هەلۆکانی زاگرۆس
پۆلی فەرەنگ
سندووس
هەڵۆکانی زاگرۆس لە " ناوچەی سندووس" هێرشیان کردە سەر مۆڵگەیەکی سیخوڕی و سەرکوت.
مۆڵگەیەکی سیخوڕی و سەرکوت، کە هاوکات وەک بنکەیەکی خۆفرۆشیش بە ئەژمار دێت لە ناوچەی نەغەدەو لە ئاوایی دەربەند کەوبەر ڕقی پیرۆزی تێکۆشەرانی نیشتمان و لە لایان پۆلێک لە هەڵۆکانی زاگرۆس ەوە درایە بەر دەسڕێژی گوللەی تۆقێنەر.
هەڵۆکانی زاگرۆس شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی واتە ڕێکەوتی دوو لە سەر سێی مانگی پووشپەری ١٤٠١، کە بەردەوام جموجۆڵ و هەڵسوکەوتی چەکدار وبەکرێگیراوانی ڕژیمی داگیرکەری نیشتمانەکەمانیان لە ژێر چاوەدێریدایە، بەمەبەستی تەزاندن ، مۆڵگەی ئاوایی دەربەندی سەر بەشاری نەغەدە، بەتایبەتی سەنگەرەکانی چاوەدێریی سەر ئەومؤڵگەیەیان ئاورباران کرد.
شایانی ئاماژەیە، کاتژمێر یەک و پێنج خولەکی شەوی پێنجشەم لەسەر هەینی و بە تێبینیەوەو دوای تەواو بوونی نۆرەکێشکی سەربازەکان و لەنۆرەی کادرەکانی مۆڵگەدا پەلاماردرا. پێویستە بگوترێ لە کاتی هەڵمەتی هەڵۆکانی زاگرۆسدا ، چەکداری مۆڵدراوی ئەو مۆڵگەیە ،نە توانییان و نە وێرایان سەر لە کونەکانیان وەدەر نین . هەڵۆکان پاش کۆتایی ئەرکەکەیان ، کەوتنەوە چاوەدێریی لەنوێیی گۆێلەمستەکانی حکوومەتی تاران لە ناوچەکە.
مۆڵگەی سیخوریی کاوەی ئاوایی دەربەند هەنووکەو تەنانەت لەسەرەتای شۆرشی گەلانی ئێرانەوە وەک مۆڵگەیەکی دڕی دژەکورد لە لایان ڕژیمەوە بۆ سەرکووت و زەبرو زەنگ لەسەر خەڵکی کوردستان بەکارهێنراوە.
ڕادەگەیەنین کەلە ئەگەری زەبرو زەنگ و ئازاری خەڵکی ناوچەکە، پەلامار و هێرشی کاریگەرمان بۆسەر مۆڵگە و دامەزراوە دژیگەلییەکانی ڕژیم درێژەیان دەبێ.
نەمان بۆڕژیمی کۆماری ئیسلامی
سەرکەوێ بزووتنەوەی ڕەوای نەتەوەکەمان
هەڵۆکانی زاگرۆس _ پۆلی فەرەنگ_ سندووس
بژین و بەردەوام بۆ شۆڕش
پاسخحذف