۱۳۹۴ مهر ۶, دوشنبه

كۆمەڵە زانیارییەكیان لە سەر هەندێك خۆفرۆشی ناوچە جۆراوجۆرەكانی كوردستانی ڕۆژهەڵات




(هەڵۆكانی زاگرۆس) لە لایەن دڵسۆزانی گەلی كوردەوە، كۆمەڵە زانیارییەكیان لە سەر هەندێك خۆفرۆشی ناوچە جۆراوجۆرەكانی كوردستانی ڕۆژهەڵات پێ گەیشتووە، كە بۆ ئاگاداری خەڵكی كوردستان بڵاوی دەكەینەوە. هیوا دەخوازین ئەم مرۆڤانە دەست لە سیخوری و خیانەت هەڵبگرن.
1ـ قادر قادرپوور: كوری عەلی، خەڵكی گوندی "زەنگیاوێ"ی ناوچەی پیرانشارە، بەسیجی فەعالەو كاری هەوالگری و سیخوری لە سەر خەڵك و تێكۆشەرانی دڵسۆزی كوردستان كە بە دژی كۆماری ئیسلامی خەبات دەكەن، دەكات. سەر بە ئیتلاعاتی نیزامی سپایە.
2ـ حەمزە مەنگور: كوری عەبدوڵڵا سێلوێ، خەڵكی ناوچەی پیرانشار لە شەهرەكی مەنگوران نیشەجێ یە.كاری هەواَگری بۆ ئیتلاعاتی سپا دەكات،بە بەردەوامی لەو ناوچەیەدا دەخولێتەوەو لە ساڵەكانی ڕابردوودا(ساڵەكانی 1390-1391 و 1393) چەند ئەندام و تێكۆشەر، لە تێكۆشەرانی كوردستانی ڕۆژهەڵاتی تەحویلی ئیتلاعاتی سپای پاسداران داوە.
3ـ حەسەن خزری: خەڵكی ناوچەی پیرانشارە، لەو ناوچەیەدا دەگەرێ وبۆ ئیتلاعاتی سپای پیرانشار كار دەكات. و سیخوری لە سەر خەڵك دەكات و هەواڵی بوونی خەباتگێران دەداتەوەوبە ئیتلاعاتی سپا.
4ـ محەممەد ئەمین زەرك: خەڵگی گوندی "زەنگ ئازێ"ی پیرانشارە، بۆ ئیتلاعاتی سپای پیرانشار كار دەكات و كاری تەبلیغی بۆ گەنجەكان دەكات تا ناونووسی لە بەسیج دا بكەن و لە نێو گوندەكان دا سیخوری بكەن.
5ـ ڕەسووڵ مەحزە ئاغایی: خەڵكی گوندی "زەنگ ئاوێ"ی پیرانشارە، بۆ ئیتلاعاتی سپا و نیروی ئینتزامی كاری سیخوری دەكات. و بە ناوی دڵسۆزی كورد و گەل و نیشتمان حەول دەدات خەباتگێران شناسایی بكات.
6ـ حەسەن قادر پوور: كوری عەلی چریك، خەڵكی گوندی "زەنگ ئاوێ"ی پیرانشارە، پیشەی ئەسلی ناوبراو لێدانی  چاڵاوی ئاوە، كار بۆ ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەكات، تیمێكی پێك هێناوەو بە كەرەستەی بیر هەڵكەندن لە گوندەكان دەگەرێن بۆ شناسایی و دۆزینەوەی لایەنگران و ئەندامانی خەباتگێران، تەنانەت چەكیان پێ یە تا تەقەیان لێبكەن، یارمەتی لە ئیتلاعاتی سپاش وەر دەگرن.
7ـ سولەیمان ئەحمەدی: كوری ڕەحیم، خەڵكی گوندی "سێلوێ" ی ناوچەی پیرانشار، بۆ ئیتلاعاتی سپا كار دەكات. وەكوو هەواڵگر و ناسینی  لایەنگرانی خەباتگێرانی كوردستان دەداتەوە بە ئیتلاعاتی سپا، ئێستاش بەرەسمی لە نێو ئیتلاعاتی دا كار دەكات. بە شێوەی جۆراوجۆر لە ناوچە سنوورییەكان و دەورووبەری گوندەكان دەسوورێتەوە. لە گەڵ خۆی حوسێن باپیری" خەیانەتكاری بە ناوبانگیش هاوكاری دەكات.
8ـ كاوەی حاجی كەریم: تێرۆریست و خەیانەتكاری بە ناوبانگ، بەڕەسمی لە گەڵ ئیدارەی ئیتلاعات وئیتلاعاتی نیزامی سپای پاسداران ورمێ كار دەكات. بێجگە لە كاری سیخوری و كۆكردنەوەی زانیاری لە سەر لایەنگرانی ناوچەكە، لاوانی دیكەش هەڵدەخلەتێنێ بۆ كاری سیخوری و تیرۆریستی بنێردرێنە دەرەوەی كوردستانی ئێران، ناوبراو كاری "مەوادی سڕكەر و لەش فرۆشیش " دەكات، زۆربەی باری قاچاغچی و كاسبكارانی ئەو سنوورە كە سەربە خۆن و بە هاوكاری (حاجی هادی ڕوكن ئابادی) گرتوون و بە قازانجی خۆیان فرۆشتوویانن.
9ـ سولەیمان ڕەسووڵی: كوری عەوڵا، سەر بە ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی پیرانشارەو لە مۆڵگەی بەسیجی "دربكە" خەریكی كۆكردنەوەی زانیاری و هەواڵگری لە نێو خەڵك بۆ سپای پاسدارانە، هەروەها خەریكی دووبەرەكی سازكردن لە نێو خەڵكداو ئاژاوەنانەوە هەیە، بە هەڕەشە و تەهدید خەڵك دەترسێنێ.
10: محەممەد ڕەسووڵی: كوری عەلی، برای سولەیمان ڕەسووڵی، بە هۆی خۆش خزمەتی بە ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە نەخۆشخانەی سپای پاسداران  كاریان پێداوەو خەریكی سیخوری و كۆكردنەوەی زانیاری لە سەر  لایەنگرانی خەباتكاران و كەسانی دژی ڕژیم. ناوبراو بە دەرمان كردن، لە گەڵ تیمەدەرمانییەكانی سپا لە ناوچەدا دەگەرێن و كارەكەی ئەنجام دەدات.

هەڵۆكانی زاگرۆس 
4/7/1394ی هەتاوی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر