۱۳۹۴ مهر ۱, چهارشنبه

حوسێن بێریوان




شەوی 29ی خەرمانانی 1394ی هەتاوی جاشێكی ناو زڕاو بە ناوی (حوسێن بێریوان) خەڵكی ئاوایی"باوا"ی ناوچەی مەرگەوەری ورمێ، كە لە شاڕۆچكەی "دزەی مەرگەوەر" نیشتەجێ بوو، لە لایەن "هەلۆكانی زاگرۆس" ـەوە بە سزای تاوان و جینایەتەكانی كردەوە خۆفرۆشیەكانی گەیشت و بە دەسرێژی گوللە كوژرا.

حوسێن بێریوان و بنەماڵەكەی بە هۆكاری "فەسادی ئەخلاقی" لە لایەن خەڵكی ئاوایی "باوا" لە ئاوایی دەردەكرێ و دەچێتە دزەی مەرگەوەر، بە هۆی بەڕەلایی لە ساڵی 1375ی هەتاوی لە گەڵ ئیتلاعاتی نیزامی سپاوە بە نهێنی پێوەندی دەكات و كاری سیخوری لەنێو خەڵك و لەسەر ئەندامانی حیزبە سیاسیەكانی ئەو ناوچەیەی پێ دەسپێردرێ، ناوبراو دوای 5ساڵان خۆش خزمەتی لە ساڵی 1380ی هەتاوی وەك فەرماندەی مۆڵگەی بەسیجی سپا لە شاڕۆچكەی دزەی مەرگەوەر دیاری دەكرێت و نەخشی بەرچاوی لە بەلارێ دابردنی لاوانی ئەو شاڕۆچكەیە داگێراوە.

ناوبراو كەسێكی بێزراو و بەدناو بووە، كردەوەكانی ببوونە هۆی ئەوەی جارێك لە لایەن خەڵكەوە ماشینەكەی بسووتێنرێ، بەڵام بە هۆی خۆش خزمەتیەكانیەوە لە لایەن سپاوە ماشینێكی سەمەندی نوێی پێدەدرێ.

كوژرانی ناوبراو بۆەتە هۆی شادی و خوشحالی خەڵكی ناوچەكە و شاڕۆچكەی دزەی مەرگەوەر بە تایبەتی.

جارێكی دیكە لە لایەن "هەلِۆكانی زاگرۆس"ـەوەـ بە هەموو ئەوكەسانەی خۆش خزمەتی بە دەزگا سەركوتكەرەكانی كۆماری ئیسلامی دەكەن و خەڵك ئەزیەت و ئازار دەدەن و سیخوری بە قازانجی ڕژێم دەكەن ڕادەگەیێنن، ئەگەر دەست لەو كردەوە خیانەت كارانەیان هەڵنەگرن، چارەنووسیان وەكوو "حوسێن بێریوان" دەبێت.





بژی كورد و كوردستان، مردن بۆ دوژمنانی كورد.

(هەڵۆكانی زاگرۆس)
1394/6/30ی هەتاوی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر