.هەڵۆکانی زاگرۆس پۆلی نارین ڕادەگەیەنن
پۆلێک لە هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەڵمەتێکی زراوتۆقێندا هێرشیان کردەسەر مۆڵگەی کەڵانتەریی ١١ی ڕژیم لە شاری سەقز.
ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ١٣ی سەرماوەزی ١٤٠٠ هەتاوی کاتژمێر نزیک ٣ی شەو بەکاتی خۆرهەڵات هەڵۆکانی زاگرۆس بە هێرشکردنە سەر کەلانتەری ١١ هەڵکەوتوو لە شەقامی شارەبانی سەقز سزای بەکرێگیراوانی مۆڵدراوی ئەم مۆڵگەیەی ڕژیمیاندا.
شایانی باسە کلانتەری ١١ بەردەوام خەریکی ئازاردانی خەڵکە و فشارێکی زۆری بۆ خەڵکی شاری سەقز هێناوە.
هەڵۆکانی زاگرۆس لە شاری سەقز ڕایانگەیاندووە کە بۆ پشتیوانی لە خەڵکی شاری سەقز و بەربەرەکانی لەگەڵ دام و دەزگا سەرکووتکەرەکانی ڕێژیم ئامادەی هێرشکردنە سەر ئەم بنکانەن و خۆیان بە پشتیوانی خەباتی خەڵکی کوردستان دەزانن و لەبەرەبەری ٢٦ی سەماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان بەڵێن لەگەڵ بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان نوێ دەکەنەوە کە تا گەیشتن بە ئامانج و مافەکانی کورد لەسەنگەری بەرخۆدان دابن.
سەرکەوێ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی خەڵکی کوردستان
نەمان بۆ ڕژیمی داسەپاوی کۆماری ئیسلامی
هەڵۆکانی زاگرۆس ١١ی سەرماوەزی ١٤٠٠