۱۳۹۴ مرداد ۲۲, پنجشنبه

بەرێوەبەریی هەڵۆكانی زاگرۆس




خەبات و بەرخۆدانی گەلی كوردهەوراز و نشێوی زۆری بریوە,هەزاران رۆڵەی قوربانی رێی ئازادی و بەختەوەری ژیانی و مێژوویەكی پرلەشانازی لە ناوچە و جیهان دا تۆماركردووە,ناوی كورد و رۆڵە گیانبەختكەرانی لە نێوگەلانی جیهان بۆتە وێردی سەرزمانان.

 جێی شانازی و سەر فەرازیە كە رۆڵەكانی گەلی كورد رێرەو و رێبواری ئەو هەموو فیداكاری و گیانبازیە بن.
  ئێمە(كیژ وكوورانی)كورد لە كوردستانی رۆژهەڵات بەئەركی نیشتمانی و نەتەوەیی خۆمان زانیوە رەورەوەی خەبات وشۆرش درێژە بدەین, هەربۆیە"هەڵۆكانی زاگرۆس"مان دامەزراندوە كە هەموو چین و تۆێژەكانی كۆمەڵگای كوردستانی لە خۆوە گرتووە.

   داوا لە هەمووی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانی ئێران دەكەین,بە ناردنی هەواڵ و زانیاری لەسەر رووداوەكان,دام و دەزگاو عەوامیلی سەركوتگەری رژێم,جەلادانی نێوبەندیخانە وبەكرێگیراوانی ناوچەیی یارمەتیمان بكەن,داوا لە لاوانی شۆرشگیرلە هەر شوێنێكی كوردستان دەكەین خۆیان بەیارو یارمەتی دەری "هەڵۆكانی زاگرۆس"بزانن, بە پشتیوانیكردنتان و بەیەكەوە بوونمان دەتوانین هێزە زەبەلاحەكەی رژێم لاواز و تێك بشكێنین.





                                                      بەرێوەبەریی هەڵۆكانی زاگرۆس
                                      15/5/1394ی هەتاوی بەرانبەر بە 7/8/2015ی زایینی 

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر