صفحات

۱۳۹۶ اسفند ۲۳, چهارشنبه


سزای تاوان ڕاگەیەندراوی هەڵۆکانی زاگرۆس لەمەر سزادانی تاوانبار مامەڵ محەممەدی ناوزڕاوی جاش، مامەڵ محەممەدی کوڕی جەمیڵ خەڵکی باوان ی مەرگەوڕ بە تاوانی دەستەمۆیی و سیخوڕی بۆ چەکدارە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی، ئەزیەت و ئازاری لاوان و تاڵان و بڕی کاسبکارانی هەژاری ناوچەکە، گوشار و ترس و تۆقاندنی لاوان و بەهۆیەوە ڕەکێش کردنیان بۆ نێو ڕایلکەی سیخوڕیی بەسیج، لە لایەن هەڵۆکانی زاگرۆس پۆلی مەرگەور بەسزای تاوانەکانی گەیشت. مامەڵ لەو خۆفرۆشانەبوو کە سەرەڕای چەند جار وریاکردنەوە و داوای وازهێنان لە کردەوە دژیگەلییەکانی هەروا درێژەی بە گوێ لەمستی بۆ دەسەڵاتدارانی ڕژیم لە ناوچەکە دەدا، هەر بۆیە سەرلە ئێوارەی ڕۆژی ٢٢ی ڕەشەممە بڕیاری سزادانی لە لایەن هەڵۆکانی زاگرۆشەوە دراو گوللە باران کرا . بەم هۆیەوە جارێکی دیکەش هەڵۆکانی زاگرۆس هەموو ئەوچەکدارانی کەوتوونەتە داوی پیلانەکانی دەوڵەتی تاران بۆ سەرکوت و ئازاری گەلەکەیان وشیار دەکاتەوە کە کۆتایی بە خزمەت کردنی داگیرکەرانی ماف و ئازادییەکانی گەلەکەیان بێنن، بە پێچەوانەوە لە لایەن هەڵۆکانی زاگرۆسەوە بەسزای تاوانەکانیان دەگەن هەڵۆکانی زاگرۆس ٢٢یڕەشەممەی ١٣٩٦ی هەتاوی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر