نیشتمانفرۆشێکی تر بە سزای خیانەت بە نیشتمان گەیشت
جاشیکی نیشتمانفرۆش لە ناوچەی بانە بە سزای کردەوەکانی خۆی لە هەمبەر نیشتمان گەیشت و کوژرا، جاش "عەلی قادری" ناسراو بە عەلی سەلیم بلەی، لەنێوان جادەی ڕەشەقەڵات- بانە کوژرا.
هەڵۆکانی زاگرۆس: کاتژمێر ١٦:٠٠ـی ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە 27ی ژانویە بەرانبەر لەگەڵ ٨ی ڕەشەمەی ٢٠١٨ی زایینی، جاش "عەلی قادری" ناسراو بە عەلی سەلیم بلەی، لەنێوان جادەی ڕەشەقەڵات- بانە واتا بانە بۆ سەقز کوژرا.
ئێمە وەک هەڵۆکانی زاگرۆس وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە، بەرپرسیارەتیی سزادان و کوشتنی ئەو نیشتمانفرۆشە لەلایەن "هێزی وەنەوەشەی" هەڵۆکانی زاگرۆسەوە وەئەستۆ دەگرین و ڕایدەگەیێنین کە بە تاوانی خیانەت بە نیشتمان و نەتەوەفرۆشی و بەگرت دانی لاوانی نەتەوەکەمان و خۆشخزمەتی بۆ داگیرکەران، سزامان داوە
ئێمە وەک پۆلی "وەنەوشە"ـی سەر بە هەڵۆکانی زاگرۆس، سزادانی جاشی دەستەمۆی چەکدارە سەرکوتکەرەکانی دەوڵەت عەلی قادری ناسراو بە عەلیی سەلیم بەلەجەڕ، بەتاوانی گەلفرۆشی و تاڵان و بڕینی خەڵکی هەژار و کاسبکار، ڕادەگەیەنن."
شیاوی ئاماژەیە کە پێشتریش چەندین جاران ئەو نیشتمانفرۆشەمان ئاگادار کردووەتەوە کە دەست لە خیانەت و کوردفرۆشی هەڵبگرێ و بگەڕێتەوە داوێنی کوردایەتی بەڵام ناوبراو لە خیانەتەکانی خۆی بەردەوام بوو تا لە ئاکامدا لە دادگای دادوەریی کوردایەتیدا، بڕیاری سزادران و کوژرانی بۆ دەرچوو.
ئەو هەواڵە بە گەیشتنی زانیاریی زۆرتر، نوێ دەکرێتەوە ....
هەڵۆکانی زاگرۆش
پۆلی وەنەوشە
٨ی ڕەشەممەی ۱۳۹۶ی هەتاوی