صفحات

۱۳۹۷ اردیبهشت ۲۰, پنجشنبه

مۆڵگەیەکی تاوانبارانی کۆماری ئیسلامی ئاورباران کرا بەم هۆیەوە ڕادەگەیەنین کە مۆڵگەی تاوانبارانی ڕژیمی سەرکوت وتاڵان و سێدارە لە ناوچەی بانە لەلایەن پۆلێک لە هەڵۆکانی زاگرۆسەوە درایە بەر زەبری مووشووەکی تۆقێنەری ئاڕبیجی. هەڵۆکانی زاگرۆس پۆلی ئاربابا شەوی ڕابردوو لەگەڵ یەکەم چرکەکانی پێنجشەممە٢٠ی بانەمەڕ زراوی مۆلگەی جاشە ئاڵقەلەگوێیەکانی سپای سەرکوتی کۆماری ئیسلامییان لە ناوچی ئاربابای شاری بانە تەقاند . مۆڵگەی زەرواوی دوژمنی ماف و ئازادییەکانی خەڵکی کوردستان لە زەرواوی سەرێ ماوەیەکی دوور و درێژە لە لایەن سپای پارێزەری دەوڵەتی تارانەوە لەو ناوچەیە وەک دمەڵی بۆگەنیو بە جەستەی جوان و ڕازاوی ناوچەی بانەوە چاوی خەڵکی ناوچەکە ئازار دەدا .بەکرێگیراوانی ئەو مۆلگەی بوونەتە داردەستی هێزە سەکوتکەرەکانی سپا و بەردەوام بە تاڵان و برینی خەڵکی خەباتکار و هەژار و کاسبکاری ناوچەکە بە . نرخی کاسەلێسی و بەرماوخۆری شکۆی خەڵکی ناوچەکە دەژاکێنن .هەڵۆکانی زاگرۆس لە ڕاگەیەندراوی دادێ دا زیانەکانی دوژمن لەو مۆڵەگەیە ڕادەگەیەنن.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر