۱۳۹۵ آذر ۱, دوشنبه

                                           ئاگادارییەک بۆ ڕای گشتی  لە هەڵۆکانی زاگرۆس ەوە

    ئازادیخوازانی ئێران
    کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان

  ئاگادارتان دەکەینەوە کە ئەم ڕۆژانە دەسەڵات دارانی  خۆسەپێنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کوردستان، سەر لە نوێ بە پیلانێکی  نەزۆکی دۆڕاوەوە، بە چاوبەستی و چەواشەکاری  هەوڵی بەلاڕێ دابردنی بیروڕای گشتیی خەڵکی کوردستان  لەمەڕ کوڕو کچە چاو نەترسەکانتان لە ڕیزی هەڵۆکانی زاگرۆس دا دەدن،لە خۆیان نووساون کە  بە تەما ع وەبەرنان، ترساندن و تۆقاندن ، کەسانێک بۆ ڕیزی سیخوڕ و خۆفرۆشەکانیان پەلکێش بکەن و لە ڕێگای ئەوانەوە درێژە بە سەرکوت و کۆت و بەندی  کوێرانەی ڕۆڵەکانمان بدەن . تۆفی ڕەشبگیرییان لە گەلێک لە ناوچەکانی کوردستان دا وەڕێخستووە و سیخوڕ و جاشی ساویلکەیان وێڕای چەکدارە ڕست و چێ کراوەکانی حکوومەتی تاران ، بە شار و دێهاتەکانی کوردستان وەرکردووە،لە دێهات و شار و مەزراو کارگەکان دا هەڵدەکوتنە سەر خەڵکی بێدیفاع و دەرەتان و بێسەرو شوێنیان دەکەن . هەموو ئەو کردەوە دژی گەلی یانە ڕاستییەک دەسەلمێنن  کە سەرەڕای نزیک بە ٤دەیە دەسەڵاتی تفەنگ و سێدارە و زیندان نەیتوانیوە ئیرادەی خەباتی ئێمە بۆ ئازادی و ڕزگاریی نەتەوەیی بچەمەێنێ .
  هەروەک ئاگادارن "هەڵۆکانی زاگرۆس" ڕێکەوتی ٢٠ی خەرمانای ١٣٩٥ی کۆچیی هەتاوی، بە مەبەستی سزادانی  تاوانبارانی خۆفرۆش، بریتی لە جاش، سیخوڕی بەکرێگیراوو جینایەتکارانی "ئەنفالی سپی"ی کیژ و لاوانی کوردستان، کە بە پاڵپشتیی ئاشکرا و نهێنیی  دام و دەزگا سەرکوتکەرەکانی ڕژیم "ماددە هۆشبەرەکان" لە نێو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەتایبەت  کوڕ و کاڵی پێ لە خوێندن و کار و گەشەکردن. بڵاو دەکەنەوە و پەرەی پێ دەدەن، دامەزرانی خۆی ڕاگەیاند . چالاکیی ڕێکخراوەکەمان لە دەستپێکەوە نیشاندەری ئەو ڕاستییەن کە،ئامانجی هێرش و پەلامارەکان تەنیا ئەو تاوانبارانەن کە  دەستنیشان و ئاماژەیان پێکراوە.
  پیلانگێڕانی کۆماری ئیسلامی کە زراویان لە گورز و گوللەی هەڵۆکان چووە،هەوڵ دەدەن ترس و دڵە ڕاوکێ بخەنە نێو خەڵکی ئاسایی و وابنوێنن کە، هەڵۆکانی زاگرۆس مەترسیی سەر "ئاسایش و ئەنییەت"ی جەماوەرن، "ئاسایش و ئەمنییەت"یك کە لە هەموو ماوەی دەسەڵاتی نگریسی کۆماری ئیسلامی دا خەڵکی کوردستان بەخۆیانەوە نەدیوە .
  ڕادەگەیەنینەوە کە. چالاکییەکانی ئێمە لەپێناو پاراستنی کەرامەت،ئاسایش و ئەمنیەتی کیژولاوی نیشتمان و نەتەوەکەمان دایە و  دوژمانی گەلەکەمان لە سەر ئەم خاکە پیرۆزە پارێزراو نابن و ئامانجی سزای تاوانە کانیانن کە هەڵۆکانی زاگرۆس بە شانازییەوە لەئەستۆیان گرتووە.
                              بڕووخێ دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە کوردستان
                              نەمان بۆ خۆفرۆشی و خۆبەدەستەوەدان
                                                                                     
                                                                                    هەڵۆکانی زاگرۆس
                                                                                    ١ی سەرماوەزی١٣٩٥ی هەتاوی

۱۳۹۵ آبان ۲۵, سه‌شنبه


                                           ڕاگەیەندراو

  سزای تاوان



   "هەڵۆکانی زاگرۆس" ڕادەگەیەنێ  کات  تاوانی قەرەسەقەڵمان لەبیر ناباتەوە و بڵێسەی کڵی تۆڵە دانامرکێنێ : ئەمڕۆ سێشەممە کات دەمەو ٣ ێی پاشنیوەڕۆ پۆلێک هەڵۆی زاگرۆس لە نێو شاری شنۆ. لە نێوان گوڕستانی شەهیدان و مەجیدئابات، لە جاشێکی چڵکاوخۆری"ئیتلاعات" ڕۆهاتن و لە سزای تاوانە قیزەونەکانی دەرهەق بە هاونیشتمانانی، دایانە بەر دەسڕێژی گوللە .
  چاش مستەفا وەیسی ناوزڕاو بە مستەفا درۆ، بە تاوانی "کوێرکێشی بۆ دەزگا سیخوڕی و سەرکوتکەرەکانی  پارێزەری  دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری شنۆ، پێدۆزی و پەلکێشی و مڵومٶ بەشوێن پێی تێکۆشەرانی شار و پێشمەرگەکانی شاخ دا . هەروەتر تاوانبار  بە هاوکاریی دوژمن لە تاوانی لە بیر نەکراوی ئاوایی "قەرەسەقەڵ دا سزا درا.

                              نەمان بۆ خۆفرۆشی
                            هەڵۆکانی زاگرۆس٢٥ی خەزەڵوەری١٣٩٥


  ڕاگەیەندراو

  هەڵۆکانی زاگرۆس  ڕادەگەیەنێ کە:

  بۆ چەندەمین جار مۆڵگەی بەسیجی  خۆبەدەستەوەدەرەکانی دوژمن  لە دزە ی مەرگەوڕ کەوتە بەر شاڵاوی  هەڵۆ

  ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی خەزەڵوەر، پۆلێک لە هەڵۆکانی زاگرۆس ، مۆڵگەی بەسیج لەو شارۆچکەیە یان پەلامار دا. لەو پەلامارە دا بۆ ماوەیەکی کاتی  ئاوریان بەسەر مۆڵگەکە دا باراند ، کە بووە هۆی زراوچوونی  خۆبەدەستەوەدەرە سەرشۆڕەکانی ئەو مۆڵگەیە .  هەڵۆکانی زاگرۆس ڕادەگەیەنن کە ، لەئەگەری مانی ئەو دمەڵە گەنیوەی سەرشانی شارۆچکەی ڕازاوەی  دزە ، لە هێرشێکی گورچووبڕدا خاشەبڕ دەکرێ .
                                     نەمان بۆگەل فرۆشی و خۆبەدەستەوەدان
                                    هەڵۆکانی زاگرۆس٢٥ی خەزەڵوەری ٩٥

       


 "هەڵۆکانی زاگرۆس" سزادانی تاوانبارێکی خۆفرۆش ڕادەگەیەنێ

  هەڵۆکانی زاگرۆس  لە چالاکییەکی سزادانی تاوانباران دا ڕادەگەیەنێ کە :

  ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی  کات ٣٠\٢ی  پاشنیوەڕۆ لە بەرچەپەری مۆڵگەی بەسیجی شنۆ، تاوانباری خۆفرۆش غەفوور سەلاحی یان  بە دەسڕێژی گووللە سزادا .

غەفوور سەلاحی ساڵانێکی دوور و درێژە وەک جاش  و سیخوڕێکی خۆفرٶش  بە نرخی بەرماولێسی خزمەتی دەسەڵاتی سەرکوتکارانی کۆماری ئیسلامی دەکا و بێ شەرم و شکۆ لە خزمەت پیلانەکانی دوژمن دایە . جاشی ناوزڕاو غەفوور،بەرپرسی دەستەی سیخوڕیی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە شاری شنۆ بووە و دوایین کردەوەی  خۆفرۆشانەی بەشداریی بووەلە تاوانی "قەرەسەقەڵ" دا .
تاوانبار، بە هۆی کەوتنە بەر دسڕێژی هەڵۆکانەوە،بەتوندی بریندار بووە و لە لایەن ئاغا کانییەوە لە نەخۆشخانەی  ورمێ  فڕێدراوە.

  هەڵۆکانی زاگرۆس هەموو چاش و خۆ فرۆش و بەرماولێسەکانی ڕژیمی سەرکوتکەری کۆماری ئیسلامی  جارێکی دیکەش ئاگادار دەکاتەوە کە ،نە تێپەڕینی کات و نە سپای فشەڵۆکی دوژمن ناتوانێ  لە سزای گەل یان بپارێزی . غەفووری جاش


                                      هەڵۆکانی زاگرۆس
                                      ٢٥ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی