۱۴۰۰ فروردین ۳۰, دوشنبه

 ڕاگەیەندراوی هەڵۆکانی زاگرۆس - پۆلی  سوێناسی دێرین



خەڵکی نیشتمانپەروەری شارستانی مهاباد

کۆمەڵانی نەتەوەپەروەری  گەورکایەتی

خەڵکی  شارەدێی کەوناری سوێناس

 بەداخین کە ڕادەگەیەنین   کە لەماوەیەک لەمەوبەرەوە چەند کەسێکی نەفس نزمی خۆبەدەسستەوەدەر گوێیان بۆ دەستوپێوەندەکانی دەسەڵاتی خۆسەپێنی کۆماری ئیسسڵامی شۆر کردووەو لەدژی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەر و بەرژەوەەندییەکانی  بزووتنەوەی ڕەوای گەلەکەمان  ڕیسی بەرماولێسی دەهۆننەوە و پاسی دەرک و بانی داگیرکەرانی مافی ڕەوای خەڵکی کوردستان دەکەن

 هەر بۆیە ڕادەگەیەنین کە هەڵۆکانی زاگرۆس کە ڕێکخراوێکی  پارێزەی خەڵکی کوردستانە و خۆی بە پشتیوان و یارمەتیدەری بزووتنەوەی کوردسستان دەزانێ ، ئەرکی سەرشانی بوو کە ئەو خۆبەدەستەوەدەرانە لە ئاکارەدزیوەکەیان وریا بکاتەوە. سەڕای  وریاکردنەوەی ناڕاستەوخۆ و ڕاستەوخۆ ئەوچەندکەسە  دەستیان لە  کلکەسووتە بۆ ئاغاکانیان هەڵنەگرت هەر بۆیە  ناچار بووین وەک دوایین وشیارکردنەوە  تووڕەیی هەڵۆکانی زاگرۆسیان بە گژ داکەین 

 هەڵۆکانی زاگرۆس  پۆلی سوێناسی دێرین شەوی ٢٩لەسەر ٣٠یی خاکەلێوە  سزایان بەسەر تاوانبارێکیان دا ئاماژە پێدا ، لەو ئاماژەی سزایەدا تاوانبار محممەدسوێناسی  کەوتە بەر سووکەڵە پەلامارێک و دوایین هۆشداریی پێدرا  لەو هۆشدارییەدا   بە هۆی دەستڕێژێکی هەڵۆکانەوە ماشێنی ناوبراو گوللە ئاژن کراو نامەیەکی هەڵگری  فیشەکی  سزای بۆ خرایە ماڵەوە 

بەو هیوایەی  ئەو خۆبەدەستەوەدەرانە هەرچی زووتر  ئەوخاڵە شوورەییە لەداوێنی خاکی پااکی سوێناسی دێرین  بسسڕنەوە و بگەڕێنەوە باوەشی  گەلە تینوو بە ئازادییەکەیاان.  

هەڵۆکانی زاگرۆس_ پۆلی سوێناسی دێرین

٣٠ خاکەلێوە



هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر