ڕاگەیاندراوێک لە لایەن هەڵۆکانی زاگرۆسەوە
هەڵۆکانی زاگرۆس پۆلی ئاربابا ڕادەگەیەنن کە، هەروەک لە ڕاگەیاندراوەکانی پێشوومان دا پشتیوانیی توند و تۆڵی خۆمان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی خەڵکی کوردستان ڕاگەیاندبوو ،بەم شێوەیەش پاتەی دەکەینەوە کە لە هیچ تاوانێکی هێزە داگیرکەرەکانی مل بەپەت و ڕستی کۆماری ئیسلامی
چاوپۆشی ناکەین و جینایەتەکانیان بێ وەڵامی گورچووبڕ ناهێڵینەوە. تەوار و هەڵۆ باڵ ئاگرینەکانمان ئەمڕۆ ئێوارێ ۲٥ی گەلاوێژ کات ٨ پێکاپێکی بارکرراو لە چەکداری بەکێگیراوی ناوزڕاو بەهەنگی مەرزیی مۆڵدرا لە نزیک ئاوایی بڵەسەن، لە جادەی بەردەبووکـ ـ بانە یان دایە بەر دەسڕێژی چەکی تۆڵەی شەهیدانی پێشمەرگەو ژمارەیەکی بەرچاویان لێ بەسزای گوێ لەمستی بۆ تاوانکارییەکانی کۆماری ئیسلامی گەیاند کە، تاڕاگەیاندنی ئەم ه٤کوژراو ۳برینداریان ڕوون بۆتەوە ، لەوانە کەوسەری بەرپرسی هەنگی .مەرزیی چۆمان و زەڵێ یەکێک لە بریندارەکانە...
لە ڕاگەیاندراوی دادێ دا ژمارە و ناوی کوژراوو بریندارەکانی دوژمن ڕادەگەیەنین.
جێی خۆیەتی پڕ بەدڵ دەستی هەڵۆکانمان بکوشین . فەرماندەیی
گشتیی هەڵۆکانی زاگرۆس سەبارەت بەوەشاندنی ئەو زەبرە کاریگەرە لەپەیکەری بۆشی هێزە سەرکوتکەرەکانی رژیمی تاران، دەستخۆشیان لێدەکات و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆدەخوازیت کە بەو هەڵمەتە جوامیرانەیە دڵی خەلکی
کوردستانیان خۆش کرد
هەڵۆکانی زاگرۆســ ۲٥ی گەلاوێژی ۱۳۹۷
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر