ئیوارەی رۆژی
دووشەممە،١٩ی رەزبەر،لەپاڵنگان، شاهۆ کەریمیکوڕی
مخەمەد کەریم و خەڵکی ئاوایی پاڵنگان و
دانیشتووی شاری کامیاران
،جاشی ناسراو و تاوانبار بە ئازاردانی خەڵکی ئاسایی، کڕین و فرۆشتنی مادە هۆشبەر و سڕکەرەکان،راوڕووتی کاسبکارانی هەژاری ناوچەکە،سیخوڕی بۆ دام ودەزگا نائەمنی و سەرکوتکەرەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی وهەروەها شوین هەڵگرتنی تێکۆشەرانی بزووتنەوەی رەوای گەلەکەمان،لە لایەن هەڵۆکانی زاگرۆسەوە سزا درا.
هێزەکانی دوژمنی داگیرکەر پاش کوژرانی ئەم خائین بە گەل و نیشتمانە،وەک زیانیخورۆیەکی بریندار کەوتنە ئاور و گولەباران کردنی ناوچەکە،کە هاوکات بووە هۆی هەڵاتنی خەڵکێکی زۆرلە ئاواییەکان بەرەو کامیاران و دەوروبەری.
سزادانی ئەو تاوانبارە دوای ئەوە بووە کە، کەمتر لە مانگێک بەر لە ئێستا لە لایەن هەڵۆکانی زاگرۆسەوە هۆشداری پێدرابوو و ئاگادار کرابووەوە کە ئەگەر واز لە تاوان و خیانەتەکانی نەهێنێ،بە سزای خۆی دەگات.