۱۳۹۷ آذر ۱۵, پنجشنبه

چالاکیی هەڵۆکانی زاگرۆس هەڵۆکانی زاگرۆس هێرشیان کردەسەر مۆڵگەیەکی سپای داگیرکەری کۆماری ئیسلامی لە پارێزگای سنە. ئاوایی دگاگا لەنێوان شارەکانی کامیاران و سەوڵاوای پارێزگای سنە هەڵکەوتووە. خەڵکی نیشتمانپەروەری دگاگا لە ڕەوتی خەباتی نوێی گەلەکەماندا چالاکانە بەشدارییان لەبزووتنەوەداکردووە و بە گیان و ماڵ پشتیوانی هێزی پێشمەرگە بوون.سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بەمەبەستی سەرکوت و ترساندنی خەڵکی ئاوایی دگاگا دوومۆڵگەی ئاوساوەجاش و پاسداری لەنێو ئاوایی و بەرزاییەکانی ئەوگوندەدا ڕۆناوە.کوڕەی گڵێن کە بە تەپەعوسمانیش ناسراوە لەمێژە بەوکوانەوە ئاوساوە کە بێزراوی خەڵکی ئاوایی و ناوچەکەیەوهێمای دزێوی ڕوخساری داگیرکەرانی کوردستانە. هەڵۆکانی زاگرۆس بڕیاریاندا بۆدەربڕینی ئەوڕق و بێزارییە زەبرێکی کاریگەریان لێ بوەشێنن. پێنجی ئێوارێ بەکاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پۆلی کۆساڵان ی هەڵۆکانی زاگرۆس مۆڵگەی تەپە عوسمانی هەوارمارانی لەدگاگایان بۆ ماوەی نیو کاتژمێردایە بەرگورزی ئاگرینی چەکەکانیان.ئاکامی ئەوهێرشەی هەڵۆکانی زاگرۆس کۆمەڵێک کوژراو و برینداری دوژمن بوون و زیانی ماڵی لە کەلو پەلی موخابراتی و لۆجێستیکیی سپای دژی گەلیی دەوڵەتی تاران. ١٤ی سەرماوەزی١٣٩٧ هەڵۆکانی زاگرۆس پۆلی کۆساڵان

۱۳۹۷ آبان ۲۸, دوشنبه


هەڵۆکانی زاگرۆش پۆلی ئاربابا لە هەواڵی بەرێ دا ڕامانگەیاند کە تاقمێک لە بەکرێگیراوانی تاڵانچی و ڕێگری کۆماری ئیسلامێ لە ناوچەی خێڵەڕەشی بانە ، لەسەر تاوانە یەک لەدوای یەکەکانیان سزا دراون. لەدرێزەی دەستکەوتنی زانیارییەکانمان دا ، لەئاکامی ئەو هێرشە دا کوژراوێک و دوو بریندار بە ناوەکانی ١- ئارمان فەخری، کوژراو،٢-لوقمان خیالی بریندار ٣-...منشلوو بەبرینداری براونەتە نەخۆشخانەی سەلاحەدین و پاشان ڕاگوێزراون. هەڵۆکانی زاگرۆس ڕادەگەیەنین کە تاکۆتایی هێنان بەدەسڵاتی زۆرەملێی حکوومەتی تاران لە کوردستان هەروا پاڵپشت و پارێزەری هاونیشتمانانی زۆرلێکراومانین و بێ وچان سزای تاوانبارانی بەر ڕستی ‌یزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی دەدەین. بڕووخێ کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرکەوێ خەباتی ڕەوای خەڵکی کوردستان هەڵۆکانی زاگرۆس پۆلی ئاربابا ٢٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٧ی هەتاوی

۱۳۹۷ آبان ۲۶, شنبه

سزای تاوان


هەڵۆکانی زاگرۆس پۆلی ئاربابا سزادانی چەکدارە تاوانبارەکانی کۆماری ئیسلامی ڕادەگەیەنن کات ١٠و١٥ خولەکی شەوی ٢٥لەسەر٢٦ی خەزەڵوەری ١٣٩٧ی هەتاوی بەکاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەستەیەک لە ڕێگر و تاڵانچییەکانی کۆماری ئیسلامی کەبە مەبەستی ڕاوەڕووت و کوشتنی کاسبکارانی ناوچی ناوبریکانی خێڵەڕەشی بانە بۆسە دەنێنەوەو و پەلاماری زەحمەتکێسشن دەدەن و بەنیازی تاڵانکردنی کەل شەوی وپەلەکانیان دەبن دەکەونە بەر هێرش پۆلێک لە هەڵۆکانی زاگرۆس، لەو بەهاناوەچوونەی هەڵۆکان دا کاسبکار و زەحمەتکێشانی ناوچەکە لە کوشتن و تاڵان کردن ڕزگاریان دەبێ و ژ،لارەیەکی بەرچاو لە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار دەبنو بە پەڵەپڕووزێ ناوچەکە چۆل دەکەن. تا گەیشتنی ئەم هەواڵە لەڕادەی دروستی کوژراو یابرینداری دڵنیا نیین. لە ڕاگەیاندنی دادێ دا بەوردی چۆنییەتی هەواڵەکە ڕادەگەیەنین هەڵۆکانی زاگرۆس پۆلی ئاربابا

۱۳۹۷ مرداد ۲۵, پنجشنبه


ڕاگەیاندراوێک لە لایەن هەڵۆکانی زاگرۆسەوە هەڵۆکانی زاگرۆس پۆلی ئاربابا ڕادەگەیەنن کە، هەروەک لە ڕاگەیاندراوەکانی پێشوومان دا پشتیوانیی توند و تۆڵی خۆمان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی خەڵکی کوردستان ڕاگەیاندبوو ،بەم شێوەیەش پاتەی دەکەینەوە کە لە هیچ تاوانێکی هێزە داگیرکەرەکانی مل بەپەت و ڕستی کۆماری ئیسلامی چاوپۆشی ناکەین و جینایەتەکانیان بێ وەڵامی گورچووبڕ ناهێڵینەوە. تەوار و هەڵۆ باڵ ئاگرینەکانمان ئەمڕۆ ئێوارێ ۲٥ی گەلاوێژ کات ٨ پێکاپێکی بارکرراو لە چەکداری بەکێگیراوی ناوزڕاو بەهەنگی مەرزیی مۆڵدرا لە نزیک ئاوایی بڵەسەن، لە جادەی بەردەبووکـ ـ بانە یان دایە بەر دەسڕێژی چەکی تۆڵەی شەهیدانی پێشمەرگەو ژمارەیەکی بەرچاویان لێ بەسزای گوێ لەمستی بۆ تاوانکارییەکانی کۆماری ئیسلامی گەیاند کە، تاڕاگەیاندنی ئەم ه٤کوژراو ۳برینداریان ڕوون بۆتەوە ، لەوانە کەوسەری بەرپرسی هەنگی .مەرزیی چۆمان و زەڵێ یەکێک لە بریندارەکانە... لە ڕاگەیاندراوی دادێ دا ژمارە و ناوی کوژراوو بریندارەکانی دوژمن ڕادەگەیەنین. جێی خۆیەتی پڕ بەدڵ دەستی هەڵۆکانمان بکوشین . فەرماندەیی گشتیی هەڵۆکانی زاگرۆس سەبارەت بەوەشاندنی ئەو زەبرە کاریگەرە لەپەیکەری بۆشی هێزە سەرکوتکەرەکانی رژیمی تاران، دەستخۆشیان لێدەکات و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆدەخوازیت کە بەو هەڵمەتە جوامیرانەیە دڵی خەلکی کوردستانیان خۆش کرد هەڵۆکانی زاگرۆســ ۲٥ی گەلاوێژی ۱۳۹۷

۱۳۹۷ تیر ۲۰, چهارشنبه

هەڵۆکانی زاگرۆس بکوژی شەهیدان عەوڵاتەبەرزەومرادڕەحیم زادەیان بە سزای تاوانکارییەکانی گەیاند حوسێن شوانکارەی جاش ڕست و قەڵاتە لەملی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ڕژیم
ی داگیرکەری ماف و ئازادییەکانی خەڵکیکوردستان پاش ڕۆژگارێکی درێژ لەخۆشاردنەوە لە کولانەکانی دوژمن دا ، سەرەنجام ئەم ئێوارەیە کەوتە بەر سێرەی تفەنگی هەڵۆچاوتیژەکانی زاگرۆس و مەڵبەندی پیرانشاریان لەگەڕی بوونی پاک کردەوە ڕادەگەیەنین کە پۆلی قەندیلی هەڵۆکانی زاگرۆس ئاگاداری تاوانکارییەکانی هەموو ئەوگەل و نیشتمانفرۆشانەیە کەبە دەسکیسیی دوژمن بوونە هۆی داگیرکرانی نیشتمانەکەمان و ڕژانی خوێنی ڕۆڵە خەباتکارەکانی گەلەکەمان. لە تاوانباران خۆش نابین مەگەر ئەوکاتەی خۆبخەنەوە باوەشی گەل و داوای لێبووردن لە دایکی شەهیدان وئازیزانیان بکەن. هەڵۆکانی زاگرۆس .پۆلی قەندیلی۲۰ پووشپەڕی۱۳۹۷

۱۳۹۷ تیر ۱۱, دوشنبه

هەڵۆکانی زاگرۆس هێرشیان کردە سەر مۆڵگەیەکی بەکرێگیراوانی ڕژیم لە پیرانشار پۆلی قەندیل لەهەڵۆکانی زاگرۆس شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە پەلاماری مۆڵگەی خۆبەدەستەوەدەرانی بەسیجی سپای پاسدارانیان لە پیرانشار داو لە بڵێسەی ئاوردا سووتاندیان بەکاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان/٤٥دەقیقەی پاش نیوەشەو پۆلی قەندیلی هەڵۆکانی زاگرۆس، بەمەبەستی زراو تۆقاندن و هەروەها وریاکردنەوەیان لەوەی کەئاکامی ئاکاری خۆبەدەستەوەدەرانەیان و خزینیان بۆ بازنەی خۆفرۆشی ئەوەدەبێ کە خەڵکی پیرانشار دوزەخیان لەشار دا بۆ دادەخەن. خۆفرۆش و خۆبەدەستەوەدەران ئاگادار دەکەینەوە
کە لە چاوی تیژی هەڵۆ ون نابن و دڵنیا بن هەموو ماڵێکی ئەم گەلە ڕاپەڕیوە هیلانەی هەڵۆیەکی زاگرۆسە. هەڵۆکانی زاگرۆس ۱۲ی پووشپەڕی۹۷

۱۳۹۷ اردیبهشت ۲۰, پنجشنبه


وردەکاری زیاتر لەبارەی هێرشی هەڵۆکانی زاگرۆس لە بانە بە پێی دوایین زانیاریەکان، لە ئەنجامی هێرشی شەوی رابردووی هەڵۆکانی زاگرۆس،پۆلی ئاربابا بۆ سەر مۆڵگەی رێژیم لە زەرواوی سەرێ،جێگری فەرماندەی مۆڵگەکە و ژمارەیەکی دیکە لە دژی گەلییەکانی جێگیر لەو ناوچەیە برینداربوونە. هەر بە پێی دوایین زانیاریەکان، بەشێک لە مۆڵگەکە بە سەر بەکرێگیراواندا رووخاوە. هەڵٶکانی زاگرۆس ٢٠ی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی
مۆڵگەیەکی تاوانبارانی کۆماری ئیسلامی ئاورباران کرا بەم هۆیەوە ڕادەگەیەنین کە مۆڵگەی تاوانبارانی ڕژیمی سەرکوت وتاڵان و سێدارە لە ناوچەی بانە لەلایەن پۆلێک لە هەڵۆکانی زاگرۆسەوە درایە بەر زەبری مووشووەکی تۆقێنەری ئاڕبیجی. هەڵۆکانی زاگرۆس پۆلی ئاربابا شەوی ڕابردوو لەگەڵ یەکەم چرکەکانی پێنجشەممە٢٠ی بانەمەڕ زراوی مۆلگەی جاشە ئاڵقەلەگوێیەکانی سپای سەرکوتی کۆماری ئیسلامییان لە ناوچی ئاربابای شاری بانە تەقاند . مۆڵگەی زەرواوی دوژمنی ماف و ئازادییەکانی خەڵکی کوردستان لە زەرواوی سەرێ ماوەیەکی دوور و درێژە لە لایەن سپای پارێزەری دەوڵەتی تارانەوە لەو ناوچەیە وەک دمەڵی بۆگەنیو بە جەستەی جوان و ڕازاوی ناوچەی بانەوە چاوی خەڵکی ناوچەکە ئازار دەدا .بەکرێگیراوانی ئەو مۆلگەی بوونەتە داردەستی هێزە سەکوتکەرەکانی سپا و بەردەوام بە تاڵان و برینی خەڵکی خەباتکار و هەژار و کاسبکاری ناوچەکە بە . نرخی کاسەلێسی و بەرماوخۆری شکۆی خەڵکی ناوچەکە دەژاکێنن .هەڵۆکانی زاگرۆس لە ڕاگەیەندراوی دادێ دا زیانەکانی دوژمن لەو مۆڵەگەیە ڕادەگەیەنن.

۱۳۹۷ فروردین ۹, پنجشنبه


هەڵۆکانی زاگرۆس لە شارەدێی "نێ" عەمەلیاتێکی قارەمانانەیان ئەنجام دا هەڵمەت و عەمەلیاتە قارەمانانەکانی هەڵۆکانی زاگرۆس لە دەڤەرە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵات بەردەوامە و لە بەرەبەری ١٠ی خاکەلێوەش، گورزێکی بەگوڕیان لە هێزەکانی ڕژیم وەشادن. هەڵۆکانی زاگرۆس: کاتژمێر ١٠ی شەوی چوارشەمە، ٢٨ی مارس بەرانبەر لەگەڵ ٨ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ی کوردی، هەڵۆکانی زاگرۆس لە دەڤەری نیشتمانپەروەری "نێ"، گورزێکی گورچووبڕیان لە هێزەکانی ڕژیم وەشاند. پۆلێک لە هەڵۆکانی زاگرۆس، کاتژمێر ٢٢:٠٠ـی شەوی چوارشەمە، ٨ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ی کوردی لە شارەدێی "نێ"ـی کۆڵنەدەر، لەو دەڤەرە ماشێنێکی وەزارەتی ئیتلاعاتیان دایە بەر دەسڕێژ. هەڵۆکان دوای ئەنجام دانی ئەو هێرشە قارەمانانە و سەرکەوتوانە، شوێنی عەمەلیاتەکەیان بە بێ هیچ تێچوویەکی گیانی و مادی بەجێهشتوو و بۆ ئەنجام دانی عەمەلیاتێکی تر لە داهاتووی نزیکدا، بەرەو لووتکەکانی خۆیان هەڵکشانەوە. تا ئێستا زانیاریی ورد لەمەڕ تێچووە گیانیەکانی ڕژیم و کوژراو و بریندارەکانی لەبەردەستدا نیە بەڵام بەپێی بەراوردە سەرەتاییەکان، لانیکەم ٢ کەس لە چەکدارەکانی ڕژیم لەو هێرشەدا بریندار بوون. ئێمە وەک هەڵۆکانی زاگرۆس ڕایدەگەیێنین کە ئەو عەمەلیاتەمان بە تۆڵەی هێرشی بێ بەزەیی ڕژیم بۆ سەر خەڵکی شارەدێی "نێ" لە ڕۆژەکانی سەرەتای نەوڕۆژی ئەمساڵ و بەرز ڕاگرتنی یادی شەهید پێشەوا و هاوڕێیانی ئەنجام داوە. لە ماوەی چەند ڕۆژی یەکەمی ساڵی نوێی کوردیەوە تا ئێستاش، گوشار و هێرش و هەڕەشەکانی ڕژیم لەسەر شارەدێی "نێ" بەردەوامە و تەنانەت گازی فرمێسک ڕێژ و باتوومیان بە دژی خەڵکی بێ دەرەتان بەڵام خۆڕاگر و کۆڵنەدەری شارەدێی نێ بەکار هێنا. هەروەها ڕاشیدەگەیێنین کە لە ئەگەری درێژەدار و بەردەوام بوونی دۆخی ئەمنی لەسەر شارەدێی "نێ"، عەمەلیاتەکانی ئێمە چڕتر و توندتر دەبن. هەڵۆکانی زاگرۆس پۆلی زرێبار

۱۳۹۶ اسفند ۲۳, چهارشنبه


سزای تاوان ڕاگەیەندراوی هەڵۆکانی زاگرۆس لەمەر سزادانی تاوانبار مامەڵ محەممەدی ناوزڕاوی جاش، مامەڵ محەممەدی کوڕی جەمیڵ خەڵکی باوان ی مەرگەوڕ بە تاوانی دەستەمۆیی و سیخوڕی بۆ چەکدارە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی، ئەزیەت و ئازاری لاوان و تاڵان و بڕی کاسبکارانی هەژاری ناوچەکە، گوشار و ترس و تۆقاندنی لاوان و بەهۆیەوە ڕەکێش کردنیان بۆ نێو ڕایلکەی سیخوڕیی بەسیج، لە لایەن هەڵۆکانی زاگرۆس پۆلی مەرگەور بەسزای تاوانەکانی گەیشت. مامەڵ لەو خۆفرۆشانەبوو کە سەرەڕای چەند جار وریاکردنەوە و داوای وازهێنان لە کردەوە دژیگەلییەکانی هەروا درێژەی بە گوێ لەمستی بۆ دەسەڵاتدارانی ڕژیم لە ناوچەکە دەدا، هەر بۆیە سەرلە ئێوارەی ڕۆژی ٢٢ی ڕەشەممە بڕیاری سزادانی لە لایەن هەڵۆکانی زاگرۆشەوە دراو گوللە باران کرا . بەم هۆیەوە جارێکی دیکەش هەڵۆکانی زاگرۆس هەموو ئەوچەکدارانی کەوتوونەتە داوی پیلانەکانی دەوڵەتی تاران بۆ سەرکوت و ئازاری گەلەکەیان وشیار دەکاتەوە کە کۆتایی بە خزمەت کردنی داگیرکەرانی ماف و ئازادییەکانی گەلەکەیان بێنن، بە پێچەوانەوە لە لایەن هەڵۆکانی زاگرۆسەوە بەسزای تاوانەکانیان دەگەن هەڵۆکانی زاگرۆس ٢٢یڕەشەممەی ١٣٩٦ی هەتاوی

۱۳۹۶ اسفند ۸, سه‌شنبه


نیشتمانفرۆشێکی تر بە سزای خیانەت بە نیشتمان گەیشت جاشیکی نیشتمانفرۆش لە ناوچەی بانە بە سزای کردەوەکانی خۆی لە هەمبەر نیشتمان گەیشت و کوژرا، جاش "عەلی قادری" ناسراو بە عەلی سەلیم بلەی، لەنێوان جادەی ڕەشەقەڵات- بانە کوژرا. هەڵۆکانی زاگرۆس: کاتژمێر ١٦:٠٠ـی ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە 27ی ژانویە بەرانبەر لەگەڵ ٨ی ڕەشەمەی ٢٠١٨ی زایینی، جاش "عەلی قادری" ناسراو بە عەلی سەلیم بلەی، لەنێوان جادەی ڕەشەقەڵات- بانە واتا بانە بۆ سەقز کوژرا. ئێمە وەک هەڵۆکانی زاگرۆس وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە، بەرپرسیارەتیی سزادان و کوشتنی ئەو نیشتمانفرۆشە لەلایەن "هێزی وەنەوەشەی" هەڵۆکانی زاگرۆسەوە وەئەستۆ دەگرین و ڕایدەگەیێنین کە بە تاوانی خیانەت بە نیشتمان و نەتەوەفرۆشی و بەگرت دانی لاوانی نەتەوەکەمان و خۆشخزمەتی بۆ داگیرکەران، سزامان داوە ئێمە وەک پۆلی "وەنەوشە"ـی سەر بە هەڵۆکانی زاگرۆس، سزادانی جاشی دەستەمۆی چەکدارە سەرکوتکەرەکانی دەوڵەت عەلی قادری ناسراو بە عەلیی سەلیم بەلەجەڕ، بەتاوانی گەلفرۆشی و تاڵان و بڕینی خەڵکی هەژار و کاسبکار، ڕادەگەیەنن." شیاوی ئاماژەیە کە پێشتریش چەندین جاران ئەو نیشتمانفرۆشەمان ئاگادار کردووەتەوە کە دەست لە خیانەت و کوردفرۆشی هەڵبگرێ و بگەڕێتەوە داوێنی کوردایەتی بەڵام ناوبراو لە خیانەتەکانی خۆی بەردەوام بوو تا لە ئاکامدا لە دادگای دادوەریی کوردایەتیدا، بڕیاری سزادران و کوژرانی بۆ دەرچوو. ئەو هەواڵە بە گەیشتنی زانیاریی زۆرتر، نوێ دەکرێتەوە .... هەڵۆکانی زاگرۆش پۆلی وەنەوشە ٨ی ڕەشەممەی ۱۳۹۶ی هەتاوی

هەڵۆکانی زاگرۆس،پۆلی وەنەوشە سزادانی جاشێک ڕادەگەیەنن: پۆلی وەنەوشەی هەڵۆکانی زاگرۆس ڕادەگەیەنن کە کات ٤ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەنێوان جادەی ڕەشەقەڵات - بانە جاشی دەستەمۆی چەکدارە سەرکوتکەرەکانی دەوڵەت عەلی قادری ناسراو بە عەلیی سەلیم بەلە جەڕی بەتاوانی گەلفرۆشی و تاڵان و بڕینی خەڵکی هەژار و کاسبکار،ڕادەگەیەنن. لە ڕاگەیەندراوی داهاتوو دا عەلیی سەلیم بلەجەڕی و تاوانکارییەکانی دەناسێنین. هەڵۆکانی زاگرۆس-پۆلی وەنەوشە

۱۳۹۶ بهمن ۱۳, جمعه


ڕاسانەوەی هەڵۆکانی زاگرۆس هەمبەر بۆسەی ناجای بەکرێگیراو. بۆسەیەکی ناجای بەکرێگیراوی ڕژیم سەرکوت کرا. ناجا کە لەژێر فەرمانەکانی سپای پاسدارانی حکوومەتی تاران دا ئەرکی دزێوی ڕاوەڕووت و تاڵان و کوشتوبڕی کاسبکارانیشیان وەک ئەرکەکانیتریان کە سەرکوت و داپڵۆسینی تێکۆشەران و ئازادیخوازانی کوردستانە، پێ ئەسپێردراوە و بەردەوام مڵوومۆیانە. لە مڵو مۆ و خۆمەڵاس دانیاندا،ڕۆژی ٥شەممە کات ٤ی پاشنیوەڕۆی خۆرهەڵات ، بۆسەیەک لەڕاستای مەبەستە گڵاوەکانیان کە لە داوخستنی کاسبکارانی ناوچەکە و تاڵانی کەل و پەلەکانیانە دادەنێنەوە. پۆلێک لە هەڵۆکانی مەڵبەنندی ئاربابا لە ئاست دەراوی بەیاندەرە ،لەناوچەی سەرشیوی سەقز و جادەی دووئاو- بانە دا چاوەدێریی پیلانەکەیان دەکەن. داوی کرێگرتەکانی دوژمن لەبەرچاوی تیژی هەڵۆکانی کاکەیان و بەختیار ئاشکرا دەبێ و هەڵۆکانی زاگرۆس، بەڕاسانەوەیان ناجای بەکرێگیراو دەدەنە بەر ئاگری تووڕەییان و لە بەر ماڵی وزمەڵێ تێکیاندەشکێنن . پاش ئاور بارانێکی چەند خولەکی هەڵۆکان بە سڵامەتی بەردەوام بوون لە فڕین بە دوندەکانی چیای دووزین وکێوی شەهید و کەلی بەرزی خانا. هەواڵ لە وێکەوتنی زەبری گورچوو بڕ لەو ڕەوە گوێلەمستە هەیە کە لە دادێ دا ڕای دەگەیەنین . هەڵۆکانی زاگرۆس ١٢ی ڕێبەندانی ١٣٩٦

۱۳۹۶ دی ۲۱, پنجشنبه

هێرش بۆسەر مۆڵگەی دوژمن

هێرش بۆسەر مۆڵگەی دوژمنی داگیرکەر لە شاری پیرانشار کوانی بۆگەنیوی سەرشانی شاری ڕازاوەی خانێ،شاری پیرانشار، مۆڵگەی چەکدارەداگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی،کەتەبەر هێرشی هەڵۆباڵ بەفرینەکانی زاگرۆس لە پۆلی قەندیل. کاتژمێر یازدەونیوی شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە ڕێکەوتی۲۰ مانگی بەفرانبار لە نێوەڕاستی شاری پیرانشار، مۆڵگەی ئازاری سپای پاسداران کەوتە بەرهێرشی پۆلەهەڵۆی قەندیل،لەهەڵۆکانی زاگرۆس. پەلاما و هێرش بۆ سەر ئەو بنکەیەی هێزی سەکوتکەری دوژمن ۱٥ خولەکی خایاند. هەڵۆکان پاش ئەوگورزە لە کەڵەشی سپای ڕژیم شوێنەکەیان بەجێهێشت. لەژمارەی کوژراو و برینداری هەواڵێک لە دەست دانیە. هەڵۆکانی زاگرۆس ۲۰ی بەفرانباری ۱۳۹٦ی هەتاوی