۱۳۹۴ مهر ۱۰, جمعه
رووداوێكی كووشتنی كاسبكارێكی سنووری كە هەڵوێستیی هەڵۆكانی زاگرۆسی بە دواوە بوو!!!
سنوورەكانی كوردستانی رۆژهەڵات بە هۆی دراوسێتیی لە گەڵ براكوردەكانیان لەو دیوی سنوور, بۆتە سەرچاوەی داهاتیی بەشێكی زۆری خەڵكی كوردستان , كە بە كۆڵبەری,بە وڵاغ و لەم ساڵانەی ئاخریشدا كە ماشین بۆتە یەكێك لەكەرەسەكانی راگواستنیی, جۆرە ها پێداویستیی بژیوی خەڵكی ناوچەكە كەڵكی لێوەرگیراوە,كە لەم رێگایەوە داهاتێكی كەم بۆ بژیوی بنەماڵەكانیان دەمێنێتەوە , بەكریگیراوانی رژێم بەبیانووی جۆاروجۆرەوە لەوەندە ئیشەی كە خەڵك بە گیانەمەرگی بۆخۆیان رچاویان كردوە,بەرگریان لێی دەكەن و بەبەردوامی بەچەكی جۆراوجۆر تەقەیان لیدەكەن وبرینداریاندەكەن یان دەیان كوژن.نموونەی زۆر لە چەند ساڵی رابردوو دا هەیە و رۆژ نەبووە,نەفەربریندار نەبووبێت ,باریان لێنەگیرابێت و نەكوژرابێت, ئەسبابی راگاستنەكەیان لە بەین نەبردبن و كەرەسەكانیان بە تاڵان و قاۆانجی خۆیان لیی ۆەوت نەكردبن. رژێمە دیكتاتۆرەكانی یەك بەدوای یەكەوەی حاكم بە سەر وڵاتی ئێران دا ,بۆ بەرگری كردن لەم كەسابەت, ناوی قاچاغچێتیی كردن بۆ ئەو كەرەستانە داناوە كە بە هۆی نەبوونی لە نیوبازارەكانی نێوخۆیی دا, خەڵكی ناوچە سنوورییەكانی ناچار كردوە كە معامڵە بكەن و لە رێگایەكی بە دوور لە چاوی دام و دەزگاكانی پۆلیسی سنوورەكان بیان گوازنەوە بۆ نێو خۆی ئێران.
خەڵكی سنووری كوردستانیش ئەو كەرەسانەی كە بازرگان و تاجرەكانی شارەكانیی كوردستان لەگەڵ تاجرەكانی پارچەكانیی دیكەی كوردستان ئاڵوێری دەكەن, بەكۆڵ,بەوڵاغ و ماشین رایان دەگوێزن و دەیان گەیەنە نیو بازارەكانەوە.
لە ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە رێكەوتی 9/7/1394ی هەتاوی كاتژمێر6و30خولەك لە كاتی نوێژی شێوان دا, لە نزیك سەرچاوێی ناوچەی سەردەشت ,هێزێك لە بەكرێگیراوانی رژێم كە لە كەمین دادەبن بە بیێ دەنگدان تەقە لە ماشینێكی سێ ئێفی بار هەڵگر دەكەن و شۆفیری ماشێنە كە بەتەقە گیانیی لە دەست دەدات وخەڵك بە بیستنیی دەنگی تەقەكە دەچنەشوێنیی رووداوەكە و تەرمی كووژراوەكە بەرەو خەستەخانەی شار رادەگویزن,خەڵكی وەزاڵە هاتوو لە هەمبەر ئەو بێ عەداڵەتییە هێرش دەكەنە سەر بەكرێگیراوان و یەكێك لە بەرپرسانیی ئیدارەی ئاگاهی بە ناوی"تاج الدینی"جێگری سەرۆكی كەڵانتەری كەلە كەمینەكە دابوە و دەستووری تەقەكردنی داوە,بەزەبری لێدان بێگیان دەكەن و ئەویش ناگاتە نەخۆشخانە دەمرێت و بە سزای كردەوە جینایەت پیشەكانی دەگات. خەڵك هەروا كۆمەڵ كۆمەڵ لە خەستخانەی شار كۆدەبنەوە و داوای لێپرسینەوە لە عامیلانی ئەو رووداوە دەكەن, هێزە كانیی رژێم لە ئاپۆرای خەڵك و هەستیان لە ترسان لە زۆربەی مۆڵگەكانیانەوە تەقە دەكەن ,ئێستا وەزعی ناوشار ئاڵۆزە و لاوانی شار قەراروایە ئەگەر دەزگاكانیی ناعەداڵەتی كۆماری ئیسلامی ,وەلامی هۆی كووشتنی "عومەر"نەدەنەوە لە بەر دەرگای شارەوانیی شار مانبگرن.
لە ئاكامی تەقەی بەكریگیراوان شۆفیری ماشینەكە بە ناوی"عومەر ئەحمەدزادە كووری محمەد خدری فەقێی عەلی" تەمەن 24ساڵە خەڵكی بەردانی ناوچەی ئالانی سەردەشت كە لە شاری سەردەشت نیشتەجێی بووە گیانی لە دەست داوە.
هەڵۆكانی زاگرۆس وێرای سەرەخۆشی كردن لە بنەماڵەو كەس و كاری خوالێخۆشبوو "عومەر" , لە هەڵویستە شێرانەكەی خەڵكی ناوچە ,كەبەرەنگاری بەكریگیراوان بوونەتەوە, پشتیوانیی دەكات و پشت بە خودا وئەو خەڵكە. مەجالی دیكە بە بەكریگیراوانی داگیركەری كوردستان نادەین خۆێنی لاوانمان ئاوا بە ئاسانیی برێژنە سەر خاكی كوردستان.
هیوادارین خەڵك بە پشت ئەستوورییەوە لە هەمبەر هەموو كردەو نامرۆڤایەتییەكانی رژێم دا راوەستن وبەرگری لە شەرەف و كەرامەتی نەتەوەیی گەلەكەمان بكەن با چێتر نەیەلین لە سەر خاك و زەیدی خۆمان بەرگری لە پەێدا كردنی بژیویمان بكەن. ئێمەبەبەردەوامی لە نیزیكەوە لە گەڵتانداین .
بژی كورد ,بمرن دووژمنانی كورد
هەڵۆكانی زاگرۆس30/7/1394ی هەتاویی
اشتراک در:
پستها (Atom)