هەڵۆکانی زاگرۆس لە شارەدێی "نێ" عەمەلیاتێکی قارەمانانەیان ئەنجام دا
هەڵمەت و عەمەلیاتە قارەمانانەکانی هەڵۆکانی زاگرۆس لە دەڤەرە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵات بەردەوامە و لە بەرەبەری ١٠ی خاکەلێوەش، گورزێکی بەگوڕیان لە هێزەکانی ڕژیم وەشادن.
هەڵۆکانی زاگرۆس: کاتژمێر ١٠ی شەوی چوارشەمە، ٢٨ی مارس بەرانبەر لەگەڵ ٨ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ی کوردی، هەڵۆکانی زاگرۆس لە دەڤەری نیشتمانپەروەری "نێ"، گورزێکی گورچووبڕیان لە هێزەکانی ڕژیم وەشاند.
پۆلێک لە هەڵۆکانی زاگرۆس، کاتژمێر ٢٢:٠٠ـی شەوی چوارشەمە، ٨ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ی کوردی لە شارەدێی "نێ"ـی کۆڵنەدەر، لەو دەڤەرە ماشێنێکی وەزارەتی ئیتلاعاتیان دایە بەر دەسڕێژ.
هەڵۆکان دوای ئەنجام دانی ئەو هێرشە قارەمانانە و سەرکەوتوانە، شوێنی عەمەلیاتەکەیان بە بێ هیچ تێچوویەکی گیانی و مادی بەجێهشتوو و بۆ ئەنجام دانی عەمەلیاتێکی تر لە داهاتووی نزیکدا، بەرەو لووتکەکانی خۆیان هەڵکشانەوە.
تا ئێستا زانیاریی ورد لەمەڕ تێچووە گیانیەکانی ڕژیم و کوژراو و بریندارەکانی لەبەردەستدا نیە بەڵام بەپێی بەراوردە سەرەتاییەکان، لانیکەم ٢ کەس لە چەکدارەکانی ڕژیم لەو هێرشەدا بریندار بوون.
ئێمە وەک هەڵۆکانی زاگرۆس ڕایدەگەیێنین کە ئەو عەمەلیاتەمان بە تۆڵەی هێرشی بێ بەزەیی ڕژیم بۆ سەر خەڵکی شارەدێی "نێ" لە ڕۆژەکانی سەرەتای نەوڕۆژی ئەمساڵ و بەرز ڕاگرتنی یادی شەهید پێشەوا و هاوڕێیانی ئەنجام داوە.
لە ماوەی چەند ڕۆژی یەکەمی ساڵی نوێی کوردیەوە تا ئێستاش، گوشار و هێرش و هەڕەشەکانی ڕژیم لەسەر شارەدێی "نێ" بەردەوامە و تەنانەت گازی فرمێسک ڕێژ و باتوومیان بە دژی خەڵکی بێ دەرەتان بەڵام خۆڕاگر و کۆڵنەدەری شارەدێی نێ بەکار هێنا.
هەروەها ڕاشیدەگەیێنین کە لە ئەگەری درێژەدار و بەردەوام بوونی دۆخی ئەمنی لەسەر شارەدێی "نێ"، عەمەلیاتەکانی ئێمە چڕتر و توندتر دەبن. هەڵۆکانی زاگرۆس پۆلی زرێبار
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر