هاونیشتمانە خۆشەویستەکان
بەرانبەر
بە ڕوانگەوسیاسەتی ڕژیمی تاران بۆ خاک و نیشتمانی کورد لە خۆرهەڵاتی کوردستان،
دژکردەوە و پەرچەکرداری ڕۆلەکانی گەل بە کەڵک وەرگرتن لەهەرجۆرە شێوازێکی شیاو و
گونجاوی بەرەنگاری، مافێکی ڕەوا و ئینسانی یە.
مافمان و
بەرپرسیارەتیمان بۆ پارێزگاری لەگەل و نیشتمان و پاڵپشتیمان بۆ بزووتنەوەی
ڕزگاریخوازانەی نەتەوەکەمان، لە نێو بژاردەی لاوانی بەجەرگی واتەکەماندا ڕێکخراوی
چەکدار و شکۆمەندی "هەڵۆکانی زاگرۆس" مان دامەزراند.
بەشانازییەوە
ڕادەگەیەنین کە لە دامەزرانەوە تا ئێستا، پۆلەکانی هەڵۆ، سەرکەوتوانەو
بەردەوام گەشەیانکردووە و پەرەیان
سەندووە،کەئەمڕۆ پۆلی هەڵۆ پانتایی وڵاتی داگرتووە.چالاکیی هەڵۆکان لە ڕاستای
داکۆکی لە ماف و ئازادیی هاونیشتمانان و یارمەتیدانی جووڵانەوەکەماندا بووە. لە
ڕێکخراوی هەڵۆکانی زاگرۆسدا، وریایی،متمانە،باوەڕبەخۆیی و پلان، هۆکاری سەرکەوتنی
چالاکییەکان بوون.
خەڵکی خەباتکاری کوردستان
"هەڵۆکانی زاگرۆس" بەداخە لەوەی کە لەڕەوتی بزووتنەوی نەتەوەیی
دێمۆکراتیکی کوردستاندا، لە نێو خەڵکی نیشتمانەکەماندا کەسانی تاوانبار دەخوڵقێن،
دەبنە داردەست و چاوساغی دوژمنی داگیرکەر و هۆکاری ئێش و ئازاری نەتەوەکەمان، کە
بە"سزای تاوان" دەبنە قوربانیی سیاسەتی دوژمنکارانەی کۆماری ئیسلامی لە
کوردستان.
لەم چەند
ڕۆژەی دوایی دا و دوابەدوای سزای تاوان بۆ
سیخوڕێکی گوێ لەمستی سپای تیرۆر، لەداماوی
و دەستەوەستانیی دەزگا سیخوڕی و سەرکوتکەرەکانی رژیم بەرامبەر گورزی گورچک بڕی
هەڵۆکانی زاگرۆس، لە وڕێنەی چەند دەمڕاستێکی سپای تیرۆرو کۆمەڵێک بنکە و سایتی
گاڵتەجاڕی پێملی ئیتلاعاتەوە، دەنگۆ و هەواڵی ناڕاست و چەواشە لەمەڕ هەڵۆکانی
زاگرۆسەوە بڵاو دەبنەوە، کە بەهۆی ئەم ڕاگەیەندراوەوە خەڵکی کوردستان و ئۆگرانی
هەڵۆکانی زاگرۆس ئاگادار دەکەینەوە کە فڕو فیشاڵی ئەم قوڵە چۆماغانەی ڕژیم فڕ یان بە ڕاستییەوە نەبووەو ئەو دەنگۆیانە هیچ
پێوەندییەکیان بە هەڵۆکانی زاگرۆسەوە نیە.
بۆ
دڵنیایی هاونیشتمانان و خەمخۆرانی
جووڵانەوەکەمان ڕادەگەیەنین کە لە دامەزرانی "هەڵۆکانی
زاگرۆس"ەوە تا بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاگەیەندراوە و لەسەرجەمی چالاکییەکانماندا،
هەموو هەڵۆکانمان لە سەرجەمی پۆلەکانی سەراسەری وڵات، سڵامەتن و هیچ زیانێکیان لە
لایەن هیچ هێزێکی دوژمنەوە بەرنەکەوتووە.
دووپاتی دەکەینەوەکە، مەلی ئاسمانی نیشتمان و
مەلەوانی دەریای گەلین ،بەرانبەر هەموو چالاکییەکانمان بەرپرسیارین و بە وریایی و چاوکراوەییەوەدەڕوانینە
پیلان و دەستدرێژییەکانی حکوومەتی خۆسەپێنی تاران ، پەرچەکردارەکانمان ڕەنگدانەوەی
سیاسەتی دژ بەکوردی کۆماری ئیسلامییە ."هەڵۆکانی زاگرۆس" لەتوانای دایە
لەئەگەری خۆڵقانی هەرمەترسییەکی ناباو بۆسەر بزووتنەوەی ڕەوای گەل و تاکی
خەباتکاری کۆمەڵگا، دژکردەوەکانی لەسەرانسەری وڵات
شیاو و پڕ بە پێستی تاوانکارییەکان دەبن. بەڵێن دەدەین و سوور و شێلگیر تا
دەستەبەریی ئامانجەکانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کوردستان، باسکی "سزای
تاوان"ین.
هەڵۆکانی زاگرۆس
١٨ی خەرمانانی١٤٠٠
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر