۱۳۹۵ مهر ۵, دوشنبه

سزای تاوان
                   کامیاران
راگەندراو
  ڕێکەوتی ١ی ڕەزبەری ١٣٩٥ی هەتاوی ، پۆلێک لە هەڵۆکانی زاگرۆس لە ناوچەی کامیاران ، بەمەبەستی ڕێنوێنی و ئامۆژگاری دەچنە ماڵی چەکدارێکی ملکەچی  هێزە سەرکوتکەرەکانی  کۆماری ئیسلامی بە ناوی ساڵح سابیری لە تیلەکۆی کامیاران . هەڵۆکانی زاگرۆس هەوڵ دەدەن ناوبراو ئامۆژگارییەکان لە گوێ بگرێت و  زیانی پێنەگات ، بەڵام ناوبراو  بەمەبەستی دەستوەشاندن لە هەڵۆکان پەلاماری چەکەکەی ی ددات ، کە دەرەتانی پێنادرێت و دەکەوێتە بەر گولەی چەکی هەڵۆیەک و  بریندار دەکرێت . بەهۆی ئەوەی کە بنەماڵەو خێزانی ناوبراو ئاگاداری هەوڵی هەلۆکان بوون و هەر وەها ڕێزگرتن لە داوای لێبووردنیان، ئیزنیان دا ن کە تاوانبار لە لایەن خۆیانە وە بۆچارەسەری ببرێتە نەخۆشخانە .
 بەم هۆیەوە پاتەی دەکەینەوە و دڵنیایی دەدەینە بەکرێگیراوانی ڕژیم کەلەئەگەری بەردەوامییان لە کاسەلێسی و چڵکاوخۆریی ڕژیم و خەیانەت بە گەل و نیشتمان دا پەنجەی ئاگرینی هەڵۆکانی زاگرۆس دەیانگاتی و سزای تاوانەکانیان لێ دەستێنێ .
     
                              نەمان بۆ خۆفرۆشێ
                              بڕووخێ کۆماری ئیسلامیی ئێران

۱۳۹۵ مهر ۲, جمعه

ڕاگەیاندراوی هەڵۆکانی زاگرۆس

 بەم هۆیەوە ڕادەگەیەنین کە دوابەدوای تاوانی کۆماری ئیسلامی  لە شاری سەوڵاوا ،بڕیارمان دا لە تۆڵەی ئەو تاوانەدا هەموو ئەو بەکرێگیراوو و خۆفرۆشانە سزابدەین کە بەهەرشێوەیەک دەستیان لە شەهید کردنی ڕۆڵەخەباتکارەکانی گەل و نیشتمانمان دا هەبووە، هەر بۆیە لە درێژەی سزا دانی خائینان دا دەستی تۆڵە گەیشتە نیشتمانفرۆشی ناسراو "نەسرەدینین سەجادی" کوڕی وسێن  خەڵکی ئاوایی کەلجیی هەورامان و لە شاری سەولاوا  و  کات ٢ی نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی خەرمانان لە هەڵمەتێکی هەڵۆکانی زاگرۆس دا  بە سزا گەیشت .
  سزای تاوان بەردەوامە
                               نەمان بۆ خۆفرۆشی بەداگیرکەرانی نیشتمان
                              نەمان بۆ نیشتمانفرۆشان
                              بڕووخێ کۆماری ئیسلامیی ئێران

                                                                            هەڵۆکانی زاگرۆس٣١ی خەرمانانی ١٣٩٥ی هەتاوی

۱۳۹۵ شهریور ۲۰, شنبه

راگەیاندراوی هەڵۆکانی زاگرۆس

  شەوی هەینی ١٩ی مانگی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٥ لە درێژەی سزای تاوانی نیشتمان فرۆشی و خەیانەت بە گەڵ ،هەڵۆکانی زاگرۆس لە گوندی گڵۆڵانی سەرێ سەر بە شاری بۆکان، خائیین بە نیشتمان و هاوکاری دەزگا سیخوڕییەکانی ڕژیم " هیدایت حوسینی" و" عەزیز حوسینی" یان تەمبێ کرد. هیدایت کوری سەید محەمەدی بلوکبرە و دانیشتوو و لە دایکبووی گوندی گڵۆڵانی سەرێی بۆکانە و تەمەنی ٤٥ ساڵە، ناوبراو لە کرین و فرۆشتنی مادەی هۆشبەری شیشە دا دەستی هەبووە و سەرەڕای ئەوەش هاوکارییی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی رەژیم دەکرد و سیخوری بەسەر خەڵکی ئەو ناوچەیە دەکرد، لە دوایین کردەوەی قێزەونییدا لە لایان دەزگا ئەمنییەکانیی رەژیمە راسپێردرابوو کە لاوانی ناوچەی گەورکایەتی بۆکان بۆ جاشێتی راکێشێ و زۆر بێشەرمانە لە مزگەوتی گڵۆڵانی سەرێ لەسەر ئەو راسپاردەی خۆی قسەی بۆ لاوان کرد بوو و داوای لێکردن ببن بە جاش  و بەسیج، یەک لە فریوخواردووەکانی دەستی هیدایەت ، و یارمەتی دەری لە کاری سیخوری و فرۆشتنی مادەی هۆشبەر دا "عەزیز حوسینی" کوری سەید کەمال بوو، عەزیز برازای هیدایەتە، هەڵۆکانی زاگرۆس هاوکات لەگەڵ هیدایت ئەوەیشان تەمبێ کرد. هیدایت سێ گوڵلەی بەر کەتووە دوو لەزگی و یەک لە شانی چەپی و ئێستا لە بەشی "ئای سی یوی" نەخۆشخانەی گشتی بۆکانە، دۆخی گشتی روو لە خراپییە و عەزیزی برازای یەک گوللـەی بەر سەری کەتووە لە نەخۆشخانەی بۆکان لە بەشی پیاوانە. جێگای ئاماژەیە کە هەڵۆکانی زاگرۆس لە ساڵی ڕابردوودا پتر لە سێ جار بە نوسراوە هیدایەتی حوسینیان ئاگادار کردۆتەوە و داوایان لێکردووە  بە خواستی خۆی دەست لە کردەوە چەپەڵەکانی هەڵگرێ ، بەڵام تا دەهات ئەو لەسەر کردەوەکانی خۆی سوورتر بوو.
بەداخەوە لە کاتی بەسزاگەیاندنی ئەو دوو تاوانبارەدا  کەسێک بە ناوی حەسەن مەعروفی خەڵکی گوندی گڵۆڵانی سەرێ بە هۆی نزیکی لە رووداوەکە بریندار بووە، کە هیوای چاک بونەوەی بۆ دەخوازین .

                                   هەڵۆکانی زاگرۆس ١٩ی خەرمانانی١٣٩٥

۱۳۹۵ شهریور ۱۷, چهارشنبه

بۆکان

    شەوی ڕابردوو لە نێو شاری  بۆکان، لە گەڕەکی "کوی اندیشە" تەقە و لێکدان لە نێوان هەڵۆکانی زاگرۆس  و هێزەکانی ڕژیم هاتۆتە ئاراوە، لە کاتژمێر ٣٠\١٠خولەکەوە خەڵکی گەڕەک شاهیدی ئازایەتی ڕۆلە  قارەمانەکانیان بوون  کە لەڕیزی هەڵۆکانی زاگرۆس دا پارێزگاری لە ماف و کەرامەتی ئینسانییان دەکەن، بەدەربڕینی خۆشحاڵی پێشوازییان لێکردن.
هەڵۆکانی زاگرۆس پاش وەشاندنی زەبر  لە دوژمن بە سلامەتی و سەرکەوتنەوە لە شوێنی ڕاسانەکەیان  دوور کەوتنەوە . بەگوێرەی زانیارییەکان بەکرێگیراوانی ڕژیم برینداریان هەیە  بەڵام هەواڵێک لە دست دا نیە  .

 سەرکەوێ خەباتی ڕەوای خەڵکی کوردستان لە پێناو ئازادی و کەرامەتی ئینسان دا
بڕووخێ ڕژیمی  کوردکوژی کۆماری ئیسلامیی ئێران

                 هەڵۆکانی زاگرۆس١٧ی خەرمانانی ١٣٩٥ی هەتاوی

سزای تاوان  لە ناچیت و کەلبێ ڕەزاخان
 
 لێرەوە
ڕایدەگەیەنین کە هەڵۆکانی زاگرۆس لە درێژەی هەڵمەتی نەبڕاوەی خۆیان بۆ نەهێشتنی خائین و خۆفرۆشان بە نیشتمان، شەوی سێ شەممە لەسەر چوارشەممە ١٦ی خەرمانانی ١٣٩٥ی هەتاوی لە ناوچەی بۆکان، دوو جاشی خۆفرۆشیان بە مەبەستی سزای تاوانی خەیانەتەکانیان کردە ئامانجی  چەکە پیرۆزەکانی شانیان .
لە درێژەی هەڵمەتی بەگۆڕی هەڵۆکانی زاگرۆس دا، دوو جاش بە ناوەکانی عوسمان خەبات و عەبدوڵڵا کەربەلایی لە ناوچەی بۆکان کەوتنە بەر چنگی هەڵۆ تیژباڵەکانی خۆرهەڵات و بە سزای تاوانە دژی گەلییەکانی خۆیان گەیشتن.
کاتژمێر ١٢:١٠ خولەکی شەو جاش عوسمان خەبات لە  ئاوایی ناچیت کەوتە بەر پەلاماری گورچووبڕی هەڵۆکان.
هەروەها  کاتژمێر ١٠:٣٠شەو لە ئاوایی سەرچنار، جاشی دژی گەلی عەبدووڵا کەربەلایی کەوتە بەر پەلاماری هەڵۆکان و بە سزای خیانەتەکانی بە خاک  و خەڵکی کوردستان گەیشت.
پێویست بە ئاماژەیە کە بە هۆی نالەباری شوێن و بۆ پاراستنی گیانی هەڵۆکان، دوای دەستڕێژە گورچووبڕە بەبڕشتەکە، هەڵۆکان بەسڵامەتی و سەرکەوتووانە لە شوێنەکە دوورکەوتوونەوە و بەو هۆیەشەوە زانیاریی زیاتر لەمەڕ مان و نەمان و دۆخی ئەو دوو جاشە لە هەواڵەکانی داهاتودا ڕادەگەیێندرێت.

هەڵۆکانی زاگرۆس، خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەنەوە کە تا مانی یەک جاش و خۆفرۆش، لە خەبات بە دژی نیشتمانفرۆشەکان بەردەوام دەبن.

    سەرکەوێ خەباتی ڕەوای خەڵکی کوردستان
    بڕووخێ کۆماری ئیسلامیی ئێران

                                           هەڵۆکانی زاگرۆس١٧/٠٦/١٣٩٥ی هەتاوی