۱۴۰۰ آذر ۱۳, شنبه


 

.هەڵۆکانی زاگرۆس پۆلی نارین  ڕادەگەیەنن

پۆلێک لە هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەڵمەتێکی زراوتۆقێندا هێرشیان کردەسەر  مۆڵگەی کەڵانتەریی ١١ی ڕژیم لە شاری سەقز.


ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ١٣ی سەرماوەزی ١٤٠٠ هەتاوی کاتژمێر نزیک ٣ی شەو بەکاتی خۆرهەڵات هەڵۆکانی زاگرۆس بە هێرشکردنە سەر کەلانتەری ١١ هەڵکەوتوو لە شەقامی شارەبانی سەقز سزای بەکرێگیراوانی  مۆڵدراوی  ئەم مۆڵگەیەی ڕژیمیاندا.  

شایانی باسە کلانتەری ١١ بەردەوام خەریکی ئازاردانی خەڵکە و فشارێکی زۆری بۆ خەڵکی شاری سەقز هێناوە. 

هەڵۆکانی زاگرۆس لە شاری سەقز ڕایانگەیاندووە کە بۆ پشتیوانی لە خەڵکی شاری سەقز و بەربەرەکانی لەگەڵ دام و دەزگا سەرکووتکەرەکانی ڕێژیم ئامادەی هێرشکردنە سەر ئەم بنکانەن و  خۆیان بە پشتیوانی خەباتی خەڵکی کوردستان دەزانن و لەبەرەبەری ٢٦ی سەماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان بەڵێن لەگەڵ بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان نوێ دەکەنەوە کە تا گەیشتن بە ئامانج و مافەکانی کورد لەسەنگەری بەرخۆدان دابن.

سەرکەوێ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی خەڵکی کوردستان

نەمان  بۆ ڕژیمی داسەپاوی کۆماری ئیسلامی

هەڵۆکانی زاگرۆس  ١١ی سەرماوەزی ١٤٠٠

۱۴۰۰ شهریور ۱۹, جمعه


 

هاونیشتمانە خۆشەویستەکان

 

  بەرانبەر بە ڕوانگەوسیاسەتی ڕژیمی تاران بۆ خاک و نیشتمانی کورد لە خۆرهەڵاتی کوردستان، دژکردەوە و پەرچەکرداری ڕۆلەکانی گەل بە کەڵک وەرگرتن لەهەرجۆرە شێوازێکی شیاو و گونجاوی بەرەنگاری، مافێکی ڕەوا و ئینسانی یە.

  مافمان و بەرپرسیارەتیمان بۆ پارێزگاری لەگەل و نیشتمان و پاڵپشتیمان بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی نەتەوەکەمان، لە نێو بژاردەی لاوانی بەجەرگی واتەکەماندا ڕێکخراوی چەکدار و شکۆمەندی "هەڵۆکانی زاگرۆس" مان دامەزراند.

  بەشانازییەوە ڕادەگەیەنین کە لە دامەزرانەوە تا ئێستا، پۆلەکانی هەڵۆ، سەرکەوتوانەو بەردەوام  گەشەیانکردووە و پەرەیان سەندووە،کەئەمڕۆ پۆلی هەڵۆ پانتایی وڵاتی داگرتووە.چالاکیی هەڵۆکان لە ڕاستای داکۆکی لە ماف و ئازادیی هاونیشتمانان و یارمەتیدانی جووڵانەوەکەماندا بووە. لە ڕێکخراوی هەڵۆکانی زاگرۆسدا، وریایی،متمانە،باوەڕبەخۆیی و پلان، هۆکاری سەرکەوتنی چالاکییەکان بوون.

خەڵکی خەباتکاری کوردستان

 

  "هەڵۆکانی زاگرۆس" بەداخە لەوەی کە لەڕەوتی بزووتنەوی نەتەوەیی دێمۆکراتیکی کوردستاندا، لە نێو خەڵکی نیشتمانەکەماندا کەسانی تاوانبار دەخوڵقێن، دەبنە داردەست و چاوساغی دوژمنی داگیرکەر و هۆکاری ئێش و ئازاری نەتەوەکەمان، کە بە"سزای تاوان" دەبنە قوربانیی سیاسەتی دوژمنکارانەی کۆماری ئیسلامی لە کوردستان.

  لەم چەند ڕۆژەی دوایی دا و دوابەدوای  سزای تاوان بۆ سیخوڕێکی گوێ لەمستی سپای تیرۆر،  لەداماوی و دەستەوەستانیی دەزگا سیخوڕی و سەرکوتکەرەکانی رژیم بەرامبەر گورزی گورچک بڕی هەڵۆکانی زاگرۆس، لە وڕێنەی چەند دەمڕاستێکی سپای تیرۆرو کۆمەڵێک بنکە و سایتی گاڵتەجاڕی پێملی ئیتلاعاتەوە، دەنگۆ و هەواڵی ناڕاست و چەواشە لەمەڕ هەڵۆکانی زاگرۆسەوە بڵاو دەبنەوە، کە بەهۆی ئەم ڕاگەیەندراوەوە خەڵکی کوردستان و ئۆگرانی هەڵۆکانی زاگرۆس ئاگادار دەکەینەوە کە فڕو فیشاڵی ئەم قوڵە چۆماغانەی  ڕژیم  فڕ یان بە ڕاستییەوە نەبووەو ئەو دەنگۆیانە هیچ پێوەندییەکیان بە هەڵۆکانی زاگرۆسەوە نیە.

  بۆ دڵنیایی هاونیشتمانان و خەمخۆرانی  جووڵانەوەکەمان ڕادەگەیەنین کە لە دامەزرانی "هەڵۆکانی زاگرۆس"ەوە تا بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاگەیەندراوە و لەسەرجەمی چالاکییەکانماندا، هەموو هەڵۆکانمان لە سەرجەمی پۆلەکانی سەراسەری وڵات، سڵامەتن و هیچ زیانێکیان لە لایەن هیچ هێزێکی دوژمنەوە بەرنەکەوتووە.

  دووپاتی دەکەینەوەکە، مەلی ئاسمانی نیشتمان و مەلەوانی دەریای گەلین ،بەرانبەر هەموو چالاکییەکانمان بەرپرسیارین و بە وریایی و چاوکراوەییەوەدەڕوانینە پیلان و دەستدرێژییەکانی حکوومەتی خۆسەپێنی تاران ، پەرچەکردارەکانمان ڕەنگدانەوەی سیاسەتی دژ بەکوردی کۆماری ئیسلامییە ."هەڵۆکانی زاگرۆس" لەتوانای دایە لەئەگەری خۆڵقانی هەرمەترسییەکی ناباو بۆسەر بزووتنەوەی ڕەوای گەل و تاکی خەباتکاری کۆمەڵگا، دژکردەوەکانی لەسەرانسەری وڵات  شیاو و پڕ بە پێستی تاوانکارییەکان دەبن. بەڵێن دەدەین و سوور و شێلگیر تا دەستەبەریی ئامانجەکانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کوردستان، باسکی "سزای تاوان"ین.


هەڵۆکانی زاگرۆس

١٨ی خەرمانانی١٤٠٠

۱۴۰۰ شهریور ۶, شنبه

ڕاگەیەندراوی هەڵۆکانی زاگرۆس پۆلی شاروێران. هاونیشتمانانی خۆشەویست بەم هۆیەوە ڕادەگەیەنین کە گوێ لەمستی سپای مهاباد، تاهیر پوور داراناب ، سیخوڕ و شوێنپێ هەڵگری تێکۆشەرانی گەلەکەمان.، ناوزڕاوی ناوچەکە،کە لەلایەن ئیتلاعاتی سپاوە لەچوارساڵ لەوەپێشەوە لە ئاوایی دایماوە وە ڕاگوێزرا بۆ گوندی کۆسەکەرێز و دەستخۆشانە خانووی بۆ کڕدرا و کرایە بەرپرسی بەسیجی دریاس، لەگەڵ ئەوەی چەندین جار ڕاستەوخۆ و ناڕاستەو خۆ لەئاکامی کردەوە دژی گەلییەکانی ئاگادار کرابۆوە،تادەهات لە سیخوڕی و ئەزیەت و ئازاری لاوانی ناوچەکە دا چێ تر دەبوو. شەوی چوار لەسەر پێنجی خەرمانان کەوتەبەر دەسڕێژی سزای هەڵۆکانی زاگرۆس لە پۆلی شاروێران و بەخەستی بریندار بوو. ناوزراو ئەمڕۆ ٦ی خەرمانان دوای دوو ڕۆژ کۆما گیانی ئەسپارد. هەڵۆکانی زاگرۆس دووپاتی دەکەنەوە کە تا ڕزگاریی نیشتمان لەچنگ داگیرکارییەکانی حکوومەتی تاران، پاڵپشتی بەهێزی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کوردستانن و لەتاوانی بەکرێگیراوو تاوانباری بەر ڕستی کۆماری ئیسلامی خۆش نابن. هەڵۆکانی زاگرۆس پۆلی شاروێران ڕێکەوتی ٦ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی

۱۴۰۰ فروردین ۳۱, سه‌شنبه


مۆڵگەیەکی تاوانبارانی کۆماری ئیسلامی ئاورباران کرا بەم هۆیەوە ڕادەگەیەنین کە ،مۆڵگەیەکی تاوانبارانی ڕژیمی سەرکوت وتاڵان و سێدارە لە ناوچەی بانە لەلایەن پۆلێک لە هەڵۆکانی زاگرۆسەوە درایە بەر زەبری مووشەکی تۆقێنەری ئاڕبیجی. هەڵۆکانی زاگرۆس پۆلی ئاربابا، شەوی ڕابردوو لەگەڵ یەکەم چرکەکانی پێنجشەممە٢٠ی بانەمەڕ،زراوی مۆلگەی جاشە ئاڵقەلەگوێیەکانی سپای سەرکوتی کۆماری ئیسلامییان لە ناوچەی ئاربابای شاری بانە تەقاند . مۆڵگەی دوژمنی ماف و ئازادییەکانی خەڵکی کوردستان لە زەرواوی سەرێ ،ماوەیەکی دوور و درێژە کە لە لایەن سپای پارێزەری دەوڵەتی تارانەوە وەک دمەڵی بۆگەنیو بە جەستەی جوان و ڕازاوەی ناوچەی بانەوە ،چاوی خەڵکی ناوچەکە ئازار دەدا .بەکرێگیراوانی ئەو مۆلگەیە بوونەتە داردەستی هێزە سەرکوتکەرەکانی سپا و بەردەوام بوونە لە تاڵان و کوشت و بڕی خەڵکی خەباتکار و کاسبکاری ناوچەکە و بە نرخی کاسەلێسی و بەرماوخۆری، شکۆی خەڵکی ناوچەکە دەژاکێنن . هەڵۆکانی زاگرۆس ٢٠ی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی

سزای تاوان


هەڵۆکانی زاگرۆس بە مەبەستی ئاگادارکردنەوە، خۆفرۆشێکی بەرماولێسی سپای تێرۆریستی پاسداران لە مەریوان چاوترسێن دەکەن. رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ٣ی پووشپەڕی ٩٨ی هەتاوی، جاشی خۆفرۆش "شاهۆ پیروزی" خەڵکی گوندی "نێ"ی سەر بە شاری مەریوان کەوتە بە ڕقی هەڵۆکانی زاگرۆس و ماشێنەکەی درایە بەر گوللەی بێزاری و لەکار خرا. ئەمجارەیان هەڵۆکانی زاگرۆس بە ئەنقەست خۆیان لە سزادانی یەکجارەکی پاراست و سەرەرای ئەوەی کە دوو جاری دیکە ناوبراویان ئاگادار کردۆتەوە کە واز لە گەل و نیشتیمانفرۆشی بێنێ، ئەمجارەش وەکوو دوا دەرەتان ژیانیان پاراست. هەڵۆکانی زاگرۆس رادەگەیەنن سەرەڕای سنگ فراوانیمان و سەبر و دان بەخۆداگرتنمان، هیچ خۆفرۆشێک لە بازنەی چاودێرییان بزر نابێ و لە ئەگەری گوێ نەدان بە وریاکردنەوەکانی هەڵۆکانی زاگرۆس، سزای تاوانەکانیان دەسپێرین بە گوللەی گەرمی چەکی تۆڵەی ڕۆڵەکانی نیشتیمان. هەڵۆکانی زاگرۆس پۆلی زرێبار ٥ی پووشپەری ١٣٩٨ی هەتاوی

سزای تاوان

هەڵۆکانی زاگرۆس سزای تاوانی فەرماندەیەکی ناجای کۆماری ئیسلامییان  لە ورمێ
هەڵۆکانی زاگرۆس لە ناوچەی مەڕگەوەڕی سەر بە شاری ورمێ،  پەلاماری هێزی ڕاوەڕووتکەری پاسگای ناوەندیی زێوەی ناوچەی مەڕگەوەرییان دا.
کاتژمێر یەک و ٣٠ خولەکی شەوی هەینی ڕێکەوتی ٢٦ لەسەر ٢٧ی بانەمەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، تیمێک لە پاسگای ناوەندیی زێوەی سەر بە ناوچەی مەڕگەوەڕی ورمێ، کە بە مەبەستی ڕاوەڕووت و ئازار و ئەزییەتی خەڵک لە مۆڵگەکەیان هاتبوونە دەرێ، کرانە ئامانجی پۆلێ لە هەڵۆکانی زاگرۆس لەو ناوچەیە و فەرماندەکەیان لەو هێرشەدا بریندار بوو.
فەرماندەی ئەو هێزە سەرکوتکەرە کەسێکە بەنێوی "موحەڕەمی" و دەستێکی باڵای لە ئەزییەت و ئازار و بەگرتندانی مەڕ و ماڵاتی خەڵکی هەیە و هەر بەو هۆیە لەلای خەڵکی ناوچەکە زۆر بێزراوە.
شایەنی باسە کە ئەو حەرەکەتەی هەڵۆکانی زاگرۆس بووە بە هۆی دڵخۆشی خەڵکی ناوچەی مەڕگەوەڕ و لەو پیوەندییەدا پیرۆزباییان لە یەکتر دەکرد.

هەڵۆکانی زاگروس
۲٨/۲/۹۹

۱۴۰۰ فروردین ۳۰, دوشنبه

 ڕاگەیەندراوی هەڵۆکانی زاگرۆس - پۆلی  سوێناسی دێرین



خەڵکی نیشتمانپەروەری شارستانی مهاباد

کۆمەڵانی نەتەوەپەروەری  گەورکایەتی

خەڵکی  شارەدێی کەوناری سوێناس

 بەداخین کە ڕادەگەیەنین   کە لەماوەیەک لەمەوبەرەوە چەند کەسێکی نەفس نزمی خۆبەدەسستەوەدەر گوێیان بۆ دەستوپێوەندەکانی دەسەڵاتی خۆسەپێنی کۆماری ئیسسڵامی شۆر کردووەو لەدژی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەر و بەرژەوەەندییەکانی  بزووتنەوەی ڕەوای گەلەکەمان  ڕیسی بەرماولێسی دەهۆننەوە و پاسی دەرک و بانی داگیرکەرانی مافی ڕەوای خەڵکی کوردستان دەکەن

 هەر بۆیە ڕادەگەیەنین کە هەڵۆکانی زاگرۆس کە ڕێکخراوێکی  پارێزەی خەڵکی کوردستانە و خۆی بە پشتیوان و یارمەتیدەری بزووتنەوەی کوردسستان دەزانێ ، ئەرکی سەرشانی بوو کە ئەو خۆبەدەستەوەدەرانە لە ئاکارەدزیوەکەیان وریا بکاتەوە. سەڕای  وریاکردنەوەی ناڕاستەوخۆ و ڕاستەوخۆ ئەوچەندکەسە  دەستیان لە  کلکەسووتە بۆ ئاغاکانیان هەڵنەگرت هەر بۆیە  ناچار بووین وەک دوایین وشیارکردنەوە  تووڕەیی هەڵۆکانی زاگرۆسیان بە گژ داکەین 

 هەڵۆکانی زاگرۆس  پۆلی سوێناسی دێرین شەوی ٢٩لەسەر ٣٠یی خاکەلێوە  سزایان بەسەر تاوانبارێکیان دا ئاماژە پێدا ، لەو ئاماژەی سزایەدا تاوانبار محممەدسوێناسی  کەوتە بەر سووکەڵە پەلامارێک و دوایین هۆشداریی پێدرا  لەو هۆشدارییەدا   بە هۆی دەستڕێژێکی هەڵۆکانەوە ماشێنی ناوبراو گوللە ئاژن کراو نامەیەکی هەڵگری  فیشەکی  سزای بۆ خرایە ماڵەوە 

بەو هیوایەی  ئەو خۆبەدەستەوەدەرانە هەرچی زووتر  ئەوخاڵە شوورەییە لەداوێنی خاکی پااکی سوێناسی دێرین  بسسڕنەوە و بگەڕێنەوە باوەشی  گەلە تینوو بە ئازادییەکەیاان.  

هەڵۆکانی زاگرۆس_ پۆلی سوێناسی دێرین

٣٠ خاکەلێوە



۱۴۰۰ فروردین ۲۷, جمعه

سزای تاوانبار جاش عوسمان حاجی حوسسێنی

 سزای تاوان
  
هەڵۆکانی زاگرۆس ڕادەگەیەەنن کە  تاوانباری نیششتمانفرۆش   بکوژی پێشمەرگەی شەهید  ڕەحیم گەرگوولی  یان 
سزا دا

   عوسمانی حاجی حوسێنی سەرەڕای ٢٠ ساڵ جاششیەەتی و گەلفرۆشی لە تازەترین تاوانی دا شانازیی دەکرد کە لە پێناو بەرماوی داگیرکەرانی  ماف و ئازادییەکانی گەل و نیشتمانەکەیدا دەستی بەخوێنی پێششمەرگەی دێموکرات سسوور بووە.
هەڵۆکانی زاگرۆس  پۆلی قەندیل  ڕادەگەیەنن کە  ئەمڕۆ ئێوارێ  لە نێوان ئاواییەکانی  زێوە و کاسوورە دا  بەسسزای تاوانە کانیان گەیاندووە.
هەڵۆکانی زاگرۆس لە ڕاگەیەندراوی دواتر دا  لە وردەکارییەکاانی ئەو هەواڵە پتر دەدوێ.

هەڵۆکانی زاگرۆس. پۆلی قەندیل
هەینی١٦ی ئاوریل 
٢٧ی خاکەلێوە

جاش عوسمان حاجی حوسێنی