شار و ناوچەکانی دەوروو بەر بەسزا گەیاند.
ڕۆژی سێ شەممە کات ١٧و١٥ خولەکی دوانیوەڕۆی١٩ی ڕێبەندان بەکاتی بۆکان، لە بۆسەو پەلامارێکی کتووپڕ بۆسەر کۆمەڵێک لە چەکدارانی ڕژیم لە گەڕەکی کەلوڕاوای شاری بۆکان(افشار١) دووجاشی تاوانباریان لەسەر تاوانە قێزەونەکانیان دەرهەق بە خەڵکی شار و ناوچەکانی دەوروو بەر بەسزا گەیاند.
پۆلێک لە هەڵۆکانی زاگرۆس بە بەرچاوی خەڵکی گەڕەکەوە هەڵیانکوتا سەر ماشینی هەڵگری چەکدارەکانی ڕژیم و بە دەسڕێژێکی گیان ئەستێن کردیاننە ئامانجی چەکی تۆڵەیان . ئەنوەر ئەمینی ناسراو بە ئەنوەری عەلی دارفرۆش لەو هەڵمەتەدا کوژراو ئەمیری عومەرمەحمەڵ"ئەمیر عەلیپوور" بریندار بوو .
ئەنوەر ئەمینی ناسراو بە ، سوورەی مەواد فرۆش ، سوورەی لات و باجگر ، سوورەی خۆفرۆش، بە درێژایی فام و تەمەنی خۆفرۆشیی کرد،ماددەی سڕکەری لەنێو لاوان دا بڵاو کردەوە و بە فەرمانی ئاغاکانی کوڕو کچی شاری بۆکانی ئەشکەنجەکرد، لە دەورووبەری بۆکان ،لە شامات و شاروێران و چۆمی مەجید خان مڵومۆی شوێن پێی تێکۆشەران و زەحمەتکێشانی دەکرد و بە دوژمنی بەگرت دەدان ، لە زیندانی ئیتلاعات لە "چوارڕێیانی ئیتلاعات"،ئەشکەنجەی بەندکراوانی بێتاوانی دەدا، عامیلی فشار بۆ سەر بازاڕ و دوکاندارە کانی شار، قوڵەچۆماغی دەستی پاسدار . بکوژی ئەندامانی بنەماڵەی خۆی لەوانە خۆشکێکی و تۆمەتبار بە پیلان دانان بۆکوشتنی برایەکیشی ، ....تاوانبار ئەنوەری عەلی دار فرۆش"ئەنوەر ئەمینی" بە دوا بەرپرسیاریەتی لە مۆڵگەی سپای سەرکوتی بۆکان لە قەرەکەندی سەر بە ناوچەی پیرمحەممەد ، لە سێهەمین هەوڵی بە سزاگەیاندنی دا ، دواجار ، لە کەلوڕاوای بۆکان "افشار١" لە بەردەرگای ماڵەکەیان و بەبەرچای خەڵکی گەڕەک و کۆمەڵێک چەکداری ترەوە بە دەسڕێژێکی گیان ئەستێنی هەڵۆکانی زاگرۆس سزا درا . کات ١٥\١٧دەقیقە بەکاتی بۆکان کەلاکی شەڵاڵی خۆڵی ناوبراویان بردە نەخۆشخانەی بۆکان .
نەمان بۆ خۆفرۆشی
بڕووخێ کۆماری ئیسلامیی ئێران
سەرکەوێ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی خەڵکی کوردستان
هەڵۆکانی زاگرۆس١٩ی ڕێبەندانی ١٣٩٥
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر